بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر لاپەرەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدان لاپەرەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی-هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتی بەریتانیا کردئەمڕۆ سێشەم 28ی تەمووزی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشی...
28/07/2026

بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد

ئەمڕۆ سێشەم 28ی تەمووزی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە سەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی بەریتانیا بەشدار بوو لە ڕێورەسمی تايبەت بە ماڵئاوایی کردن لە بەرێز ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و دەست بەکار بوونی خاتوو هۆلی ڤێر، کونسوڵی گشتی نوێی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە پەرلەمانتار حاجی ڕۆژ کردئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووزی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چ...
23/07/2026

بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە پەرلەمانتار حاجی ڕۆژ کرد

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووزی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، پێشوازی لە بەڕێز حاجی ڕۆژ شێخ سالار بەرزنجی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە گفتوگۆی نێوانیاندا باسیان لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کرا، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەت و دەزگا مرۆییەکان بۆ خزمەتی ئەم دامەزراوانە بەرز نرخێندرا.

خێزانێکی دیکە وەکو بەخێوکاری جێگرەوە پەسەند کران و منداڵێکیان پێ دەسپێردرێتئەمڕۆ پێنجشەم ٢٣ی تەمووزی /٢٠٢٦/، لەلایەن لیژ...
23/07/2026

خێزانێکی دیکە وەکو بەخێوکاری جێگرەوە پەسەند کران و منداڵێکیان پێ دەسپێردرێت

ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٣ی تەمووزی /٢٠٢٦/، لەلایەن لیژنەی پەسەندکاریی هۆبەی خێزانی جێگرەوە، خێزانێکی دیکە بە فەرمی پەسەند کران و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا منداڵێکیان پێ بسپێردرێت.

پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی ئەم خێزانە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، کە تێیدا توێژەری کۆمەڵایەتی، محەمەد عومەر کانی، سەرپەرشتیی کەیسەکەی کردووە تا گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی و پەسەندکردنیان لەلایەن لیژنەکەوە.

هۆبەی خێزانی جێگرەوە، وێڕای پیرۆزبایی، سوپاسی ئارامی و پشوودرێژیی خێزانەکە دەکات و پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆیان دووپات دەکاتەوە. هەروەها دەستخۆشییەکی تایبەتیش ئاراستەی کاک محەمەد عومەر کانی دەکات بۆ ئەو ماندووبوونە بەردەوامەی لە ماوەی ساڵێکدا لەگەڵ ئەم کەیسەدا کێشاوێتی.

11/07/2026

سەردانی بەرپرسی باڵای یونیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بۆ هەرێمی کوردستان

​ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێز یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، پێشوازییان لە بەڕێز ئێدوارد بەیگبێدەر، بەرپرسی یونیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندی یاوەری کرد.

​بەڕێوەبەری گشتی خۆشحاڵیی خۆی بەم سەردانەی بەڕێزیان بۆ هەولێر و سەنتەری چالاکیی کۆمەڵایەتیمان لە کەورگۆسک دەربڕی؛ وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ پاڵپشتیی دارایی و تەکنیکییان بۆ سەنتەرەکانی چالاکی و پاراستنی منداڵان، داوای بەردەوامیی ئەو هاوکارییانەی کرد.

UNICEF Regional Director for the Middle East and North Africa Visits the Kurdistan Region
​On Thursday, July 9, 2026, Mr. Yousif Chawshin, Director General of Social Care and Development in Erbil, in the presence of Mrs. Kwestan Ahmed, Mayor of Khabat District, welcomed Mr. Edouard Beigbeder, the UNICEF Regional Director for the Middle East and North Africa, and his accompanying delegation.
​The Director General expressed his pleasure regarding the delegation's visit to Erbil and the Kawergosk Social Activity Center. While extending his gratitude for UNICEF's financial and technical support toward child protection and activity centers, he requested the continued sustainability of this partnership

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی  ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی بەسەر کردەوەئەمڕۆ  دووشەم شەشی تەمووزی /2026/، لە چوارچێوەی بە...
06/07/2026

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووزی /2026/، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە یاوەری زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەت و مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتی کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی و یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەلایەن هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازی لێکرا.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گفتوگۆ کرا لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی چاودێری کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیانی دەڤەرەکە کرا.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەیی خۆی و وەزارەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری سێکتەرەکانی کار و چاودێری کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی سۆران، بەتایبەت لە بواری دابینکردنی هەلی کار و کردنەوەی خولی پیشەیی بۆ گەنجانی دەڤەرەکە و سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی چاودێری و کەمئەندامان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیانی ناوچەکە.

دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی سۆرانی کردو لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەری سۆران و بەرپرسی بنکەی چاودێری چۆمان و ڕەواندز کۆبۆوەو لە کێشەو داواکاریەکانیانی کۆڵیەوە.

پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی سۆرانی کردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی سۆران کۆبۆوەو چەند داواکاریەکیان پێشکەش کرد، دواتر بەشی پەرەپێدانی کۆمەڵگە(دایک)یان کردو لەنزیکەوەئاگاداری ئاستی خزمەتگوزاری و کارو پێداویستیەکانیان بوون .

هەر لەو بەسەر کردنەوەیەدا بەچەپکە گوڵ لە قەزای مێرگە سورلە لایەن غەفور ئەحمەد ملا سوار قائمقامی مێرگە سور پێشوازیەکی گەرم کران دواتر سەردانی بنکەی چاودێری و گەشەپێدانی مێرگەسوری کردو لە داواکاریەکانیان کۆڵیەوەو کۆتایی بەسەردانکەی هێنا.

خولێک بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانمان کۆتایی هاتئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووزی /2026/، کۆتایی هاتنی خولی (MHPSS) بۆ کارمەندان...
02/07/2026

خولێک بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانمان کۆتایی هات

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووزی /2026/، کۆتایی هاتنی خولی (MHPSS) بۆ کارمەندانی کەمپەکانی پەنابەران
خولی دەرووندروستی و پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی (MHPSS) بۆ کارمەندانی کەمپەکانی پەنابەران لە پارێزگای هەولێر، سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، هەروەها کارمەندانی یەکەی GBV لە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

ئەم خولە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە شێوەی تیۆری و کرداری بەڕێوەچوو و ئامانجی سەرەکیی ئەوە بوو توانای بەشداران لە بواری پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان و خێزانەکان بەرز بکرێتەوە.

بەپێی پلانی خولەکە، لە قۆناغی داهاتوودا بەشداران ئەو زانیاری و مەهارەتانە لە ناو کەمپەکان لەگەڵ منداڵان بە شێوەی پڕاکتیز جێبەجێ دەکەن.

خولەکە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی UNICEF ئەنجام درا و بەشداری ژمارەیەک لە کارمەندانی پەیوەندیدار لە دوو بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستی هەولێر تێیدا هەبوو.

لە کۆتایی خولەکەدا، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕاهێنەران، مامۆستا فرهاد و مامۆستا سعد، کرا کە بە شێوەیەکی پیشەیی و سەرکەوتوانە بابەتەکانی خولەکەیان پێشکەش کرد.
هەروەها سوپاس و پێزانین ئاراستەی کاک مەریوان، بەڕێوەبەری گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و کاک کەیفی، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای ڕاهێنانی هەولێر، کرا بۆ هاوکاری و دابینکردنی هۆڵ و کەشێکی گونجاو بۆ سەرکەوتنی ئەم خولە.

ئەم جۆرە خولانە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا و لێهاتوویی کارمەندانی پێشەنگ لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەتی بۆ منداڵان و کەسانی لە بارودۆخی ناسکن.

بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری هۆپ بۆ چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی بەسەرکردەوەئەمڕۆ چوارشەم یەکی تەمووزی /2026/، بەڕێز یوسف چا...
01/07/2026

بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری هۆپ بۆ چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەم یەکی تەمووزی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە بەڕێزان ئیبراهیم عەبدولکەریم سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، خاتوو دیمەن محەمەد بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، سەردانی سەنتەری هۆپیان کرد بۆ چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی لەشاری هەولێر، لە لایەن بەڕێز بەهێز سابیر بەڕێوەبەری سەنتەر و ستافی سەنتەرەکە پێشوازییان لێ کرا.

لەم سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی باسی لە گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە سەنتەرانە کرد بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بۆ خزمەتی زیاتری تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی دەروون دروستی و چارەسەری کێشەکان و ئاشت کردنەوەی خێزانەکان لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە.

لەم سەردانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی هەماهەنگی کردنی سەنتەرەکەی کرد، لەلایەن خۆشیانەوە بەڕێز بەڕێوەبەری سەنتەر ئامادەی نیشاندا بۆ هەر کارێک کە سوود بە کۆمەڵگە بگەینێ.

لە سەنتەری کۆمەڵایەتی کەورگوسک چەند خولێک کۆتایی هاتئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیرانی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی...
30/06/2026

لە سەنتەری کۆمەڵایەتی کەورگوسک چەند خولێک کۆتایی هات

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیرانی /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لەگەڵ بەڕێز کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات، سەنتەری چالاکی کۆمەڵایەتی کەورگۆسکیان بەسەر کردەوە.

ئامانج لە سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کار و چالاکیەکانیان و دابەشکردنی بڕوانامە بە سەر بەشدار بووانی خولەکان.

لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانین بە سەر ڕاهێنەران و سەرپەرشتیارانی خولەکان دابەش کرد.

دواتر هۆڵەکانی ڕاهێنان بەسەر کرایەوە بۆ وەرگرتنی داواکاری و پێشنیارەکانی سەنتەرەکە و خەڵکی ناوچەکە.

خولی ناساندنی پڕۆژەی "خێزانی جێگرەوە" بۆ ئارەزوومەندانی پڕۆسەکە بەڕێوەچووئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیرانی /2026/، خولێکی تایبە...
30/06/2026

خولی ناساندنی پڕۆژەی "خێزانی جێگرەوە" بۆ ئارەزوومەندانی پڕۆسەکە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیرانی /2026/، خولێکی تایبەت بە ناساندن و خستنەڕووی وردەکارییەکانی پڕۆژەی "خێزانی جێگرەوە" بەڕێوەچوو. ئەم خولە ئاڕاستەی ئەو خێزانانە کرا کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەکەدا هەیە و دەیانەوێت وەک "بەخێوکاری جێگرەوە" خزمەت بکەن.

خولەکە لەلایەن ڕاھێنەرو توێژەری کۆمەڵایەتی، محەمەد عومەر کانی پێشکەشکرا کە تێیدا تیشکیان خستە سەر چەند خاڵێکی گرنگ لەوانە:
مەرج و کارامەیییەکان: ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر ئەو توانا و کارامەییانەی کە پێویستە لە خێزانەکاندا هەبن بۆ ئەوەی ببنە بەخێوکارێکی سەرکەوتوو.

ئامانجی مرۆیی: جەختکردنەوە لەوەی کە ڕزگارکردنی ژیانی منداڵانی بێسەرپەرشت و دابینکردنی ژینگەیەکی خێزانیی تەندروست بۆیان، گەورەترین دیاریی مرۆییە.

هەنگاوەکانی پڕۆسەکە: شیکردنەوەی قۆناغە یاسایی و کارگێڕییەکانی پڕۆژەکە بۆ ئامادەبووان.

گرنگی پڕۆژەکە: ئەو پڕۆژەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ دەبیندرێت بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی گەشتر بۆ ئەو منداڵانەی لە سەرپەرشتی خێزانی بێبەشن، تاوەکو لەبری مانەوە لە ناوەندەکانی چاودێری، لەناو خێزان چاودێری بکەن.

ژمارەیەک لە مامۆستایانمان بەشداریان لە خولی پێداگۆجی کردڕۆژی دووشەم 29ـی حوزەیرانی /2026/، بە ئامەبوونی بەڕێزان د. ئالان...
30/06/2026

ژمارەیەک لە مامۆستایانمان بەشداریان لە خولی پێداگۆجی کرد

ڕۆژی دووشەم 29ـی حوزەیرانی /2026/، بە ئامەبوونی بەڕێزان د. ئالان حەمەسەعيد وەزیری پەروەردە، د. نەوزاد یەحیا ئەمینداری زانکۆکانی جیهان، د. ئەمجەد سابیر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان- هەولێر، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەیاوەری مامۆستا ئیبراهیم عەبدولکەریم سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بەشداری کرد لەمەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی خولی پیداگۆجی ڕاوەندی چوارەم، کە بەهاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و زانکۆی جیهان ڕێکخرابوو، تێیدا (153) مامۆستا بەشداربوون بۆ ماوەی شەش هەفتە، ڕاهێنانیان لەسەر شێوازەکانی نوێی وانەوتنەوە و پێداگۆجی وەرگرت.

لەم خولەدا 29 مامۆستای پەیمانگە و سەنتەر و خانەکانی بێ سەرپەرشتانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەشداربوون.

وە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانینی خۆی بەخشی بەمامۆستایان و سەرپەرشتیارانی خولەکە و ئەکادیمیای جیهان.

Address

Erbil هەولێر/شەقامی 60 مەتری تەنیشت نەخۆشخانەی شەهیدان، بەرامبەر سەنتەری میدیای پزیشكی
Irbil
3321

Telephone

+9647508309390

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر:

Shortcuts

Share