بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر Official Page of the Erbil Police Directorate

بەشداریی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە گفتوگۆی ستراتیژیی چاکسازیی پۆلیسی کوردستان.بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ...
01/09/2026

بەشداریی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە گفتوگۆی ستراتیژیی چاکسازیی پۆلیسی کوردستان.

بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، گفتوگۆی ستراتیژیی سێ ڕۆژەی سەرکردە باڵاکانی وەزارەتی ناوخۆ، لەلایەن ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا (EUAM) بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی ئەم گفتوگۆیەدا، عمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرکردە باڵاکانی وەزارەتی ناوخۆ بەشدارییان کرد و گفتوگۆيەکی ورد لەبارەی قۆناغ و میکانزمەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی و نوێبوونەوە ی پۆلیس باسیان لێ وەکرا.

گفتوگۆکە بە ڕێڕەوێکی دیاریکراو، لە تێگەیشتنی هاوبەشی سەرکردەکانی پۆلیس و ئاراستەی چاکسازییەوە بۆ خاوەندارێتی و بەرپرسیارێتیی سەرکردایەتی و لەوێشەوە بۆ جێبەجێکردن بەڕێوەچوو،

ستراتیژیی چاکسازیی پۆلیسی کوردستان ٢٠٢٦–٢٠٣٠ پرۆژەیەکی نیشتمانی و خۆماڵیی وەزارەتی ناوخۆیە، کە EUAM بە ڕاوێژ و پشتگیریی پسپۆڕانە هاوکاریی پرۆسەکە دەکات.




#خزمەت

31/08/2026

تەواوی وردەکارییەکانی ڕووداوەکەی گەڕەکی ٩٩ی زانکۆ.






روونکردوەیەک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ٩٩ی زانکۆ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییە...
30/08/2026

روونکردوەیەک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ٩٩ی زانکۆ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بە دەمانچە هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گولەی لێکردن. لە ئاکامی دەستڕێژيەکەدا،خەزوور و هاوسەرەکەشی بریندار بوون.
خوشکی هاوسەری تۆمەتبار دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەين.وە لێکۆلینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە ڕێکاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر .یاسا سەروەر دەبێت.





30/08/2026

هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر / بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی باکوور)، لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا و بە هەوڵی دڵسۆزانەی ئەفسەر و کارمەندەکانمان، توانییان تۆمەتبارێک بە ڕەگەز عەرەب دەستگیر بکەن کە تاوانی دزی کردنی ئەڵماسی ئەنجام دابوو، کە بەهاکەی بە نزیکەی (٥) دەفتەر دۆلار دەخەمڵێندرێت.
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و پێداچوونەوە بە کامێراکانی چاودێریدا هات، کە لە ماوەیەکی پێوانەییدا شوێنەکەی دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.




#خزمەت

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا بە یاوەریی شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی باڵای چاکسازی پۆلیس سەردانی بەڕێوەبە...
25/08/2026

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا بە یاوەریی شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی باڵای چاکسازی پۆلیس سەردانی بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەمە، ڕێکەوتی 25ـی ئابی 2026 ڕالف شرۆدەر سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و شاندی یاوەری، لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازیی پۆلیسی کوردستان، بەسەرۆکایەتی خاتوو ڕۆندک فارس، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن له دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمی پرۆگرام ئۆفیس لە وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێز عمید سامان حەسەن بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕۆژئاوای هۆڵەندا، سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد و لەلایەن عەمید کامل بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پێشوازییان لێ کرا.
ئامانج لە سەردانەکە، بەسەرکردنەوەی قۆناغەکانی پرۆسەی چاکسازی پۆلیس لە پارێزگای هەولێر و بەسەرکردنەوەی بنکەی پۆلیسی نموونەیی کەسنەزان بوو.
‎دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا دەستخۆشی لە پۆلیسی کوردستان کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆسەی چاکسازی پۆلیسی کوردستان دووپاتکردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ خاوەندارێتی پڕۆسەی چاکسازی پۆلیسی نیشتیمانیی کوردستان (٢٠٢٦– ٢٠٣٠) دەکات و لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتیی ئەوروپاوە، پاڵپشتی دەکرێت.



٢٥ـی ئابی 2026

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، عەمید کامل بەرزنجی، پێشوازی لە بەرێز سنعان ئاغا قەساب و ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەک...
24/08/2026

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، عەمید کامل بەرزنجی، پێشوازی لە بەرێز سنعان ئاغا قەساب و ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری هەولێر کرد.
لە دانیشتنێکدا، بەرێز سنعان ئاغا قەساب و شاندی یاوەری. هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێوەبەر و تەواوی ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری هەولێر.




روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرشەوی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنووری...
24/08/2026

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

شەوی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێووی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاووڵاتیان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێووییەکە هەبوو بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون، هەروەها ڕیکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتە بەر کە بەشداریان لەو رووداوە کردووە.
هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێگا نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامی سنوورەکە بگەیەنێت و پۆلیس ، یاسا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتیان جێبەجێ دەکات.





23/08/2026

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێک لە ماوەیەکی پێوانەییدا (تەنها لە ٢٠ خولەکدا) دەستگیر دەکات
هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی دزیکردن کە تێیدا تۆمەتبارێک قاسەیەکی شکاندبوو و بڕی (٨٠٠٠٠٠٠٠)هەشتا مليۆن دينارو(٨٠)هەشتا وەرەقەی دۆلار لەگەڵ چەند پارچە زێڕێک (وەک ملوانکە و گوارەی) دزیبوو.
دەستبەجێ بەدواداچوونی ورد دەستی پێکرد و لەلایەن هێزەکانمان لە(بەشی پۆلیسی عنکاوە) / بنکەی پۆلیسی (توڕەق)، توانرا تۆمەتبارەکە لە ماوەیەکی پێوانەییدا، کە تەنها ٢٠ خولەک بەسەر ئەنجامدانی تاوانەکەدا تێپەڕیبوو، دەستگیر بكرێت.
ئێستاش تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.





#خزمەت

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەردن دەکات.  بەڕێوەبەری پۆلیسی پار...
13/08/2026

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەردن دەکات.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید کامل بەرزنجی ، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی، پێشوازی لە بەڕێز رۆندک فارس، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆیەکی بەپێز و بەرهەمدار لەبارەی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕیفۆڕمی پۆلیس لە پارێزگای هەولێر و بنکەی کەسنەزان کرا، هاوکات پێگەیاندنی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.

بەڕێوەبەری ئەکادیمیا پێزانینی وەزارەتی ناوخۆی بۆ قۆناغە خێراکانی پرۆسەی ڕیفۆرمی پۆلیسی لە پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە و هەوڵ و ماندووبی ئەفسەر و کارمەندانی بەرز نرخێندرا.

پرۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی کوردستان، پرۆژەیەکی نیشتمانی وەزارەتی ناوخۆیە بە ئامانجی بەهێزکردنی متمانەی خەڵک و هاوڵاتی و ڕێکخستنەوەی کارگێری پۆلیسە بۆ پێشڤەبردنی ئاستی خزمەتگوازی بۆ هاوڵاتيان.




Address

Khabat Street, Azadi
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر:

Shortcuts

Share