وەزارەتی کارەبا - وزارة الکهرباء

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی کارەبا - وزارة الکهرباء

وەزارەتی کارەبا - وزارة الکهرباء وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی كوردستان
وزارة الکهرباء لحکومة اقلیم کوردستان

وەزارەتی کارەبا، دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان و كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری كوردستان و باشتركردنی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می كاره‌با و كاركردن له‌سه‌ر دانان و به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك. The Ministry of Electricity is responsible for distributing electricity to citizens and to major infrastructure projects in the Kurdistan Region, and for developing and upgrading the Region’s power grid.

چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە گۆڕەری سەرەکیی وێستگەی کەورگۆسک و گواستنەوەی...
02/09/2026

چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە گۆڕەری سەرەکیی وێستگەی کەورگۆسک و گواستنەوەی فیدەرەکانی، کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە سوتاوە.

بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوەدوای ئەوەی دوێنێ شەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو وێستگەی کەورگۆسک له هەولێر، سوتانی محاویلەی...
02/09/2026

بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
دوای ئەوەی دوێنێ شەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو وێستگەی کەورگۆسک له هەولێر، سوتانی محاویلەی سەرەکی لێکەوتەوە و بووە هۆی بچڕانی کارەبا له نێوان (هەولێر و دهۆك) و لە کارکەوتنی چەند یەکەیەک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا. تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بارودۆخەکەیان ئاسایی کردەوە.
لە ئێستادا کار بۆ چاککردنەوەی محاویلەکە دەکەن، تا ئەو کاتەش فیدەرەکانی سەر محاویلەکە دەخرێنە سەر محاویلەیەکی دیکە.

وەزارەتی کارەبا

بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی بکەن لە ڕ...
02/09/2026

بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی بکەن لە ڕێگەی 1992.

For any questions about your old pre-Runaki electricity debt, contact the Runaki Call Center at 1992.

کارەبا بۆ گوندێکی پشدەر دابین دەکرێتپرۆژەی گەیاندنی کارەبا بە گوندی گواران لەناوچەی پشدەر بە تێچوونی نزیکە 94 ملیۆن دینا...
02/09/2026

کارەبا بۆ گوندێکی پشدەر دابین دەکرێت

پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بە گوندی گواران لەناوچەی پشدەر بە تێچوونی نزیکە 94 ملیۆن دینار بە دانانی 56 ستوونی کارەبا و گۆڕەرێک و 3850 مەتر تەلی پەستانی بەرز و 1690 مەتر کێبلی پەستانی نزم جێبەجێ دەکرێت.

پێش 10/9/2026 قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکیت بدەوە و سوود لە داشکانی تاوەکو 50% وەربگرە
02/09/2026

پێش 10/9/2026 قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکیت بدەوە و سوود لە داشکانی تاوەکو 50% وەربگرە

بەڕێوەچوونی خولێکی راهێنان بۆ ئەندازیارانی کارەبا لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، خولێكی راهێنان له‌سه‌ر ...
01/09/2026

بەڕێوەچوونی خولێکی راهێنان بۆ ئەندازیارانی کارەبا

لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، خولێكی راهێنان له‌سه‌ر "چۆنییه‌تی پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ ستاندارده‌كان له‌ كڕینی راسته‌وخۆدا"، بۆ ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پلان و به‌دواداچوون و ته‌كنیكی کارەبای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
خولەكە، لەلایەن دكتۆر ئاسۆس نامیق براخاس پێشکەش کرا و بڕیاره‌ خوله‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ کارەبای سلێمانی به‌رده‌وام بێت.

01/09/2026

هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا

تیمەکانی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/۲، لە هەڵمەتێکدا، لە گەڕەکی فەرمانبەران دەستیان بە نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کرد کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشابوو.
هەڵمەتەکە لە رۆژانی داهاتووشدا بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان و تۆڕەکانی کارەبا لە بارگرانی بەردەوام دەبێت.

چەند دیمەنێک لە کارکردنی تیمەکانی کارەبای سۆران و خەلیفان لە کاتی چاککردنەوەی گۆڕەری کارەبای ناو بازاڕی سۆران و کارەبای ...
31/08/2026

چەند دیمەنێک لە کارکردنی تیمەکانی کارەبای سۆران و خەلیفان لە کاتی چاککردنەوەی گۆڕەری کارەبای ناو بازاڕی سۆران و کارەبای خەلیفان کە بەهۆی کەوتنی دارێک بەسەر کێبلێکی کارەبا، پچڕابوو.

31/08/2026

کارەبا گەینێرایە وێستگەی نوێی بەحرکە

لە ڕێگەی هێڵی کارەبای (132KV)ی نێوان شاوێس و پیرمام، کارەبای گەینێرایە وێستگەی نوێی بەحرکە

هەندێ چالاکیی کارەبای ئامێدی: 🔹 چارەسەرکردنی گرفتی هێڵی (11KV) لەسەر رێگای گوندی دشیش بۆ ئورە لە ناحیەی کانی ماسێ 🔹 چارە...
30/08/2026

هەندێ چالاکیی کارەبای ئامێدی:

🔹 چارەسەرکردنی گرفتی هێڵی (11KV) لەسەر رێگای گوندی دشیش بۆ ئورە لە ناحیەی کانی ماسێ
🔹 چارەسەرکردنی گرفتی تۆڕەکانی کارەبای هێڵی (11KV) لە سەر رێگای گوندی گوهەرز لە ناحیەی دێرەلوک.

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:30
Tuesday 08:00 - 14:30
Wednesday 08:00 - 14:30
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 14:30

Telephone

+9647507050953

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی کارەبا - وزارة الکهرباء posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی کارەبا - وزارة الکهرباء:

Shortcuts

Share