01/09/2026
پرسەنامە ...
بە خەمو پەژارەی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. ئەڵماس منصور یاقو) لەشاری دهۆک دەکەین کە بەداخەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو پزیشکی پسپۆڕی دێرین و پێشەنگی سنوری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری بوو لەبواری ئافرەتان و لەدایکبوون، خزمەتی زۆری بواری کاروپیشەکەی بۆ چارەسەری و مرۆڤایەتی هاوڵاتیان و نەخۆشانی کردووە.
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ ئەیلول ٢٠٢٦