نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian

نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian لاپەڕەی فەرمی نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان

22/07/2026

بەمەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە:-

١- سەرەی ئەلەکترۆنی (حجزی الکترونی )ت هەبێت.

٢- دەبێت سکانی ئەم (QR) بکەیت یاخود لە ڕێگای وێب سایتی (www.epp.iq) لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە حجزی ئەلکترۆنی بکەیت تاکو بارکۆدێکی تایبەت بە خۆت کارا
دەبێت.

https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

٣- ئەم خزمەت گوزاریە بەردەستە هەتا ئەو کاتەی شوێنی حجز نامێنێ.

٤- نرخی تێچووی پاسپۆرت تەنها (٩١٠٠٠) نەوەدو یەک هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلەکترۆنی(حجزی الکترۆنی) هەبێت.

٥- ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەکە دەبێت (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار بدەیت.

٦- واتە کۆی گشتی پارەکە دەبێت بە (١٤١٠٠٠) سەدو چل و یەک هەزار دینار.

٧- تەنها بە کارتی نیشتمانی ڕەسەن (اصڵی) کاردەکرێت واتە کار بە کارتی نتشتیمانی ( کۆپی ) ناکرێ.

٨- کار بە ( هیچ دۆکۆمێنتیکی تر ) لە هەرێم و عیراق ناکرێت.

تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بە کارتی بانکی وەردەگیرێت .هاوڵاتی بەڕێز :-- دەبێت کارتەکە دەستی (پلاستیک) بێت .- ...
21/07/2026

تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بە کارتی بانکی وەردەگیرێت .

هاوڵاتی بەڕێز :-

- دەبێت کارتەکە دەستی (پلاستیک) بێت .
- هەرکارتێک بێت کێشەنیە .
- کارتە بانکییەکە درزی نەبردبێت و نەشکابێت، تا ئامێری(pos) کە بتوانێت بیخوێنێتەوە.
-کارتەکە دینار بێت، بڕی تێچووی هەر پاسپۆرتێک بریتییەلە( ٩١٠٠٠) نەوەد و یەک هەزار دینار .
- کۆدی کارتە بانکییەکەت کە پێکهاتووە لە چوار ژمارە لە بیر نەکردبێت لەکاتی ڕاکێشانی پارەکە.
- سەروو (١٨)ساڵ پێویستە خاوەنی کارتی بانکی خۆی بێت .

پێداویستی یەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت١- کارتی نیشتیمانی ڕەسەن ( اصڵی) بێت و نەشکابێت و درزی نەبردبێت.٢- وێنەی سەرەی ئەلەکتر...
19/07/2026

پێداویستی یەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت

١- کارتی نیشتیمانی ڕەسەن ( اصڵی) بێت و نەشکابێت و درزی نەبردبێت.

٢- وێنەی سەرەی ئەلەکترۆنی( حجز الکترۆنی).

٣- کارتی بانک بڕی (٩١٠٠٠) نەوەدو یەک هەزار دیناری تێدا بێت

٤- پاسپۆرتە کۆنەکەت ئەگەر مامەڵەکەت نوێکردنەوەی پاسپۆرت بوو.

٥- تایبەت بە کوڕان تگایە کارتی نیشتیمانیەکەت لە گیرفانی دواوە هەڵ مەگرە لەبەرئەوەی درز ئەبات یاخود دەشکێت یا دەقوپێت لەبەرئەوەی لەو حاڵەتەدا سیستەممی پاسپۆرت کارتەکەت ناخوێنێتەوەو پێویستە بیگۆڕی .

14/07/2026

ئاگادارییەک لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان

بەهۆی پشووی ١٤ی تەمموز ئەمڕۆسێشەممە سەرجەم سەرەی ئەلێکترۆنییەکانی نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، بەهەمان کاتی دیاریکراو دەگوازرێتەوە بۆهەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ١٩ ی تەمموز.

نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان

09/03/2026

ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی (ڕێککەوتنی 11ی ئادار) لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئاداری 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لەو پشووەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئاداری 2026)یش کراوەتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

کەسایەتی و نووسەر و ڕووناکبیری دیاری کورد کاک شێخ محەمەد شاکەلی (خاڵی هەردوو کارمەندی نوسینگەکەمان حمزە حسن عبدالقادر و ...
22/01/2026

کەسایەتی و نووسەر و ڕووناکبیری دیاری کورد
کاک شێخ محەمەد شاکەلی (خاڵی هەردوو کارمەندی نوسینگەکەمان حمزە حسن عبدالقادر و سعدی محمود عبدالقادر) کۆچی دوایی کرد

🔹شێخ محەمەد کوڕی شێخ ئەحمەدی شاکەل
ساڵی ١٩٣٩ لە کەلاری کۆن لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لەکەلاری کۆن تەواو کردوەەو
لە کاروانی ژیانیدا کەسایەتیەکی ئازا و دیار و بەرچاو بووەو لە خەباتی شۆڕشگێڕی و سیاسیشدا جێدەستی دیارە
کاک شێخ محەمەد یەکەمین کەسانێکە کەلەبارەی کەلار و گەرمیانەوە بەرهەم و بڵاوکراوەی بەرچاوی هەیە و کەسایەتییەکی مونەوەر و دیاری دەڤەرەکە و لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک گەرمیانە

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە بەهەشتی بەرین جێگای بێت

انا للە وانا الیە راجعون

23/12/2025

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت

لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ئاگاداری داوا لەم هاوڵاتیانە دەکەین کە ناویان هاتووە ، سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار  بکەن بۆ تەواو کردنی مامەڵەکانیان...
23/12/2025

ئاگاداری
داوا لەم هاوڵاتیانە دەکەین کە ناویان هاتووە ، سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار بکەن بۆ تەواو کردنی مامەڵەکانیان لەم رۆژەدا تاکو ٢٠٢٥/١٢/٢٤
لەدوای ئەو بەروارە ناچارین بە هۆکاری جەردی ساڵانە لەگەڵ بەغداد مامەڵەکانیان بسڕینەوە ئەو کات دەبێت سەر لەنوێ ی مامەڵە بکەنەوە لە ساڵی داهاتوودا
نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار

Address

Kalar

Telephone

07721586360

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share