01/09/2026
ئەمرۆ سێشەممە ١ـی ٩ـی ٢٠٢٦ لە بارەگای لق، بەڕێز (حسین کەلاری) بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێری لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، پێشوازییان لەبەڕێز (د.سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە بۆ بەشداری لە (١٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە سەردانی گەرمیانییان کرد و پێکەوە بەشداری ئەو یادکردنەوەیە بوون.
هەروەها پێشوازییان لە کۆمەڵەی داکۆکیکاری مافی کەسوکاری ئەنفالکراوان کرد کە بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی ١٦ی ئاب سەردانی بارەگای لقیان کرد.
لە دانیشتنەکەدا بەڕێز بەرپرسی لق بەڵێنی پاڵپشتی و هاوکاریی تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دووپاتکردەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی مافەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەشێکی سەرەکی لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانییە، بۆیە داکۆکیکردن لە مافەکانیان، داکۆکیکردنە لە مێژوو، ناسنامە و مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان.
لقی ٢٢ی گەرمیان (پ.د.ک)