12/08/2026
بەرێوەبەری گشتی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە (١٢ی ئابی ٢٠٢٦)، ژیلوان عادل شکور بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ، سەردانی قەزای ڕزگاری کرد.
لەسەردانەکەیدا سەنتەری پاراستنی منداڵانی رزگاری بەسەرکردەوە لەگەڵ لێپرسراو وستافی سەنتەرەکە کۆبوەوە. دواتر دیاری بەسەرمنداڵانی بەشداربووی خولی تۆپی سەرمێزی دابەشکرا کە سەنتەری پاراستنی منداڵانی ڕزگاری لەماوەی پێشودا خولێکی ١٥ ڕۆژی بۆ ٢٢ منداڵی سودمەندی سەنتەرەکە کردبووەوە.
پاشان سەردانی ستافی رێکخراوی یونسێفی کرد لەناو سەنتەری پاراستنی منداڵانی ڕزگاری بۆ لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئیش وکاری ڕۆژانەی ستافەکان و چالاکی ڕۆژانەیان .
دواتر، سەردانی سەنتەری ئۆتیزم ی ڕوانگەی حکومی لەقەزایی ڕزگاری کرد لەگەڵ ستافی سەرپەرشتیاری سەنتەرەکە کۆبووەوە تاوتوێی چۆنێتی وەرگرتن و تۆمارکردنی منداڵانی تووش بووبە ئۆتیزم یان کرد لەسنوری قەزایی ڕزگاریدا.
کە لەئێستادا پرۆسەی تۆمارکردنی ناومنداڵانی تووش بوو بە ئۆتیزم بەردەوامە