مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین

  • Home
  • Iraq
  • Kirkuk Governorate
  • مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین

مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای
کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین
مكتب تنظيم محافظة كركوك - كرميان - خانقين

پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (نظیفە ڕەشید ئە...
03/09/2026

پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (نظیفە ڕەشید ئەمین بەگ سیامەنسوری)

بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نظیفە ڕەشیدئەمین بەگ)هەڵگری مەدالیای بارزانی و خێزانی شەهیدی فەرماندەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی دیاری کەرکووک و گەرمیان خوالێخۆشبوو (مەلاعەزیز سیامەنسوری)، کە دەکاتە دایکی هەڤاڵان (مەحمەد مەلا عەزیز) ئەندامی مەکتەبی ڕیکخستنی کەرکووک- گەرمیانی پێشوو و(دیاری مەلاعەزیز) بەرپرسی هێزی خەباتی کەرکووک و (هەژار مەلاعەزیز) بەرپرسی ناوچەی دووی لقی سێی پارتیمان، بەم بۆنەخەمناکەوە، پرسەوسەرخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی تەواوی بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان دەکەین،لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و دڵنەواییان پێ ببەخشێت و ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣-٩-٢٠٢٦

03/09/2026

بەئامادەبوونی بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان و خانەقینی پارتیمان، لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین ڤیستیڤاڵی کلتووری پێکهاتەکان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.

02/09/2026

لێدوانی بەڕێز هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتیمان بۆ (باسنیوز)

کلتوری پێکەوە ژیان لە ڕێبازی بارزانی ڕەنگی داوەتەوە و پێوەیستە پێکەوەبین.

نموونەی ئەم ڤیستیڤاڵی پێکەوە ژیانە چەندە جوانترە لە قسەی استفزازی، ئێمە دەبێ، هەموومان برایەتی و کلتووری پێکەوە ژیان قوڵ بکەینەوە.

لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین ڤیستیڤاڵی کلتوریی پێکهاتەکانی کەرکووک بەڕێوەچوو.ئەمرۆ چوارشەممە ٢-٩-٢٠٢٦ ...
02/09/2026

لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین ڤیستیڤاڵی کلتوریی پێکهاتەکانی کەرکووک بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢-٩-٢٠٢٦ بەئامادەبوونی بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان و خانەقینی پارتیمان و بەڕێز (ئاریان صەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (سیروان سەید عاسی) بەرپرسی لقی٣ ی کەرکوکی پارتیمان و بەشێک لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەری حزب و لایەنەسیاسی و حکومیەکانی شاری کەرکووک لە هەموو پێکهاتە جیاجیاکانی شارەکە، هەروەها ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی ئەوشارە بە کورد و عرەب و تورکمان و سریان و سەرجەم چین و توێژەکانی ڕۆشنبیران، هونەرمەند و نوسەرانی کەرکوک و گەرمیان، هەولێرو سلێمانی و دهۆک و، لە ژێرچاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ڕێکخراوی (نەوە) و (هەنگاوی نوێ) یەکەمین ڤیستیڤاڵی کلتوریی پێکهاتەکانی شاری کەرکووک، بەڕێوەچوو.

ئەم ڤیستیڤاڵە کلتورییە بە مەبەستی نیشاندانی فرەڕەنگی و دەوڵەمەندی کلتوری کەرکووک بوو، سەرنج لەسەر مێژووی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ڕەسەنەکانی شارەکە بوو، پەیامی تەبایی و دۆستایەتی لە نێوان سەرجەم چین و توێژەکاندا دووپاتکرایەوە.

هەروەها بەڕێز بەرپرسی مەکتەب لە ڤیستیڤاڵەکەدا نامەی ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە نوێنەرە جیاجیاکان کرد.

جێگای ئاماژەیە، ئەم ڤیستیڤاڵە کلتووریە کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی بوو، بو بە جێگای ڕەزامەندی و خۆشحاڵی هەموو لایەنە بەشداربووەکان.

لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی بێپایانمان بۆ ڕێکخەرانی ئەم ڤیستیڤاڵە ناوازەیە کە بە شێوازێکی زۆر جوان و ڕێک و پڕ لە مانا ئەم کەرنەڤاڵە کلتورییەیان ئامادە کردبوو.

پێشوازیکردن لە چەند هەڤاڵ و کەسایەتییەک لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک و گەرمیان - خانەقین ئەمڕۆ ٢-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هی...
02/09/2026

پێشوازیکردن لە چەند هەڤاڵ و کەسایەتییەک لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک و گەرمیان - خانەقین

ئەمڕۆ ٢-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتیمان لەبارەگای مەکتەب بە جیا پێشوازیکرد، لە هەریەک لەم بەڕێزانە:

-بەڕێز(شیخ ریاض العبيد)
ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

بەڕێز د.(فەرمان هیدایەت) نووسەر و ڕۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ.

-بەڕێز(مامۆستا ڕەشاد )بەرپرسی پێشووی ناوچەی پردێ.

- فەریق ڕوکن ئەیاد محمد صاڵح

-بەڕێز(عمید شێرزاد) لە هێزەکانی ئاسایش.

-بەڕێز(حاجی جەلال) کارگێڕی پێشووی ناوچەی پردێ

بەڕێز(جەلال سەمین) سەرۆک هۆزی هورمزیار.

-بەڕێزد.(ابراهیم علی مراد)مامۆستا زانکۆی گەرمیان.

01/09/2026

بەڤیدیۆ؛ دیداری بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوەئەمڕۆ سێشەممە 9/1، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مە...
01/09/2026

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/1، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادە بوو ، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان دووپات کردەوە.
هەروەها جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و فراوانکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی نێوانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا)ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەر...
01/09/2026

ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا)ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتیمان، بەیاوەری مامۆستا (حەسەن مەجید) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هەڤاڵانی مەکتەب سەردانی هەڤاڵ (ئارام ئەحمەد مامە) بەرپرسی بۆردی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی مەکتەبمانیکرد،مەبەست لەسەردانەکە، گەیاندنی پرسەو هاوخەمی بوو بەهۆی کۆچی دوایی مامی بەڕێزیانەوە.

پێشوازیکردن لە چەند هەڤاڵ و کەسایەتییەک لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک و گەرمیان - خانەقین ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٦ ب...
01/09/2026

پێشوازیکردن لە چەند هەڤاڵ و کەسایەتییەک لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک و گەرمیان - خانەقین

ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتیمان لەبارەگای مەکتەب پێشوازیکرد، لە هەڤاڵان:

مامۆستا محەمەد حەمە سەعید کارگێڕی پێشووی لقی ١٩ی چەمچەماڵ

-هەڤاڵ کوێخا محمد حاجی نصرالدین عەنانه

-هەڤاڵ شاڵاو سەرکەوت کادری دیارو ئەندامی لقی٣ پارتیمان

-هەڤاڵ بڵند ئیسماعیل ،لە بنەماڵەی تێکۆشەری پارتیمان و برازای شەهید عبدوڵا بشدەریە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرک...
01/09/2026

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١-٩-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیکرد لە کادیری ئەکادێمی و پێشکەوتووی پارتیمان هەڤاڵ (د.ئیدریس عبدول).
لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لە گرنگیدانی زیاتر بە کاروباری حزبیمان لە سنوورەکە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتر.

شایانی ئاماژەیە کە لە٣١/٨/٢٠٢٦ بە فەرمانی (جەنابی سەرۆک بارزانی)، هەڤاڵ (د.ئیدریس عبدول) دەستنیشانکرا وەک (ئەندامی دەستەی چاودێری و بەدواداچوونی) پارتی دیموکراتی کوردستان.
لێرەوە پیرۆزبایی گەرمیان ئاراستە دەکەین و هیوادارین سەرکەوتووبێت لەم ئەرکە نوێیەدا.

Address

Kirkuk Governorate

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share