18/07/2026
ناوەندی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی
سوپاس و ستایش بۆ خاڵقی ئەرزو ئاسمان بەسەرکەوتویی و سەلامەتی گەشتی گشتی رێکخراومان بۆ گۆمی بێکۆدیان ئەنجام دا...
بەوشێوازەی بەرنامەو پلانی گەشتی بێکۆدیان داماننابوو جێ بەجێمان کرد..
ڕۆژی پێنج شەممە کات ژمێر 6 ئێوارە گەیشتینە پڕژە و هەر لەوێ شوێنی کەمپمان دیاری کرد، دوای نانی ئێوارە و ئەنجام دانی نوێژ ، لەلایەن سەرپەرشتیارانی گەشت ڕێنمایمان دا لەکاتی ڕۆشتن..
بۆ ئەوەی گەرمای ڕۆژمان لێ نەدات لە نزیکی سعات(1)شەو بوو بەدەستپێکی گەشتەکەمان و کات ژمێر (5:15)گەیشتنە سەرگۆم...دوای گرتنی چەند وێنەیەک و خواردنی نانی بەیانی بەرێگای تاڤگەی کانی ڕەش گەراینەوە خاڵی دەستپێک.
تێبینی...1
*لەم گەشتە دا چەند شاخەوانێکی چەند گروپێکی جیا بەشداربوون لەگەڵمان
*گروپی شاخەوانی برایانی کۆیە
*گروپی شاخەوانی سلێمانی
*گروپی شاخەوانی پایتەخت.........................................
تێبینی 2
*ژمارەی بەشدار بوانی گەشت(27)کەس
*سەرپەرشتیاری گەشت/بەشدار خالد
*ڕێبەری گەشت/کاک مسعود
*وێنەگری گەشت/احمد ڕزاشا
تێبینی 3
چەند بەشداربویەک لەوکاتەی کەدیاری مان کردبوو لەسەر گۆم بمێنینەوە چونە سەرلوتکەی پیرخەڵەند...
ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی