فەرمانگەی کارەبای مخموور- دائرة كهرباء مخمور

  • Home
  • Iraq
  • Makhmur
  • فەرمانگەی کارەبای مخموور- دائرة كهرباء مخمور

فەرمانگەی کارەبای مخموور- دائرة كهرباء مخمور Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from فەرمانگەی کارەبای مخموور- دائرة كهرباء مخمور, Government Organization, Makhmur.

هاوڵاتی بەرێز..
بۆ هەر کارێکی پەیوەست بە کارەبا دەتوانی بەگوێرەی سنووری جوگرافی ماڵ یان شوێنی کارەکەت لە سنووری مەخموور و دەوروبەری پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەی.

07518064274

ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، دوای ڕوودانی کوژانەوە (تریپ) لەسەر فیدەری ٤ی قەرەچوغ...
25/08/2026

ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، دوای ڕوودانی کوژانەوە (تریپ) لەسەر فیدەری ٤ی قەرەچوغ، دەستبەجێ تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای مەخمور گەیشتنە شوێنی مەبەست.
بە هەوڵ و ماندوبونی بێ پچڕانی ئەندامانی تیمەکەمان، توانرا گرفتەکە بە شێوەیەکی پرۆفێشیناڵانە دەستنیشان بکرێت و بەسەرکەوتوویی چاک بکرێتەوە، و تەزووی کارەبا گەڕێندرایەوە بۆ هاووڵاتییان..

راگەیاندنی فەرمانگەی کارەبای مەخموور....

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٧/٢٠، تیمە دڵسۆز و لێهاتووەکانی چاککردنەوەی کارەبای مەخمور توانییان لە کاتێکی پێوانەییدا کێشەی کوژانەوە (تریپ...
20/07/2026

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٧/٢٠، تیمە دڵسۆز و لێهاتووەکانی چاککردنەوەی کارەبای مەخمور توانییان لە کاتێکی پێوانەییدا کێشەی کوژانەوە (تریپ)ی فیدەری ٣ی قەرەچوغ کە بەهۆکاری تەقینی دژە بروسک بوو بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکەن و تەزووی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە بگەڕێننەوە.

راگەیاندنی فەرمانگەی کارەبای مەخموور….

ئاگاداری   سڵاو و رێز فەرمانگەی چاککردنەوەی کارەبای مەخموورلە رێگەی ئەم پۆستەوە گشت هاوبەشانی کارەبای سنورەکەمان ئاگادار...
10/07/2026

ئاگاداری

سڵاو و رێز
فەرمانگەی چاککردنەوەی کارەبای مەخموورلە رێگەی ئەم پۆستەوە گشت هاوبەشانی کارەبای سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە مەودوا بۆ هەرکێشەیەکی کارەبا دەبێت پەیوەندی بە هێلی پرۆژەی رووناکی ژمارە( ١٩٩٢ )بکرێت دواتر کارمەندانی ئێمە لە رێگەی پرۆژەی رووناکیەوە ئاگاردەکرێنەوە لە جۆری کێشەکە ، بە زانیاری تەواوی هاوبەشەوە دواتر لە لایەن تیمەکانی فەرمانگەکەمانەوە لە کەمترین ماوە دا سەردانی دەکرێت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکرێت

فەرمانگەی کارەبای مەخموور…

ئەمرۆ2026/7/7لە  ڕووداوێکی نەخوازراو و لێدانی بارهەڵگرێک لە ستوونی پەستانی بەرزی فیدەری 2ی قەرەچوغ سەر رێگای قەلا ، تیمە...
07/07/2026

ئەمرۆ2026/7/7
لە ڕووداوێکی نەخوازراو و لێدانی بارهەڵگرێک لە ستوونی پەستانی بەرزی فیدەری 2ی قەرەچوغ سەر رێگای قەلا ، تیمەکانی چاکردنەوەی کارەبای مخمور توانیان لەماوەیەکی کەمدا ستونە لاربوەکە لادەن ستونێکی تازە لەجێگاکە دابنێن کارەبا بگەرینەوە بۆ ناوچەکە پەیامێکیش بدەن بەهاوولاتیانی دەڤەرەکە کەوا لەهەر کاتو ساتێکدا پێویستیان پێان بێت ئەوان لەئامادە باشیدان…..

چاککردنەوەی کارەبای مەخموور…..

ئەمرۆ ٢٠٢٦/٦/٢٩لە کاتێکدا کە ڕووداوێکی نەخوازراو و لێدانی بارهەڵگرێک لە ستوونی پەستانی بەرزی فیدەری ٥ی مەخموور، تاریکیی ...
29/06/2026

ئەمرۆ ٢٠٢٦/٦/٢٩
لە کاتێکدا کە ڕووداوێکی نەخوازراو و لێدانی بارهەڵگرێک لە ستوونی پەستانی بەرزی فیدەری ٥ی مەخموور، تاریکیی بەسەر بەشێک لە گەڕەکی کوردستاندا هێنا، تیمەکانی چاکردنەوەی کارەبای مەخموور سەلماندیان کە هەمیشە ئامادەن بۆ تاقیکردنەوە سەختەکان.
کارکردن لەسەر هێڵەکانی پاڵەپەستۆی بەرز نەک هەر پێویستی بە لێهاتوویی هەیە، بەڵکو مەترسییەکی گەورەشە لەسەر ژیانی خۆیان. بازدانی خێرای ئەم تیمانە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە و چاککردنەوەی زیانەکان لە کاتێکی پێوانەییدا، تەنها کارێکی تەکنیکی نەبوو، بەڵکو پەیامێکی پڕ لە دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی بوو بەرامبەر بە هاووڵاتیان.

چاککردنەوەی کارەبای مەخموور…..

بە مەبەستی چاکسازی و پەرەپێدانی تۆڕەکانی کارەبا نەهێشتنی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان، تیمی چاککردنەوەی کارەبای مەخموور ...
01/06/2026

بە مەبەستی چاکسازی و پەرەپێدانی تۆڕەکانی کارەبا نەهێشتنی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان، تیمی چاککردنەوەی کارەبای مەخموور هەڵسا بە ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی سەرکەوتووانە بۆ هەڵگرتنی ستوونە کۆن و لارهاتوو لەسەر فیدەر ٤مخمورو دانانی ستوونی نوێ لەشوێنی دا. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بە دەڤەرەکە.

راگەیاندنی کارەبای مخمور…..

28/04/2026
31/03/2026

ئەمشەو تیمەکانمان سەلماندیانەوە کە هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ خزمەتکردنی هاوشاریانی مەخموور. دوای ئەوەی لە گەڕەکی کوردستان تریپێکی کارەبا ڕوویدا، لەکاتژمێر (1:30) شەو تیمەکانمان بەبێ وەستان کەوتنە کار بۆ دۆزینەوەی (تریپ)(شۆت)ــەکە

خۆشبەختانە دوای ماندووبوونێکی زۆر، کێشەکە چارەسەر کراو دەم و دەست ڕووناکییان گەڕاندەوە بۆ گەڕەکی کوردستان. دەستخۆشی و ماندوو نەبوون لە هەموو ئەو کارمەندانە دەکەین کە لەم کارەدا بەشدار بوون.

 #ئاگاداریبۆ هاولاتیانی سەنتەری قەزای مخمور سەبارەت بەو گەڕەکانەی کە پیوەری زیرەکیان بۆ بەستراوەو ئەوانەشی کە بۆیان دەبە...
19/02/2026

#ئاگاداری
بۆ هاولاتیانی سەنتەری قەزای مخمور سەبارەت بەو گەڕەکانەی کە پیوەری زیرەکیان بۆ بەستراوەو ئەوانەشی کە بۆیان دەبەسترێت لەلایەن تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی ئەو پێوەرە زیرەکانە ئەمپێریەکەی دیاری کراوە بۆیە ئەگەر زیاتر لەو ئەمپێریەی کە دیاری کراوە بەکار بهێنرێت دەکوژێتەوە بۆ سێ جار ئەم حالەتە دووبارە دەبێتەوە ئەگەر کارەبا نەگەڕایەوە پەیوەندی بە سەنتەری پرۆژەی ڕوونکی بکرێت
١٩٩٢

 #ئاگاداریبەیانی ڕۆژی (یەک شەممە) پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر (٢) فیدەری سەنتەری قەزای مخموور دەکات لە کاتژمێر (٨:٣٠)ی بەیا...
24/01/2026

#ئاگاداری
بەیانی ڕۆژی (یەک شەممە) پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر (٢) فیدەری سەنتەری قەزای مخموور دەکات لە کاتژمێر (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (٥:٠٠) ئێوارە .
بۆ زانیاری ئەو شوێنانەی بێ کارەبا دەبێت
١- بەشێک لە گەڕەکی بندیان
٢- بەشێک لە گەڕەکی شەهیدان
٣- گەڕەکی شێروان
٤- بەشێک لە گەڕەکی سەرای
٥- گەڕەکی زانایان
٦- ناو بازار

# فەرمانگەی کارەبای مخموور - دائرة كهرباء مخمور

Address

Makhmur

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فەرمانگەی کارەبای مخموور- دائرة كهرباء مخمور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share