بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین, Government Organization, Rania.

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و سەرانسەری ج...
19/03/2026

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، و هیوای سەلامەتی و خۆشبەختی بۆ هەمووان دەخوازم.

لە کاتێکدا کە بە خۆشییەوە پێشوازی لەم جەژنە مەزنە دەکەین، ناوچەکەمان هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و دۆخێکی هەستیارە. بۆیە پێویستە هەموومان بە یەکدەنگی و ڕوحی نیشتمانی هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکەمان، بۆ ئەوەی گەلەکەمان نەکەوێتە ناو ململانێ و قوربانی نەبێت.

داوا دەکەم خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە هەموومان قبوڵ بکات و هەمیشە وڵات و گەلەکەمان بپارێزێ

بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

2+2=1سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژ ئاواوەک بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین و بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دەست گرت...
30/01/2026

2+2=1
سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژ ئاوا
وەک بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین و بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دەست گرتنی برایانمان لەڕۆژئاوای کوردوستان دوای بەجێ گەیاندنی مەڕاسیمێکی شایستە ڕاگەیاندنی کەمپەینێکی هاوکاری بڕی (١٠٠٠) دۆلارکۆکرایەوە کەلەلایەن بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆکرایەوە بۆ خوشک و برا یانمان لەرۆژئاوا و لەڕێگەی کەمپینی زانکۆی ڕاپەڕین و کەناڵ هەشتەوە نێردرا بۆ خوشک و برایانمان
بژی کورد بژی کوردستان

ئاگاداریەک بۆ دانیشتوانی بەڕێزی تیتۆکەو هەنجیرەدوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداریەکمان بڵ...
25/01/2026

ئاگاداریەک بۆ دانیشتوانی بەڕێزی
تیتۆکەو هەنجیرە
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداریەکمان بڵاو کردەوە بۆ هاوڵاتیان کە خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵە کردن بە زەویە بەتاڵەکانی تیتۆکەو هەنجیرە بۆ ئەوەی لەکاتی ئامادەکردنی نەخشە زەرەرمەند نەبن وە دواتر لە ساڵی ٢٠٢١ نەخشەیەکی پێشنیار کراو ئامادە کرا بەڵام بەبیانووی نەبوونی ئەنجومەنی شارەوانی نەخشەکە پلەی کۆتایی وەرنەگرت وە لە ئێستادا نەخشە پێشنیار کراوەکەی ساڵی ٢٠٢١ هەموار کراوەتەوە بەشێوەیەک ڕەچاوی خانوو واقع حاڵی ماڵەکان کراوە چونکە ئەو دوو شوێنە بە سیفەت گوندن و کەوتونەتە سنوری شارەوانی ڕانیە کە هاوپێچ نەخشەکە دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان چێکی کۆتایی کراوەتەوە دەینێرینەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێکارە یاساییەکانی تر وە زانیاریتان پێ دەدەین ئەمە کۆتا نەخشەیە و هیچ گۆڕانکاریەک ناکرێت بۆیە جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە پێویستە هاوڵاتیان پابەند بن و خۆیان بەدوور بگرن لە کڕین و فرۆشتن بە زەویە خزمەتگوزاری و بازرگانی و سەوزاییەکانەوە وە ئەو دوو ناوچەیەش کە بەبەتاڵی ماوەتەوە بە پێی بنەماکانی پلانسازی نەخشەی بۆکراوە بە زەوی ڕووبەری ١٦٠ مەتری و دواتر نەخشەکانی ئەوێش بڵاو دەکەینەوە وە لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە هیچ کەسێک بۆ بابەتی ئەم نەخشەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات چونکە تەنها نەخشەکە لەسەر داوای شارەوانی ڕانیە لەلایەن ئێمەوە جێبەجێ کراوە دەنێردرێتەوە بۆ شارەوانی ڕانیە وەرگرتنەوەی زەوی و ڕێگەپێدان و هەر تانەیەک هەیە پەیوەندی بە شارەوانی پەیوەندیدارەوە هەیە پێویستە داواکاریەکانتان پێشکەش بە شارەوانی ڕانیە بکەن
لەگەڵ ڕێزدا

Address

Rania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share