بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین

پلەی بەرێز بەرێوەبەر و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتیمان بەرزکرایەوە. بە بۆنەی بەرزبونەوەی پلەی بەرێز (عمیدی مافپەر...
29/07/2026

پلەی بەرێز بەرێوەبەر و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتیمان بەرزکرایەوە.

بە بۆنەی بەرزبونەوەی پلەی بەرێز (عمیدی مافپەروەر/عبداللە حسین بابەرسول)بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان و هەر سێ ئەفسەری بەرێوەبەرایەتیمان بەرێزان: -
١-مقدمی پۆلیس /کارۆخ محمد عزیز
٢-مقدمی پۆلیس/ئامانج محمود رسول
٣-نقیبی پۆلیس /کارزان اسماعیل حاجی.
لەخشتەی تەمووزی ٢٠٢٥،بەم بۆنەوە بەناوی ئەفسەر و کارمەندو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەشی نوسینگەکانی (رانیەو قەڵادزێ و حاجیاوا)سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان پیرۆزبایی خۆمانیان ئاراستە دەکەین، هیوادارین سەرکەوتووبن و بەردەوام بن لەکار و خزمەتی زیاتر بەگەل و نیشتیمان.
هەر ئەمرۆ بەرێز (عمیدی مافپەروەر/عبداللە حسین بابەرسول) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان بەبۆنەی بەرز بونەوەی پلەی هەر سێ ئەفسەری بەرێوەبەرایەتیمان.
بەرێزان: -
١-مقدمی پۆلیس /کارۆخ محمد عزیز
٢-مقدمی پۆلیس/ئامانج محمود رسول
٣-نقیبی پۆلیس /کارزان اسماعیل حاجی.
سوپاس پێزانینی ئاراستە کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن بۆ خزمەتی زیاتر بەگەل و نیشتیمان و جێ بە جێ کردن ئەرک و فەرمانەکان.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان
٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٦

لەلایەن بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان نوسینگەی قەڵادزێ بەسەرکرایەوە.ئەمرۆ رێکەوتی ١٣ / ٧ /٢٠٢٦ بەرێز (عقیدی مافپەروەر/عبد...
13/07/2026

لەلایەن بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان نوسینگەی قەڵادزێ بەسەرکرایەوە.

ئەمرۆ رێکەوتی ١٣ / ٧ /٢٠٢٦ بەرێز (عقیدی مافپەروەر/عبداللە حسێن بابە رەسوڵ) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتیمان سەردانی نوسینگەی قەڵادزێ سەر بە بەرێوەبەرایەتیمانیان کرد و لەلایەن بەرێز (نقیب/ ئامانج حمە حمد)لێپرسراوی نوسینگەو ئەفسەرو کارمەندانی نوسینگە پێشوازیان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەیان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لەسەر ئیش وکارو چۆنیەتی جێ بە جێ ئەرکەکانیان و هەروەها تیشکخرایە گرفتەکان و چارەسەریەکان.
هەر لە سەردانەکەیاندا بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان سوپاس وپیرۆزبایی ئاراستەی ئەفسەری نوسینگەی قەڵادزێ بەرێز (نقیب/بارزان حسێن احمد) کرد بە بۆنەی بەرز بونەوەی پلەکەی لە ملازمی یەک بۆ نقیب.

لێرەوە دووبارە بەناوی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیمان پیرۆزبایی لەبەرێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

بەرێوبەرایەتیمان سیمینارێکی بۆ ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی ڕاپەرین سازکرد. ئەمڕۆ رێکەوتی ۲۰٢٦/٧/٨  لە لایەن بەشی راگەیاندن...
08/07/2026

بەرێوبەرایەتیمان سیمینارێکی بۆ ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی ڕاپەرین سازکرد.

ئەمڕۆ رێکەوتی ۲۰٢٦/٧/٨ لە لایەن بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیمان لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی بەرێز (عقیدی مافپەروەر عبداللە حسێن بابەرەسول) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان و بەڕێز (عمیدی مافپەروەر/ جبار خضر احمد) بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین و بەشێك لە ئەفسەران و ڪارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین .
سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی پیادەکردنی میرات لە ئاشتەوای خێزاندا) بەسوپاسەوە لە لایەن بەڕێز(د.کمال محمد بۆسکێنی ) پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

شایەنی باسە لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕەهەندی شەرعی و یاسایی میرات و گرنگی دابەشکردنی میرات و ڕۆڵی لە ئاشتەوای لە نێوخێزانەڪاندا.

لە کۆتایی سیمینارەکە بە چەند پرسیارو سەڕنجێک لە لایەن ئامادەبووانەوە ڪۆتایی بە سیمینارەکە هات

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان

فیلمی دۆکیومێنتاری دادە"داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ پێشکەش کرا" ئەمڕۆ رێکەوتی ۲۰۲٦/٦/۹ بەرێز (عقیدی مافپەروەر/عبداللە...
09/06/2026

فیلمی دۆکیومێنتاری دادە
"داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ پێشکەش کرا"

ئەمڕۆ رێکەوتی ۲۰۲٦/٦/۹ بەرێز (عقیدی مافپەروەر/عبداللە حسێن بابەرەسوڵ) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان بە یاوەری بەشێک لە ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆڵی ڕۆشنبیری و هونەری ڕانیە بەشداریانکرد لەمراسیم و نمایش کردنی کورتە فیلمی دۆکیومێنتاری دادە/ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ، کە تیایدا مێژووی ژیانی خەباتی نەپساوەی خانمی شۆڕشگێڕ (دادە هێرۆ ابراهیم احمد )پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

ساڵیادی  دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.ئەمڕۆ رێکەوتی ۲۰۲٦/٦/١  بەڕێز/عقیدی مافپەروەر/ عبداللە حسێن با...
01/06/2026

ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ رێکەوتی ۲۰۲٦/٦/١ بەڕێز/عقیدی مافپەروەر/ عبداللە حسێن بابەرەسول بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی پیرۆزبای کردن و بەرز ڕاگرتنی ٥۱کەمین ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بارەگای مەڵبەندی ۲٤ی ڕێڪخستنی ڕاپەڕینیان کرد.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

« جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت » بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم  ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و ک...
26/05/2026

« جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت »

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و کوردستان و دەڤەرەکەمان دەکەم بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەرو هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی.
هەروەها پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی حاجیانی كوردستان دەکەم و لە خوای گەورە داوادەکەم حەج و عیبادەتیان قبوڵ بکات و بە سەلامەتی و دڵخۆشی بگەڕێنەوە بۆ نێو خێزانەکانیان

ئۆمێدەوارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسودەیی و بۆ هەموو لایەکمان و کوردستانیش ئارام و پارێزراو بێت.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت،هەر شادبن..

عقیدی مافپەروەر
عبداللە حسێن بابەڕەسوڵ
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - ڕاپەڕین

قۆناغی دووەمی نەمام ناشتن سەوزکردنی  باخچە ڕەنگینەکەی بەرێوەبەرایەتیمان. رێکەوتی ١٢ /٥  / ٢٠٢٦ بەرێز بەرێوەبەر و ئەفسەر ...
13/05/2026

قۆناغی دووەمی نەمام ناشتن سەوزکردنی باخچە ڕەنگینەکەی بەرێوەبەرایەتیمان.

رێکەوتی ١٢ /٥ / ٢٠٢٦ بەرێز بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانمان،بە هەڵمەتێکی تری نەمام ناشتن باخچەی بەرێوەبەرایەتیمانیان ڕەنگین تر کردوە.🌹🌹🌹
سوپاس ودەستخۆشی مان هەیه بۆ تاک بە تاکی بەشداربوان.

خولێکی ڕاهێنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نائاسایی گەنجان کرایەوە. ئەمرۆ١٢ی ئایاری٢٠٢٦  رێکخراوی سپاردە بەهاوکاری بەرێوەبە...
12/05/2026

خولێکی ڕاهێنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نائاسایی گەنجان کرایەوە.

ئەمرۆ١٢ی ئایاری٢٠٢٦ رێکخراوی سپاردە بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتیمان خوڵێکی ڕاهێنانی بۆ رووبەروو بونەوەی کۆچی نائاسایی و بیری توندڕەوی کردەوە بۆ کارمەندو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیمان .
ڕاهێنانە لەلایەن"خاتوو فرمێسک رزگار " کارمەندی بەرێوەبەرایەتیمان و نوێنەری بەرێوەبەرایەتیمان لە ڕێکخراوی سپاردە پێشکەشکرا.
ئەم ڕاهێنانە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی سپاردە و بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (SPARK)ی هۆڵەندی ئەنجام درا، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی زانستی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچی نائاسایی و بەهێزکردنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

" سیمینارێک دەربارەی ئەتەکیت"بەرێوەچوو.لە رۆژی سێشەممە، ٥ی ٥ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان، سیمینارێکی گرنگ لەسەر باب...
06/05/2026

" سیمینارێک دەربارەی ئەتەکیت"بەرێوەچوو.

لە رۆژی سێشەممە، ٥ی ٥ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان، سیمینارێکی گرنگ لەسەر بابەتی "ئەتەکیت" بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی بەرێز "عقیدی مافپەروەر عبداللە حسێن بابەڕەسوڵ"بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان و ژمارەیەک لە ئەفسەرو کارمەندو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ئەنجامدرا.

سیمینارەکە لەلایەن "دکتۆر شوان ئاکۆیی،" مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین، پێشکەش کرا، کە تێیدا باس لە گرنگی ئەتەکیت و ڕێوشوێنەکانی مامەڵەکردنی ڕۆژانە، چۆنیەتی پەیوەندیکردنی پیشەیی، و بەهێزکردنی کەلتووری ڕەفتاری دامەزراندن کرا.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، بەشداربووان سوودمەندییەکی باشیان وەرگرت و دەربڕینی سوپاس و پێزانینیان بۆ پێشکەشکارەکە کرد، لە هەمان کاتدا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکیانە کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و توانای کارمەندان .

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

پێشوازیکرا لە سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی زانکۆی ڕاپەڕین . ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای زانکۆی ڕ...
28/04/2026

پێشوازیکرا لە سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی زانکۆی ڕاپەڕین .

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای زانکۆی ڕاپەڕین سەردانی بەرێوەبەرایەتیمانیان کردو لەلایەن بەرێز"
عقیدی مافپەروەر /عبداللە حسێن بابەرەسوڵ " بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان پێشوازیان لێکرا

شاندەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین، و بە یاوەری تیمی پسپۆڕی سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. بەختیار حسن محمدامین)، (د. ڕێبین رۆستەم) و (د. توانا احمد موسی).
سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بوو بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن، کە تێیدا جەخت لەسەر دەستپێکردنی هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کرایەوە.

ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هەماهەنگییە بریتین لە:
1. داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی و زانستی: بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی بە شێوەیەکی بەردەوام.
2. بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان: بڕیارە زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونییەوە، زنجیرەیەک خولی ڕاهێنان، وۆرک شۆپ و سیمیناری زانستی بۆ فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە ڕێکبخات.
3. پێشکەشکردنی ڕاوێژی پسپۆڕی: دابینکردنی پشتگیرییە دەروونی و زانستییەکان بۆ ئەو توێژانەی کە ڕوو لەم دامەزراوانە دەکەن، بە تایبەت لە کەیسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکاندا.

Address

Ranya
964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category