بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین Public library at the service of citizens

پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتیبەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە...
24/08/2026

پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان و ناوچەکەمان دەکەین و بەهیواین ئەم یادە ببێتە مایەی یەکڕیزی و تەبایی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان.
دووبارە پیرۆزبێت

پۆلێک قوتابی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەکەنبەشێک لەو قوتابیانەی لە مزگەوتی هەواری شار، سەرقاڵی خوێندنی قورئانی پیرۆزن، ئەم...
20/08/2026

پۆلێک قوتابی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەکەن

بەشێک لەو قوتابیانەی لە مزگەوتی هەواری شار، سەرقاڵی خوێندنی قورئانی پیرۆزن، ئەمڕۆ سەردانی کتێبخانەی گشتی سەید ئەحمەدو بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینیان کردو لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافی هەردووک کتێبخانەوە پێشوازیکران و بەشەکانیان بەسەرکردەوە، سەردانەکه بە مەبەستی ئاشنابونیان بوو بە کتێبخانەو شێوازی کارکردنی کتێبخانە گشتییەکان.

سوپاسنامەبەناوی بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ب...
01/06/2026

سوپاسنامە

بەناوی بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین دەکەین، لەپای ئەرککێشانیان لە سەوزکردنی حەوشەی ناوەوەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان و دابینکردنی گڵی پێویست، هیوادارین نمونەیان زۆر بێت

پێشوازیکردن لە لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ڕاپەڕینی کۆمەڵی دادگەریبە مەبەستی بەخشینی ژمارەیەک ڕۆژنامەو گۆڤاری کۆکراوەی...
01/06/2026

پێشوازیکردن لە لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی
ڕاپەڕینی کۆمەڵی دادگەری

بە مەبەستی بەخشینی ژمارەیەک ڕۆژنامەو گۆڤاری
کۆکراوەی کۆمەڵی دادگەری، شێخ هاودین بەرزنجی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ڕانیەی کۆمەڵی دادگەری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینی کردو لەلایەن دانا خدر مینە بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانەوە بە گەرمی پێشوازیکرا، لە دانیشتنێکدا باسی ڕۆڵی ڕاگەیاندن کرا، لە بەرەوپێشەوەچوونی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگاو هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا، جەختی لەسەر کرایەوە.

وەزیری کشتوکاڵ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکاتئەمڕۆ خاتو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری و...
29/04/2026

وەزیری کشتوکاڵ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکات

ئەمڕۆ خاتو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری وەفدێکی هاوڕێی لە سەردانێکیاندا بۆ دەڤەری ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینیان بەسەر کردەوەو لەلایەن دانا خدر مینە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بە گەرمی پێشوازی کران، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا پرس و ڕا سەبارت بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان کتێبخانەکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ، ئاڵوگۆڕکراو وەزیری کشتوکاڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و وەزارەتەکەی پێشکەش بە کتێبخانە گشتییەکان کرد، لەپای هاوکاری بەردەوامیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین.

ستافی کتێبخانەی گشتی لە پێشوازی تەرمی ڕەفیق سابیردائەمڕۆ، کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ، ستافی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکا...
26/04/2026

ستافی کتێبخانەی گشتی لە پێشوازی تەرمی ڕەفیق سابیردا

ئەمڕۆ، کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ، ستافی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین، ئامادەی پێشوازیکردن و ماڵئاواییکردن لە تەرمی پیرۆزی شاعیرو نووسەرو پێشمەرگەو خەباتگێڕی نەتەوەکەمان، دکتۆر ڕەفیق سابیر بوون، کە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کردبوو پاش سازکردنی مەراسیمێکی شایستە، بەرەو قەڵادزێی زێدی لەدایکبوونی بەڕێخرا، بۆئەوەی ببێتە ئارامگەی هەمیشەیی بۆ تەرمی ئەو شاعیرە مەزنە، بەهیوای ئەوەی گیانی پاکی شادو ئاسودەبێت و لە بەهەشتی نەمریدا بحەسێتەوه.

ڕۆژی کتێبتان پیرۆزبێتبەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێبەوە، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی خوێنەران و دۆستانی کتێب دەکەین و هیوادارین ئە...
23/04/2026

ڕۆژی کتێبتان پیرۆزبێت
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێبەوە، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی خوێنەران و دۆستانی کتێب دەکەین و هیوادارین ئەو ڕۆژە ببێتە مایەی ئاشتەوایی نێوان خوێنەرو کتێب و هەموو لایەکمان بۆ ئاودانەوەی ڕۆح و پڕچەک کردنی هزرو مەعریفەمان، پەنا بۆ قاپی کتێب ببەینەوەو بەشێکی ژیانمان تەرخان بکەین بۆ سوودوەرگرتن لەو جیهانە پڕ زانست و زانیاریە.
دووبارە پیرۆزبێت

سەردان و پیرۆزباییبەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ۲٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ،...
21/04/2026

سەردان و پیرۆزبایی

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ۲٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ، کاک دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین، سەردانی بەڕێز کاک حەیدەری ئاسایشی کردو پیرۆزبایی خۆی و ستافی بەڕێوەبەرایەتی پێگەیاندو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەک دیاریەکی جیاوازی پێشکەش بە لێپرسراوی مەڵبەند کرد کە بریتی بوو لە کۆمەڵێک کتێبی جۆراو جۆرو سەردانەکە جێگەی خۆشحاڵی هەردوولا بوو.

پێشکەشکردنی سوپاسنامەسەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، پێشوازی کرد لە وەرزشوان و ڕۆشنبیر...
17/03/2026

پێشکەشکردنی سوپاسنامە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، پێشوازی کرد لە وەرزشوان و ڕۆشنبیری دیاری شاری ڕانیە، سەباح ساڵح سەعید، کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێژەیەکی زۆری کتێب و گۆڤارو ڕۆژنامە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کردبوو، هەروەها بە نووسراوی ڕەسمی سوپاسنامە پێشکەش بە ناوبراو کراو لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبارایەتیمانەوە، دیاریەکه بەرز نرخێنراو چەند تەوەرێکی تایبەت بە کتێب و خوێندنەوەو خوێنەران گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بەشداریکردن لە سمپۆزیۆمێکی زانستیدالەسەر بانگهێشتی بەشی جوگرافیای کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەر...
18/02/2026

بەشداریکردن لە سمپۆزیۆمێکی زانستیدا

لەسەر بانگهێشتی بەشی جوگرافیای کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین (دانا خدر مینە)، بەشداری کرد لە سمپۆزیۆمێکی زانستی لەژێر ناوی توانستە جوگرافیەکانی پەرەپێدانی ئیدارەی ڕاپەڕین، کە لە ڕۆژی سێ شەممە، ٢٠٢٦/٢/١٧، سازکراو چەند سیمینارێکی زانستی تێدا پێشکەش کرا.

Address

Ranyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین:

Shortcuts

Share

Category