03/09/2026
دەشتی هەریر نیشتمانی برنج و خاکی مێژوو و بەرەکەت
دەشتی هەریر، لە تەمەنی باب و باپیرانمانەوە وەک خاکیی بەپیت و نیعمەتی ئاسمانی ناسراوە. ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان کە بە برنجە بێ وێناکەی ناوبانگی بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە، بە دەست و پەنجەی زێڕینی جووتیارە ماندوونهناسهکانی ژیاوە و بووەتە ناسنامەیەکی پیرۆزی کوردهواری.
دوای ئەنجامدانی یەکەمین فیستیڤاڵی برنج و بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ،بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە بۆ سازدانی "دووەمین فیستیڤاڵی برنج و بەرهەمە خۆماڵییەکانی قەزای هەریر"، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ۱۰ی ۲۰۲٦) بەڕێوەبچێت.
داوا لە تەواوی جووتیارانی دەستڕەنگین، خاوەن بەرهەمە سەرنجڕاکێشەکان، و بەهرەمەندانی قەزای هەریر دەکەین لە ئێستاوە دەست بە ئامادەکاری بکەن بۆ بەشداریکردن. ئەم فیستیڤاڵە تەنها خستنەڕووی بەرهەمەکان نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ناساندنی زیاتری بەروبوومی ڕەسەنی ناوچەکە و گەیاندنی پەیامی خۆشەویستی، مروڤدۆستی و بەخشندەیی خەڵکی هەریر بە تەواوی شار و ناوچەکانی کوردستان.
سەرجەم ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە و دەیانەوێت شوێنی تایبەتیان بۆ دابین بکرێت، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان:
۰۷٥۰٤٦۰۹٦۹۰
۰۷٥۰۷۹٤٥۳٨۷
۰۷٨٢٤۹٨٥٥۷٥
لیژنەی سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ
لەژێر چاودێری قائیمقامیەتی قەزای هەریر