Library & Information

Library & Information باشترین سود و زانیاری له‌سه‌ر کتێب و کتێبخانه‌ لێره‌ وه‌ربگره,,،،،،

هیواو ئامانجمان ته‌نیا خزمه‌تکردنه‌ به‌ تاکی كورد و پتر رۆشنبیر کردنیه‌تی، له‌ بواری کتێب و کتێبخانه‌دا،،، هیوادارین به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تێكی پێویست به‌ خوێنه‌ری کتێب و سودمه‌ندانی سه‌رچاوه‌کانی زانیاری و هاوڕێیانی ئه‌م په‌یجه‌ بگه‌یه‌نین،
ئێوه‌ی ئه‌زیز یارمه‌تیم بده‌ن به‌ ناساندنی ئه‌م په‌یجه‌ به‌ هاورێیانت(share)،
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌یستیم،،،،،،

05/04/2023
ئەم کتێبە لەوەرگێڕانی هەردوو وەرگێڕی بەتوانا:( ناجی ئەفراسیاو و کارزان عزیز)ە ، دەتوانن خوێنەری بن ، بەراوردکاری و ڕەهەن...
05/11/2020

ئەم کتێبە لەوەرگێڕانی هەردوو وەرگێڕی بەتوانا:( ناجی ئەفراسیاو و کارزان عزیز)ە ، دەتوانن خوێنەری بن ، بەراوردکاری و ڕەهەندە لێک چووەکانی لەئێستای کۆمەڵگەدا بخوێننەوە.

توانای تەکنیکیی کۆمەڵگای پیشەسازیی پێشکەوتوو بۆتە هۆی کۆنترۆڵکردن و هەیمەنەکردن بەسەر تاکدا، کە سەرجەم فۆرمەکانی هەیمەنەی ڕابردووی تێپەڕاندووە. چونکە کۆمەڵگا باڵادەستەکانی پێشووی وەک کۆیلایەتی و دەرەبەگایەتی بەشێوەیەکی ناعەقڵانی کۆنترۆڵی چینی چەوساوەیان کردبوو، بۆیە مرۆڤ توانای ناڕەزایەتی و گۆڕانکاریی هەبوو. بەڵام ئەمڕۆ لە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا هەیمەنەی کۆمەڵایەتی بەرگێکی عەقڵانیی پۆشیوە. لێرەوە مارکۆزە کرۆکی ناعەقڵانییەتی کۆمەڵگای تاکڕەهەند کەشف دەکات، و پێیوایە توانای تەکنەلۆژیی ئەم کۆمەڵگایە ڕووکاری چینایەتی دەشارێتەوە، زیاتر لە نیو سەدە پێش ئێستا وتی: دڵیان به‌و ده‌ستكه‌وته‌ عه‌قڵانييانه‌ خۆشه‌ كه‌ ناعه‌قڵانييه‌تى كۆى سيسته‌مه‌كه‌ى شاردۆ‌ته‌وه.

لەهەر سوچێکی ئەم ژیانەدا بێتخوێندنەوە مەقسەدە
25/04/2020

لەهەر سوچێکی ئەم ژیانەدا بێت
خوێندنەوە مەقسەدە

بۆ نەوەکان
12/04/2020

بۆ نەوەکان

تائەبەددەستلەملانی یەکدین
23/04/2019

تائەبەد

دەستلەملانی یەکدین

کتێب تەمەن ناناسێت
23/04/2019

کتێب تەمەن ناناسێت

12/01/2019

بۆ ده‌بێت بخوێنیته‌وه‌؟
١. بۆ گه‌شه‌ی مێشك: مێشك وه‌ك ماسولكه‌یه‌ك پێویستی به‌ مه‌شقه‌ و خوێندنه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مێشكه‌ گه‌شه‌ بكات و ته‌ندروستیی به‌ باشی بمێنێته‌وه‌ و تووشی كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌ شتی له‌و جۆره‌ نه‌بێت.

٢. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌رێكی باشتر بیت و توانای ده‌ربڕینت چ به‌ قسه‌ یان نووسین باشتر ببێت و گوێگرێكی باشتریش بیت چونكه‌ كتێب قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات. به‌مه‌ش ده‌توانیت به‌رگری له‌ مافه‌كانت بكه‌یت، ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت بتوانیت ده‌ریبڕیت و بیگه‌یه‌نیت،هه‌روه‌ها خۆت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌لمێنیت.

٣. كه‌سایه‌تیت هێمن و له‌سه‌رخۆ و به‌ ته‌ركیز و وردبین ده‌بێت چونكه‌ كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌یت کە بەدەستتەوەیە و ده‌بێت بیركردنه‌وه‌ت چڕ بكه‌یته‌وه‌.

٤. فێری جوانبینی ده‌بیت، جوانی ده‌ناسیته‌وه‌، جوانی ڕاسته‌قینه‌ ، ئیدی به‌ ڕووكه‌ش فریو نادرێیت، بەتایبەت ئێمه‌ی مرۆڤ،کە حه‌زمان له‌ جوانییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت جارێ فێر ببین جوانیی خۆی چییه‌.

٥. خه‌یاڵت فراوان ده‌بێت و توانای داهێنانت زیاتر دەبێت و سنووری ئاواته‌كانت فراوانتر ده‌بێت، هه‌موو ئه‌گه‌ر و سیناریۆ جیاوازه‌كان ده‌بینیت و ده‌توانیت جۆرێك له‌ دووربینیت هه‌بێت.

٦. فێربوون: به‌ ماوه‌یه‌كی كورت و به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ زانیاریی جۆراوجۆر كۆده‌كه‌یته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ری بیرچوونه‌یان كه‌متره‌. هەروەها به‌هۆی جیاوازی زانیارییه‌كانه‌وه‌ ده‌توانیت له‌ هه‌موو شوێنێك و له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك شتێكت هه‌بێت بیڵێت.

٧. خوێندنه‌وه‌ فێری بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ت ده‌كات، وات لێده‌كات بۆچوونی تایبه‌تی خۆتت له‌سه‌ر شته‌كان هه‌بێت و دوای مێگه‌ل نه‌كه‌ویت و به‌ هه‌موو شتێك قایل نه‌بیت. هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌دات ڕاست و هه‌ڵه‌ باشتر بناسیته‌وه‌ و به‌دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێیت و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزیته‌وه‌.



#بدوێ

Address

باشترین سود و زانیاری له‌سه‌ر کتێب و کتێبخانه‌ لێره‌ وه‌ربگره, ،،
Slemani
0000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Library & Information posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Library & Information:

Share

Category