03/06/2026
#ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان بۆ خوێندن لە زانکۆ ئەوروپییەکان بەرزکراوەتەوە
ئەو خوێندکارە بەڕێزانەی کە لەبەشە زانستییەکانەوە ناویان بەرزکراوەتەوە بۆ (نووسینگەی ئیڕاسمەس و جێگۆڕگێی نێودەوڵەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی) بۆ ئەوەی لە زانکۆکانی Schmalkalden و Bochumی ئەڵمانی، زانکۆی Adamی پۆڵەندی، زانکۆی Leiden ی هۆڵەندی و زانکۆی Coimbra ی پورتوگالی وەرزێکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بخوێنن. پێویستە، سبەی، ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە (بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوری زانکۆی سلێمانی) لە کامپی نوێ، بینای ژمارە ٥ ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزییان. تاقیکردنەوەکە سێ کاتژمێر دەخایەنێت، دواتریش تاقیکردنەوەی Speaking لە هەمان ڕۆژدا پەنجام دەدرێت بۆ ئەو خوێندکارانە.
تێبینی: ٨:٤٥ لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتور ئامادەبن.
بۆ هەر پرسیارێک، پەیوەندی بە ئیمەیڵی نووسینگەی ئیڕاسمەس بکەن: [email protected]
07709542121