16/08/2026
🔹کاروچاکییەکانی فەرمانگەی ئاوی خەلیفان بەردەوامن…
لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کێشە خزمەتگوزارییەکان و خاوێنڕاگرتنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و ئاو، تیمە فەننییەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی خەلیفان هەستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوە و چارەسەرکردنی گرفت و تێکچوونی ژمارەیەک منهۆل و قفڵی ئاو لە گەڕەکی شۆڕش.
تیمەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە بە هاووڵاتییان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران