Group pdk

Group pdk ھــــەمیشە خێرا لە گەیــاندنی ھەوال و زانیاریەکانی ناوخۆی
٧/٧/٢٠١٧ کوردەواری ئەی ووڵاتە جوانەکەم

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولئەمڕۆ شەست و پێنج ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ت...
11/09/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

ئەمڕۆ شەست و پێنج ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێت؛ شۆڕشێکی سەرتاسەری کە تێیدا پێشمەرگە، سیاسی، ڕێکخستنەکان، زانایانی ئایینی، مامۆستایان، ئەدیبان، ڕۆشنبیران، گەنجان، ئافرەتان و سەرجەم چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە بەشدارییان لە خەباتی نەتەوەیی و دیمۆکراسیخوازیی گەلەکەیاندا کرد.

شۆڕشی ئەیلوول هەڵقوڵاوی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و شکۆی مرۆڤی کوردستانی بوو؛ بناغەیەکی پتەو و ڕێکخراو بوو بۆ بەردەوامیی تێکۆشان و وەستانەوەی گەلی کوردستان لە بەرامبەر زۆرداریدا. ئەم شۆڕشە مەزنە، بە بەها بەرزەکانی و بە پێداگری و خۆڕاگریی بێوێنەی سەرکردایەتی، پێشمەرگە و جەماوەر، دۆزی ڕەوای گەلەکەمانی بە هەنگاوی گەورە بەرەو پێشەوە برد. شۆڕشی ئەیلوول لەژێر ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمردا، بووە سەرچاوەی هێز و ئیلهامبەخش بۆ قۆناغەکانی دواتری خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان و خەباتگێڕانی کورد لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستاندا.

لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی ئەم شۆڕشە شکۆدارەدا، پێزانینی خۆم بۆ ڕۆڵی مێژوویی تەواوی ئەو پێشمەرگە و خەباتکارە قارەمانانە دووپات دەکەمەوە کە بەشدارییان لە تۆمارکردنی ئەم سەروەرییە نیشتمانییەدا کردووە؛ چ ئەو شەهیدە نەمرانەی لە شۆڕشی ئەیلوولدا گیانی خۆیان بە خاکی نیشتمان بەخشی و ئەوانەی لە ژیاندا نەماون، چ ئەو ڕۆڵە سەربەرزانەی کە تا ئێستاش وەک شایەتحاڵی زیندووی مێژوو لە ژیاندا ماون. ئەو قارەمانانە هەوێنی دروستکردنی سەروەری بوون بۆ گەلەکەیان و جێگەی شانازین.

مسعود بارزانی

11ی ئەیلوولی 2026

10/09/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری دەكات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان كە بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی سەرۆك بارزانیان كردبوو، پرسە و هاوخەمیی خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی دەربڕی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەڕەشە و ئالنگارییەكانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو كرایەوە و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر كار و ئەركی پەرلەمان و كوتلە سیاسییەكانی بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و پاڵپشتیكردنی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و دامەزراوەكانی تری دەوڵەتی عێراق كرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و بەرقەراركردنی دۆستایەتی و پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و هەروەها دژایەتیكردن و بنبڕكردنی گەندەڵی و بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە سەرانسەری عێراق.

09/09/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردنەوە سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، سوپاسی سەرۆك بارزانی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و هەماهەنگ بوونە لە سەرخستنی ئەركەكانیدا و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ڕووسیا و گەلی كوردستان ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی لە هەموو بارودۆخێكدا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانی بەلاوە گرنگە. پێزانینشی بۆ هەوڵەكانی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان هەبوو كە ڕێگەیان نەداوە هەرێمی كوردستان ببێتە بەشێك لەو كێشە و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەكەدا هەیە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە وێستگە گرنگەكانی پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و ڕووسیا لە سەدساڵی ڕابردوودا دا و دەستخۆشی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا ڕۆڵێكی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا هەبووە و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كاری داهاتووی بۆ خواست.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و گرژییەكانی ناوچەكە و كاریگەر

سوپاسنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی بارزانی، زۆر سوپ...
08/09/2026

سوپاسنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی بارزانی، زۆر سوپاسی هاووڵاتییانی خۆشەویست، لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حزبی و حکوومیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، پیاوانی ئایینی، نوێنەرانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، سەرۆک‌ هۆزەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەکادیمییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هێزی هاوپەیمانان، فەرماندە و هێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیاندن و، سەرجەم چینوتوێژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و گشت کوردستانییانی ئازیز لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم، کە ئەرکیان کێشا و ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) بوون، و هاوسۆز و هاوخەمی ئێمە بوون.

هاوکات سوپاسی هەموو بەرپرسە حکوومی و لایەنە سیاسییەکان، و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و کەسایەتی و سەرۆک ‌هۆزەکانی عێراق و سوریا، هەروەها بەرپرس، و کەسایەتی و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو، کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات دەکەم کە لە ڕێگەی بروسکە، پەیامی هاوخەمی و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە زەحمەتیان کێشا و لە پرسە و خەمماندا بەشدار بوون.

سوپاسی تایبەتی خۆم ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شارۆچکەی پیرمام دەکەم کە لە ڕۆژانی پرسەدا، لەگەڵ بوونی زەحمەتی و قەرەباڵغییەکاندا، میوانداریی خەڵکیان کرد. هەروەها دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەم کە بەرپرسیارێتیی ڕێکخستنی هاتووچۆ و پاراستنی هاووڵاتییانیان لەسەر شان بوو.

هاوسۆزی و هاوبەشیی بەردەوامی خەڵکی ئازیزی کوردستان لە خەم و کۆستەکانماندا، هەمیشە جێی ڕێز و پێزانینمانە. هیوادارم گشت لایەک لە ئازار و ناخۆشی بەدوور بن، خودای مەزن پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە.

مسعود بارزانی
8ی ئەیلوولی 2026

07/09/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکات

ڕۆژی دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

07/09/2026

ڤیدیۆ.. پێشوازیی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی لە سەردانیکارانی پرسەی عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی

07/09/2026

بەشداریی سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین و عەلی باپیر لە پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە پیرمام

06/09/2026

بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی یەکەم ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولوحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەڕێوەدەچێت

06/09/2026

بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پرسەی عەبدولواحید بارزانی لە بارزان

06/09/2026

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە بارزان پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەڕێوەدەچێت

Address

Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Group pdk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share