مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعیی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعیی کوردستان

مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعیی کوردستان پەڕەی فەرمیی مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی
لێرەوە کار و چاڵاکیی حزبی بڵاودەکرێتەوە مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان

لە پێناو هۆشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی؛ کۆبوونەوەیەکی ڕۆشنبیری بۆ لاوانی سۆران و ڕواندز بەڕێوەچووئەمڕۆ لە بارەگای مەڵبەندی...
02/09/2026

لە پێناو هۆشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی؛ کۆبوونەوەیەکی ڕۆشنبیری بۆ لاوانی سۆران و ڕواندز بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە بارەگای مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لاوانی چالاکی هەردوو ڕێکخراوی بنچینەیی لاوانی (سۆران و ڕواندز)، کۆبوونەوەیەکی گرینگی ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە سەرەتا بە وتەی بەخێرهاتن دەستی پێکرد، پاشان تیشک خرایە سەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە و ڕۆڵ و پێگەی کاریگەری ڕێکخراوە بنچینەییەکان لە بەرەوپێشبردنی ژیانی حیزبیدا.

لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا، هاوڕێ «ئیبراهیم بابان» سکرتێری مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان، بابەتێکی شیکاریی وردی لەسەر هەلومەرجی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی پێشکەش کرد.

هاوڕێ ئیبراهیم لە وتەکانیدا، بەشێوەیەکی زانستییانە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و پرسە سیاسییەکانی بەیەکەوە گرێدا و، هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانەی بۆ بارودۆخی گشتیی ئەمڕۆی کۆمەڵگەکەمان خستەڕوو. هاوکات، دید و تێڕوانینی حیزبی بۆ سەرجەم پرسەکان بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و ڕێگەچارەی گونجاوی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکان خستەڕوو.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و هاوڕێیانی لاو بە خستنەڕووی سەرنج و پرسیارەکانیان، بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و بە گیانێکی بەرزی هاوڕێیانە کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.

ڕاگەیاندنی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعی
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

#لاوان #رۆشنبیری #سۆران #ڕواندز #سیاسەت #کۆمەڵگە

لە ڕواندز کۆڕێکی هزری لەژێر ناوی "دنیای بێدەنگی" بەڕێوەچوولە پێناو برەودان بە هزری ئازاد و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ڕۆشنب...
26/08/2026

لە ڕواندز کۆڕێکی هزری لەژێر ناوی "دنیای بێدەنگی" بەڕێوەچوو

لە پێناو برەودان بە هزری ئازاد و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ڕۆشنبیری، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، (٢٥ی ئابی ٢٠٢٦)، لیژنەی هزریی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان، کۆڕێکی هزری و فەلسەفی بۆ نووسەر و ڕۆشنبیر "سمکۆ محەمەد" ڕێکخست.

کۆڕەکە لە کاتژمێر ٥:٠٠ـی ئێوارە لە باخی گشتیی ڕواندز بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی، نووسەران و ڕۆشنبیرانی دەڤەرەکە ئامادەی بوون.

لە میانی کۆڕەکەدا کە لەژێر ناوی «دنیای بێدەنگی» پێشکەش کرا، نووسەر سمکۆ محەمەد تیشکی خستە سەر چەمکی "بێدەنگی" و لە ڕووی تیۆری و هزرییەوە بابەتەکەی خستە بەرباس. ناوبراو شیکردنەوەی بۆ بێدەنگی کرد لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆیی، پاشانیش بابەتەکەی بە واقیعی کۆمەڵگەی کوردییەوە گرێ دا و خوێندنەوەی بۆ ڕەهەندەکانی بێدەنگی لەناو کۆمەڵگەی خۆماندا کرد.

لە بڕگەی کۆتایی کۆڕەکەشدا، دەرگا بە ڕووی گفتوگۆدا کرایەوە و ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، کە بووە هۆی دروستبوونی گفتوگۆیەکی ڕۆشنبیریی کراوە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاری کۆڕەکەدا.

ـ زۆر سوپاس بۆ مامۆستا سەعید ئەسعەد بە چاوی کامێراکەی چەند وێنەیەکی ئێوارە کۆڕەکەی گرت.

ڕاگەیاندنی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعی

بانگهێشتنامەلە پێناو برەودان بە هزری ئازاد و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ڕۆشنبیری، «لیژنەی هزریی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعی...
23/08/2026

بانگهێشتنامە

لە پێناو برەودان بە هزری ئازاد و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ڕۆشنبیری، «لیژنەی هزریی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان»، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی ئێوەی بەڕێز دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆڕێکی هزری و فەلسەفی لەژێر ناوی «دنیای بێدەنگی» کە لە لاین نووسەر و ڕۆشنبیر «سمکۆ محەمەد» پێشکەش دەکرێت.

ئامادەبوون و بەشداریکردنتان گفتوگۆکان دەوڵەمەندتر دەکات، بۆیە دەرگای ئەم کۆڕە کراوەیە و هاتن بۆ هەمووانە.

زانیارییەکان:
ڕۆژ و ڕێکەوت: سێشەممە، ٢٥ی ٨ی ٢٠٢٦
کاتژمێر: ۰۰ : ٥ (پێنج)ی ئێوارە
شوێن: ڕواندز - باخی گشتی

18/08/2026

مەکتەبی هەڵبژاردنی ناوەندیی حیزب لەگەڵ لیژنەی هەڵبژاردنی مەڵبەندی سۆران کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی هەڵبژاردن و مەکتەبی مەڵبەند، بە سەرپەرشتیی هاوڕێ هۆگر چەتۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی ناوەندیی حیزب، و هاوڕێ هاوتا، ئەندامی مەکتەبی هەڵبژاردنی ناوەندی، بەڕێوە چوو.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە پەیوەست کرا بە هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ دوا دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سنووری مەڵبەندی سۆران.

لەمبارەیەوە، هاوڕێ هۆگر چەتۆ، وێڕای باسکردن لە ئەنجام و شیکردنەوەی داتاکان، هاوکات تێبینی و ڕوونکردنەوەی لەبارەی چۆنیەتیی ڕاییکردنی کارەکان و قۆناغەکانی هەڵبژاردن خستە ڕوو.

هەر پەیوەست بە بابەتی هەڵسەنگاندن، بەرپرسی لیژنە و ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی مەڵبەندی سۆران و مەکتەبی مەڵبەند، سەرنج و بۆچوونەکانیان خستە ڕوو، باسیان لە دەرفەت و ئاڵەنگارییەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد. هاوکات هاوڕێیان پێشنیازەکانیان بۆ پێشخستن و سەرکەوتنی حیزب بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خستە بەردەم کۆبوونەوەکە.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، هاوڕێ هۆگر چەتۆ باسی لە پێشکەوتن و گەشەکردنی کاری لیژنەی مەڵبەندەکانی حیزب کرد. ڕایگەیاند: "ئەگەرچی ئەنجامەکان جێگەی ڕەزامەندیمان نییە، بەڵام بەرەوپێشچوون لە کارەکانمان و زیادبوونی دەنگەکانمان هەیە، ئەمەش ئاماژە و بەڵگەیە کە حزب هەنگاو بە هەنگاو دەچێتە پێش بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی کورسی و گەیشتن بە پێگەی شایستەی خۆی."

هاوڕێ هۆگر ڕایگەیاند: "ئەم بەرەوپێشچوونە دەرئەنجامی بەرەوپێشچوونی سیاسەتی حیزب و دڵسۆزیی ئەندام و کادیران و جەماوەری حیزب و مێژووی پڕ لە سەروەری و تێکۆشانەکەیەتی."

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، هاوڕێ هۆگر کۆمەڵێک بیرۆکە و میکانیزم و ئەزموونی پێشکەش کرد بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردن و پێشخستنی کارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن لە سنووری مەڵبەندی سۆران.

11/08/2026

هەولێر- هەڵوێستی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ لەسەر ئاستی هەولێر لەبارەی گرانی بەنزین و قەیرانه‌كانی هەرێم.

لە سۆران؛ حیزبی شیوعی پیرۆزبایی ٥٠ ساڵەی دامەزراندن لە پارتی سۆسیال دیموکرات کردئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی مەڵبەندی سۆرانی ...
09/08/2026

لە سۆران؛ حیزبی شیوعی پیرۆزبایی ٥٠ ساڵەی دامەزراندن لە پارتی سۆسیال دیموکرات کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیانەوە.

لە دیدارەکەدا، لێپرسراو و ئەندامانی مەڵبەندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لە شاندی میوان کرد. شاندی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعی، وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ کار و خەباتی دۆستانیان لە مەڵبەندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموکرات خواست.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی مێژووی پەیوەندییە دۆستانە و هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە. هاوکات تەئکید لە پێویستیی بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، لە پێناو هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەرگریکردن لە مافە دەستووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی کوردستان.

🔴له دوازدەیەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان؛ حیزبی شیوعی: «تەنیا گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ڕ...
03/08/2026

🔴له دوازدەیەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان؛ حیزبی شیوعی: «تەنیا گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە دەکات»

مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان، لە یادی دوانزەیەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکانەوە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ تێپەڕبوونی دوانزە ساڵ بەسەر ئەم جینۆسایدەدا هێشتا نەبووەتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکان، و هۆشداریش دەدات کە هەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم لە ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی دادپەروەریدا کەمتەرخەم بوون.

حیزبی شیوعی جەخت دەکاتەوە کە دۆخی ئەوسا و ئێستای شنگال تەنیا کەمتەرخەمی نییە، بەڵکو نیشانەی سیستمێکی سیاسییە کە لە بنەڕەتدا ناتوانێت دادپەروەری بۆ کەمینەکان دابین بکات؛ بۆیە پێویستە پرسی ئێزدییەکان لە پرسێکی مرۆیی سادەوە بگوێزرێتەوە بۆ پرسێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی قووڵ کە پەیوەست بێت بە بنیاتی دەسەڵاتەوە.

📄 دەقی بەیاننامەکەی:
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان؛ لە یادی دوانزەیەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا

بە بۆنەی یادی دوانزەیەمین ساڵیادی تێپەڕبوونی یەکێک لە دڕندانەترین و سەختترین تاوانە مرۆییەکانی ئەم سەدەیە؛ کە لە (٣)ی ئابی ساڵی (٢٠١٤)دا، هزری تاریک و فاشیستی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر شنگال و ناوچەکانی ئێزدییەکان، کە کۆمەڵکوژییەکی پیلان بۆ داڕێژاو و ڕێکخراو بوو لە دژی ئێزدییەکان ئەنجام درا. دوای دوازدە ساڵ لەم کارەسات و ماڵوێرانکارییە، هێشتا ئەم پێکهاتە ڕەسەنەی ناوچەکە لەناو مەینەتی و ئێش و ئازاردا بەردەوامە و هیچ گۆڕانکاری و چارەسەرێکی بنەڕەتییان بۆ نەکراوە.

ئەمە دوازدە ساڵە، سەرەڕای ئەو تاوانە دڕندانە و بێوێنەیەی لەلایەن کۆنەپەرستان و هزر تاریکەکانەوە ئەنجام درا، هیچ هەوڵێکی بەرنامەبۆداڕێژراو لەلایەن هەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێمەوە بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەم تاوانی جینۆسایدە دڕندانەیە ئەنجام نەدراوە، تاوەکو ئێزدییەکان هەست بە گرنگی و بوونی خۆیان بکەن وەک پێکهاتەیەکی خاوەن ماف لەم وڵاتەدا. هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ڕفێندراو و ونبوو (بێسەروشوێنکراو) هەن، بە هەزاران ئاوارەش لە کەمپەکاندا خراپترین ڕۆژەکانی ژیانی خۆیان بەڕێ دەکەن، ناوچەی شنگالی وێرانیش کە بەهۆی ئەو تاوانەوە وێران بوو، هێشتا ئاوەدان نەکراوەتەوە و نەبووژاوەتەوە. ئەم دۆخە نەخوازراوە تەنیا دەرەنجامی کەمتەرخەمی نییە، بەڵکو نیشانەی سیستمێکی سیاسییە کە لە بنەڕەتدا ناتوانێت دادپەروەری بۆ کەمینەکان دابین بکات. حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لە ساڵی (٢٠١٤)ەوە تا ئێستا شکستیان هێناوە لە بەجێهێنانی بەڵێن و پەیمانەکانیاندا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش تەنیا بە دەربڕینی هاوخەمیی سەرپێیی و هاوکاریی کاتی، ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێهێناوە.

ئەم کۆمەڵکوژییە تەنیا ڕووداوێک نییە لە مێژووی ئێزدییەکاندا، بەڵکو درێژکراوەی مێژوویەکی دوورودرێژ و قووڵی ستەمکاری و کۆمەڵکوژییە لە دژیان. بە درێژایی مێژوو، چەندین کۆمەڵکوژییان بەسەردا هاتووە کە هەر یەک لەوان هەوڵێک بووە بۆ لەناوبردنی ئەم پێکهاتە مێژووییە ڕەسەنەی شارستانیەتی کوردستان و عێراق. ئەوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، بەشێکی بەهۆی بیروباوەڕی ئایینیی ئێزدییەکانەوە بوو، بەشێکی تریشی بەهۆی ئەوەوە بوو کە ئێزدییەکان نوێنەرایەتیی کولتوورێکی کۆن و شارستانیەتێکی ڕەسەن دەکەن کە دژی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و تاریکی دەوەستێتەوە. ئەم خۆڕاگرییە نیشانەی ئەوەیە کە ئێزدیاتی تەنیا ئایین نییە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی کوردی و کوردستانی.

ئامارە فەرمییەکان نیشانی دەدەن کە قەبارەی ئەم کارەساتە چەندە مەزنە: زیاتر لە (٥٠٠٠) هاووڵاتی شەهید بوون، (٢٧٤٥) منداڵ بێسەرپەرشت ماونەتەوە، (٢٥٥٨) کەس هێشتا بێسەروشوێنن، (٣٥٨٥) کەس ڕزگار بوون، (٦٤١٧) کەس ڕفێندراون کە لەوانە (٣٥٤٨ ژنن و ٢٨٦٩ پیاون)، (٢٧٤) کەسی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە کوژراون، (٣٢٥,١٩٧) کەس ئاوارە بوون، و (٩٣) گۆڕی بەکۆم دۆزراونەتەوە (یاخود کراونەتەوە). ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە نین، بەڵکو نیشاندەری ئازارێکی کۆمەڵایەتین کە کاریگەری لەسەر نەوەکانی داهاتووش بەجێدەهێڵێت.

حیزبی شیوعیی کوردستان وای دەبینێت کە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا نابێت تەنیا وەک پرسێکی مرۆیی یان ئایینی لێک بدرێتەوە، بەڵکو پێویستە وەک پرسێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی گرنگ سەیر بکرێت، چونکە پەیوەندیی بە پێکهاتە و بنیاتنانی دەسەڵات و سیستمی دادپەروەرییەوە هەیە. پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووکردنەوەیەکی هەمەلایەنە و بەرچاوی ئەو ماڵوێرانکارییە بکات کە تەنیا قەرەبووی ماددی نەبێت، بەڵکو قەرەبووی مەعنەویش لەخۆ بگرێت.

لە هەمان کاتدا پێویستە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە کەیسی کەوتنی شنگال بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن، لێپرسینەوەش لەگەڵ هەموو ئەو هێز و گرووپە چەکدارانەدا بکرێت کە بەرپرسیار بوون لە پاراستنی ئاسایشی شنگال، و کەمتەرخەم و بەرپرسیارەکانیش ڕووبەڕووی دادگا و سزا بکرێنەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پێویستە بە ڕوونی و بێ دوودڵی ئەم تاوانە وەک کۆمەڵکوژی پێناسە بکات؛ ئەمەش پێویستی بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک هەیە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لەگەڵ دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بۆ سزادانی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانیان لە دژی ئێزدییەکان ئەنجام داوە، هەروەها جێبەجێکردنی تەواوی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە (٢١٧٠)ی ساڵی ٢٠١٤ و ژمارە (٢٢٤٩)ی ساڵی ٢٠١٥. بەردەوامبوونی هەوڵەکانیش بۆ ڕزگارکردنی ژنە ڕفێندراوەکان و دیاریکردنی چارەنووسی ونبووەکان ببێتە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە ئەمەش پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەیە.

دابینکردنی سیاسەتێکی گونجاو بۆ یارمەتیدانی قوربانیان بەگشتی، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە ڕفێندرابوون و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی جەستەیی و دەروونی بوونەوە و وەک کۆیلە بازرگانییان پێوە دەکرا لەلایەن دڕندەکانی داعشەوە، کە ئەم کارانە لە یاسای نێودەوڵەتیدا بە "کۆیلایەتیی هاوچەرخ" دەناسرێن؛ بە جۆرێک کە بگەڕێنەوە ناو سیستمی تێکەڵبوونەوە بە ژیانی ئاسایی و بەرزکردنەوەی توانا و وزەکانیان بۆ چاکبوونەوە لە هەموو ئەو دەردەسەرییانە، ئەمەش تەنیا بە هاوکاریی دارایی نابێت، بەڵکو پاڵپشتیی دەروونی، کۆمەڵایەتی و پیشەییش لەخۆ دەگرێت. هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ئێزدییەکان، بەتایبەت شنگال، تەلەعفەر، دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی تر نابێت چیتر دوا بکەوێت. هەروەها پرسی نوێنەرایەتی و بەشداریی کارای ئەوان لە کایەی سیاسیدا پێویستە لە کارە لەپێشینەکانی کایەی سیاسیدا بێت. بەداخەوە، زۆربەی ئێزدییەکان ئەمڕۆ لە دەرەوەی وڵاتن یاخود لە کەمپەکانی ئاوارەکاندان، ئەوانەشی کە گەڕاونەتەوە ژمارەیەکی کەمن، ئەمەش بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، کارگێڕی، سیاسی و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکەوەیە، هەروەها بێکاری، هەژاری و جیاکاری لە دەرفەتەکانی کار و ژیاندا بەهۆی هاوسۆزی یان ئینتیمای سیاسییەوە، بووەتە یەکێک لە کێشە هەنووکەییەکانی ئەو ناوچانە.

پێویستە دەوڵەتی عێراق پەیماننامەی ڕۆما واژۆ بکات و بە زووترین کات پەیوەستبوونی خۆی بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕابگەیەنێت، ئەمەش دڵنیاییمان پێ دەدات کە عێراقی ئەمڕۆ و داهاتوو جیاواز دەبێت لەو عێراقەی کە پڕ بوو لە تاوان و کۆمەڵکوژی دژی کورد، ئێزدی و پێکهاتەکانی تر. پاراستنی تایبەتمەندی و خاوەنداریێتیی ئێزدییەکان لە ناوچەکانی خۆیان و ڕێگریکردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانیان ببێتە لەپێشینەی سیاسەتی حکومەت.

حیزبی شیوعیی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە دادپەروەریی ڕاستەقینە بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییان و سزادانی تاوانباران دێتە دی، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە دەکات. پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان لەم پرسەدا هەڵبگرن و هەنگاوی ڕژد و کرداری بنێن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارام بۆ ئێزدییەکان، بە شێوەیەک کە ناسنامە، کولتوور و بوونیان پارێزراو بێت.

مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان

بروسکەی هاوخەمی لە مەڵبەندی سۆرانەوەبە نیگەرانییەکی قووڵەوە، هەواڵی تووشبوون بە ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆی هاوڕێی دێرین،...
01/08/2026

بروسکەی هاوخەمی لە مەڵبەندی سۆرانەوە

بە نیگەرانییەکی قووڵەوە، هەواڵی تووشبوون بە ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆی هاوڕێی دێرین، پێشمەرگە و کادیری کۆڵنەدەری حیزبەکەمان هاوڕێ (خالید شیوعی) و هاوڕێ (سەنگەر خالید) ئەندامی کۆمیتەی ڕواندزمان دڵگرانی کردووین.

ئێمە لە مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵمان بۆ ئەم ڕووداوە، لە ناخی دڵمانەوە هیوای زوو چاکبوونەوە، لەشساغی و تەندروستییەکی باش بۆ هەردوو هاوڕێی ئازیزمان دەخوازین.

هیوادارین بە زووترین کات بە تەندروستییەکی تەواوەوە بگەڕێنەوە نێو باوەشی خێزانەکانیان و درێژە بە کار و خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان بدەن.

سەلامەتی و تەمەندرێژی بۆ هاوڕێیانمان.

| مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعی کوردستان

بە بەشداری لقی سۆران؛ چادرگەی ساڵانەی وەرزشی و دیدەوانیی یەکێتیی لاوانی کوردستان لە دۆڵی شاورێ بەڕێوەچوولە چوارچێوەی چال...
27/07/2026

بە بەشداری لقی سۆران؛ چادرگەی ساڵانەی وەرزشی و دیدەوانیی یەکێتیی لاوانی کوردستان لە دۆڵی شاورێ بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانیدا، یەکێتیی لاوانی کوردستان لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، چادرگەی ساڵانەی لاوانی لە دەروازەی ڕاپەڕین و لە سنووری دۆڵی شاورێ بەڕێوەبرد.

ئەم چادرگەیە کە وەک نەریتێکی ساڵانەی ناوەندی ڕێکخراوەکە تەماشا دەکرێت، ساڵانە بە نۆرە لەلایەن یەکێک لە لقەکانەوە لە ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت. بۆ ئەمساڵیش لقی ڕاپەڕین ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکەی لەئەستۆ گرتبوو کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و شەوێک لە گوندی (مێدێرێ)ی دۆڵی (شاورێ) و لە باغی (کاکە شاوری) بەردەوام بوو. لەم چالاکییە بەرفراوانەدا، سەرجەم لقەکانی ڕێکخراوەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد، بە تایبەتی لقی سۆرانی ڕێکخراوەکە کە بەشدارییەکی کارای لە چالاکییەکاندا هەبوو.

سەبارەت بە گرنگیی ئەم گردبوونەوەیە، هاوڕێ (هێمن عەلی)، سکرتێری کاری پیشەیی و دیموکراتی لە مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبی شیوعیی کوردستان ڕایگەیاند: "ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان لاوانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و سوودوەرگرتنە لە توانا و ئەزموونی یەکتر، بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی لێهاتوویی گەنجان لە سەرجەم ناوچەکاندا."

بەرنامە و چالاکییەکانی چادرگەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەچوون:

* سیمیناری شاخەوانی: محەمەد چاوشین، وەک شاخەوانێکی دێرین و خاوەن ئەزموون، بابەتێکی لەژێر ناونیشانی «شاخەوان کێیە و شاخەوانی چییە؟» پێشکەش کرد و تێیدا بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی پێناسە و بنەماکانی ئەم وەرزشەی ڕوون کردەوە.
* سیمیناری ڕێکخراوەیی: ئەمیر خانەقینی، سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتیی لاوانی کوردستان، بابەتێکی لەژێر ناونیشانی «بەرەو کۆنگرەی یەکێتیی لاوان» پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
* ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێب: وەک چالاکییەکی دیاری چادرگەکە، ناساندن بۆ کتێبی «کەزینامە» کرا کە لەلایەن هاوڕێ (بڕیار عەبدولڕەحمان)، کادر و ئەندامی دێرینی ڕێکخراوەکە ئامادە کرابوو. ئەم کتێبە کۆکراوەی ئەو شیعرانەیە کە لەسەر کەزی ژنە شەڕڤانێکی ڕۆژاڤا نووسراون. ئامادەکاری کتێبەکە کورتەیەکی لەسەر ناوەرۆکەکەی پێشکەش کرد و دواتریش بە واژۆی خۆی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشی کرد.
* یارییە وەرزشییەکان: لە دوای سیمینارەکان، چەندین یاریی وەرزشیی جۆراوجۆر و هەمەچەشن لەلایەن لاوانی بەشداربووەوە ئەنجام دران.
* سیمیناری تەندروستی (ڕۆژی دووەم): سیمینارێکی زانستیی پزیشکی لەژێر ناونیشانی «فریاگوزاریی سەرەتایی» لەلایەن خاتوو (لاژە)، دەرچووی بەشی پەرستاری گشتی پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە پاڵ ئەم چالاکییانەدا، کەمپی چادرگەکە لە ڕۆژی یەکەمدا چەند سەردانێکی گرنگی بەخۆیەوە بینی؛ هاوڕێ (حوسێن ئاڵەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێری مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبی شیوعیی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی یاوەریدا سەردانی کەمپەکەی کرد. ناوبراو لە وتەیەکی کورتدا پشتیوانیی تەواوی حزبی شیوعیی بۆ ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییانە و چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجانی کوردستان دەربڕی. هەروەها، هاوڕێ (خەدیجە موسا) سکرتێری کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، بەشداری لەم چالاکییەدا کرد و وتەیەکی لەسەر پرسی ئافرەتان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە کۆتایی کارەکاندا، لقی ڕاپەڕینی یەکێتیی لاوانی کوردستان وەک ڕێزلێنانێک بۆ ماندووبوونی پێشکەشکارانی سیمینارەکان، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کردن. بەم شێوەیە، دوای دوو ڕۆژ لە مانەوە لەناو سروشت و ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆری فیکری، ئەدەبی و جەستەیی، کۆتایی بە کارەکانی چادرگەی ساڵانەی لاوان هێنرا.

26/07/2026

شاندێکی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد

بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، شاندێکی مەڵبەندی سۆرانی حیزبی شیوعیی کوردستان سەردانی مەکۆی سۆرانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لە لایەن بەرپرسانی مەکۆکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی سیاسیی ئێستا کرد و تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی گرنگی پەرلەمان و دامەزراوە فەرمییەکان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر زەرورەت و گرنگیی بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستەقینە کرایەوە، کە خاوەنی بەرنامە و پڕۆژەی جێگرەوە بێت و کارەکانی لەسەر بنەمای فکر و مەبدەئی نەگۆڕ دابڕێژێت.

Address

Soran
Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعیی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعیی کوردستان:

Shortcuts

Share