ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستانMountain Hikers Organization of Kurdistan

  • Home
  • ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستانMountain Hikers Organization of Kurdistan

ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستانMountain Hikers Organization of Kurdistan Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستانMountain Hikers Organization of Kurdistan, Nature Preserve, .

پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی_شاخەوانی_سروشتی_کوردستانبەبۆنەی تێپەڕبوونی مانگی ڕەحمەت و هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاوکات ل...
19/03/2026

پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی_شاخەوانی_سروشتی_کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی مانگی ڕەحمەت و هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاوکات لەگەڵ سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی سروشتی نیشتمان؛
​گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو شاخەوانان، ژینگەدۆستان و گەلی کورد دەکەین. هیوادارین ئەم وەرزی نوێیە ببێتە مایەی تەندروستی، یەکسانی و پێکەوەژیان کە بنەما سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکەمانن.
​وەک چۆن چیاکانی کوردستان لە بەهاردا دەبوژێنەوە، هیوای سەرکەوتن و گەیشتن بە بەرزترین لوتکەکانی ژیان بۆ یەک بە یەکی ئێوەی ئازیز دەخوازین. با پێکەوە بەردەوام بین لە خزمەتکردن بە سروشتی جوانی کوردستان.
​جەژنتان پیرۆز و بەهارتان هەردەم ڕازاوە بێت.
​⛰️🌿✨

#کوردستان #نەورۆز #شاخەوانی #لوتکە #تەندروستی #ژینگە #سروشت #بەهار

"سلێمانی و بەفر، وەک دوو دڵدار وان.. کە بەیەک دەگەن، شار دەبێتە پارچەیەک لە بەهەشت." ❄️​گەشتی ئەمڕۆمان بۆ سەر لوتکەی گۆی...
23/01/2026

"سلێمانی و بەفر، وەک دوو دڵدار وان.. کە بەیەک دەگەن، شار دەبێتە پارچەیەک لە بەهەشت." ❄️
​گەشتی ئەمڕۆمان بۆ سەر لوتکەی گۆیژەی سەربڵند.
هەینی: ٢٠٢٦/١/٢٣
لەناو ئەو بەفرە نازدارەی سلێمانیدا.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَڕۆژی (٩-١-٢٠٢٦) ڕۆژێکی خەمناک بوو بۆ ئێمە و تەواوی شاخەوانانی کوردستان. بە دا...
10/01/2026

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ڕۆژی (٩-١-٢٠٢٦) ڕۆژێکی خەمناک بوو بۆ ئێمە و تەواوی شاخەوانانی کوردستان. بە داخێکی گرانەوە کاک (دیاکۆ ئیسماعیل) ئەندامی کارای ڕێکخراوی شاخەوانی هەڵۆ، لە چیای پیرەمەگرون کۆچی دوایی کرد.
خوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین.

سەری ساڵ لە کوردستانی سەوز و چیا سەرکەشەکان پیرۆز بێت 🌿☀️​چیاکان ناسنامەی ئێمەن و پاراستنی ژینگەکەیان ئەرکی سەرشانی هەمو...
31/12/2025

سەری ساڵ لە کوردستانی سەوز و چیا سەرکەشەکان پیرۆز بێت 🌿☀️
​چیاکان ناسنامەی ئێمەن و پاراستنی ژینگەکەیان ئەرکی سەرشانی هەموومانە. با لە ساڵی نوێدا بەڵێن بدەین تەنها "جێپێکانمان" لەناو سروشتدا جێبهێڵین و هیچ شتێکی تر نا. پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان و ژینگەدۆستان دەکەین.
​بە هیوای ساڵێکی پڕ لە باران و سەوزایی بۆ نیشتمان.
ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان

"بێدەنگیی بەفر و شکۆی کوڕەکاژاو.. ❄️🏔️ساتێکی پڕ لە ئارامی لە ناو جەرگەی سروشتی نیشتمان."
27/12/2025

"بێدەنگیی بەفر و شکۆی کوڕەکاژاو.. ❄️🏔️
ساتێکی پڕ لە ئارامی لە ناو جەرگەی سروشتی نیشتمان."

26/12/2025
بە بەشداریی زیاتر لە ٢٥ گرووپ، لە سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانیی شاخ و ساڵیادی تۆڕی شاخەوانی کرایەوە​ئەمڕۆ (١١-١٢-٢٠٢٥)، لە م...
11/12/2025

بە بەشداریی زیاتر لە ٢٥ گرووپ، لە سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانیی شاخ و ساڵیادی تۆڕی شاخەوانی کرایەوە
​ئەمڕۆ (١١-١٢-٢٠٢٥)، لە مەراسیمێکی پڕ جۆشوخرۆش و شایستەدا لە شاری سلێمانی (کارگەی کەلتووری - هۆڵی بەردەوانی)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکان و دۆستانی شاخ، یادی دوو بۆنە لەلای شاخەوانان کرایەوە:
١- ڕۆژی جیهانیی شاخ.
٢- ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان.
​لە مەراسیمەکەدا کە بە دەستی نووسەر و وەرگێڕ و دۆستی دێرین و خۆشەویستی شاخەوانان، مامۆستا (حیکمەت مەعروف) کرایەوە، پێشانگایەکی فراوان و ناوازە بۆ چالاکییەکانی ٢٥ گرووپ و دەستە و ڕێکخراوی شاخەوانی نمایشکرا.
​جێگای شانازییە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، تۆڕی شاخەوانی کوردستان توانیویەتی بە بەستنی دوو کۆنگرە و بەئەندامبوون لە یەکێتیی شاخەوانیی جیهانی (UIAA)، هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ ڕێکخستن و بەسیستماتیکردنی شاخەوانی لە کوردستان.
​پیرۆزبایی لە سەرجەم شاخەوانان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و لوتکەی بەرزتر بۆ هەمووان دەخوازین.
​ #شاخەوانی

ڕۆژی جیهانی شاخ پیرۆز بێت ⛰️​ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی شاخە؛ بیرخەرەوەیەکە بۆ گرنگیی ئەم سامانە سروشتییە مەزنە. شاخەکانی کوردستا...
11/12/2025

ڕۆژی جیهانی شاخ پیرۆز بێت ⛰️
​ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی شاخە؛ بیرخەرەوەیەکە بۆ گرنگیی ئەم سامانە سروشتییە مەزنە. شاخەکانی کوردستان سییەکان و سەرچاوەی ئاوی خاکەکەمانن.
پاراستنیان ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە.
​پیرۆزە لە هەموو شاخەوانان و ژینگە دۆستانی کوردستان.

تۆڕی شاخەوانی کوردستان  لە بەرواری ٧/١١/٢٠٢٥ نوێنەرایەتی سلێمانی  #تۆڕی  #شاخەوانی  #کوردستان هەستان بە ڕێکخستنی گەشتێکی...
08/11/2025

تۆڕی شاخەوانی کوردستان


لە بەرواری ٧/١١/٢٠٢٥ نوێنەرایەتی سلێمانی #تۆڕی #شاخەوانی #کوردستان هەستان بە ڕێکخستنی گەشتێکی تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پێکهاتەکان و ئامادەبوونی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بۆ شاخی (زەردەی ڕەبەنە).
لەم گەشتەدا زیاد لە ٣٧ شاخەوان لە سەرپەرشتیاران و دەستەی بەڕێوەبردنی گروپەکان بەشداربوون، وەک ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان بە ٦ ئەندام بەشداریمان لەم گەشتەدا کرد.

سوپاسی تۆڕی شاخەوانی کوردستان دەکەین بۆ ئەنجامدان و ڕێکخستنی ئەم گەشتە کەوا هۆکارێکە بۆ زیاتر ئاشنابوونی شاخەوانان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان گروپ و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە.

ڕاگەیاندنی

 # ڕێکخراوی_شاخەوانی_سروشتی_کوردستان بەناوی خودای گەورەو میهرەبان لەبەرواری ٢٤/١٠/٢٠٢٥ ڕۆژی هەینی ئەندامانی ڕێکخراوەکەما...
24/10/2025

# ڕێکخراوی_شاخەوانی_سروشتی_کوردستان
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

لەبەرواری ٢٤/١٠/٢٠٢٥ ڕۆژی هەینی ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان بە تیمێکی تایبەت گەشتێکی ئەنجامدا بۆ یەکێک لە ناوچە سەختەکانی ناوچەی سلێمانی.

لەبەرەبەیانی ڕۆژی هەینی تیمەکە بەرەو ناوچەی دووکان بەڕێکەوتن بۆ سەرکەوتن بۆسەر لوتکەی چیای نەبی ئاغا بە سەرپەرشتی بەڕێز عمر عبداللە و ڕێبەری کاک خالد احمد.

شاخی نەبی ئاغا ١٥١٥ م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە هەرچەندە شاخێکی زۆر بەرز نیە، بەڵام بە یەکێک لە سەختترین شاخەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
تیمەکە لەچەند شوێنێکی سەرکەوتنیاندا بەهۆی سەختی ناوچەکە پێویستیان بە حبل و کەرەسەتەی تایبەت بووە و ماوەی ٣:٤٥ خولەک کاتی خایاندووە بۆ سەرکەوتن و ٢:٤٥ خولەکیش بۆ گەڕانەوە.

سەلامەتی تیمەکە گەورەترین ئەنجام و ئامانجی گەشتەکە بووە، سوپاس بۆخوا بەسەلامەتی گەشتنە لوتکەو بەسەلامەتی بەرەو سلێمانی گەڕانەوە.

ڕاگەیاندنی

تۆڕی شاخوانی كوردستان بەشی چالاكییەكان فێرگەی گەورە ساڵان بەمەبەستی بینینی یەكێك لە سروشتە جوانەكانی كوردستانڕۆژی هەینیڕ...
13/09/2025

تۆڕی شاخوانی كوردستان
بەشی چالاكییەكان
فێرگەی گەورە ساڵان

بەمەبەستی بینینی یەكێك لە سروشتە جوانەكانی كوردستان
ڕۆژی هەینی
ڕێكەوتی (١٢ / ٩ / ٢٠٢٥)
بەشی چالاكییەكان هەستان بە ڕێكخستنی گەشتێكی تەكنیكی بۆ دۆڵی #سەرمۆرد بۆ #جاسەنە
بەسەرپەرشتی و ڕێبەری ڕاهێنەرانی
تۆڕی شاخەوانی كوردستان لەچەند فێرخوازێكی بەتوانا پێك هاتبون

دیارە بەشی چالاكییەكان لەمیانەی كارو چالاكییەكانی كە لە ڕابردوودا كردوویانە ڕاهێنەران پێیان باش بوو ئەم جارە جیاوازتر لە كارەكانی ڕابردوو بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی هزری و توانای فێرخوازان ئەم گەشتەیان ڕێكخست، تا دڵنیابن لەو كارانەی كە فێرخوازەكان ڕۆژانە ڕاهێنانیان لەسەری كردووە.

سوپاس بۆ خوای گەورە چالاکییەکە زۆر بە سەركەوتووی ئەنجام درا وەک بە دوو ئەندام بەژداریمان لەم چالاکییەداکرد.

ڕاگەیاندنی

   گەشتی ڕۆژی هەینی بەرەو چیای گۆیژە، بەبەشداری کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان.بەرواری ٥/٩/٢٠٢٥
05/09/2025



گەشتی ڕۆژی هەینی بەرەو چیای گۆیژە، بەبەشداری کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان.
بەرواری ٥/٩/٢٠٢٥

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستانMountain Hikers Organization of Kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستانMountain Hikers Organization of Kurdistan:

  • Want your organization to be the top-listed Government Service?

Share