19/03/2026
پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی_شاخەوانی_سروشتی_کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی مانگی ڕەحمەت و هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاوکات لەگەڵ سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی سروشتی نیشتمان؛
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو شاخەوانان، ژینگەدۆستان و گەلی کورد دەکەین. هیوادارین ئەم وەرزی نوێیە ببێتە مایەی تەندروستی، یەکسانی و پێکەوەژیان کە بنەما سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکەمانن.
وەک چۆن چیاکانی کوردستان لە بەهاردا دەبوژێنەوە، هیوای سەرکەوتن و گەیشتن بە بەرزترین لوتکەکانی ژیان بۆ یەک بە یەکی ئێوەی ئازیز دەخوازین. با پێکەوە بەردەوام بین لە خزمەتکردن بە سروشتی جوانی کوردستان.
جەژنتان پیرۆز و بەهارتان هەردەم ڕازاوە بێت.
⛰️🌿✨
#کوردستان #نەورۆز #شاخەوانی #لوتکە #تەندروستی #ژینگە #سروشت #بەهار