فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى Sulaimani Directorate of Environment

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى Sulaimani Directorate of Environment

فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى Sulaimani Directorate of Environment ژینگەی پاک واتا ژیانێکی تەندروست

فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی دوای ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رواری ٢\٨\٢٠٠٧ دامه‌زراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی حكومڕانی كوردیدا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌زاره‌تی ژینگه‌ پێكهێنرا. فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی چاودێره‌ به‌سه‌ر ڕه‌وشی ژینگه‌ی سلێمانی.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی چەمی تانجەرۆی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عیراقبەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار...
29/07/2026

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی چەمی تانجەرۆی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عیراق

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەو گرفتەکانی چەمی تانجەرۆی پارێزگای سلێمانی وەزیری ژینگەی عیراق خاتوو (سروە عبدالواحد)لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەردانی ناوچەی چەمی تانجەرۆیانکرد.
بەرێز ( شایی ئاوات _ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی) بە میدیاکانی راگەیاند هەنگاو و کۆبوونەوەکانی بەرێز کاک قوباد تاڵەبانی هەنگاوی دیار و بەرهەمی سەردانانەیە بە ئامانجی چارەسەری گرفتەکانی چەمی تانجەرۆ ئەوەش بە دابینکردنی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ شوێنێکی گونجاو بۆ پاشماوە و پاشەڕۆی ئەو کارگە جۆربەجۆرانەی لە سنورەکەدا هەیە.

ئەم سەردانەی وەزیری ژینگەی عیراقی بە پێویست زانی بۆ بینینی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ژینگە و سروشتی سنورەکە و دانیشتوانی چەمی تانجەرۆ بوونەتەوە.

# ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.

29/07/2026
هەمووان با لە خەمی ژینگەدا  بین درووشمی "ژینگە  بپارێزە ، ژیان  بپارێزە ."ئەمڕۆ بەرواری(٢/٧/٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ...
02/07/2026

هەمووان با لە خەمی ژینگەدا بین

درووشمی "ژینگە بپارێزە ، ژیان بپارێزە ."

ئەمڕۆ بەرواری(٢/٧/٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز (شایی ئاوات بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی)هەڵمەتی پاککردنەوەی هاوینە هەواری سەرچنار ئەنجامدرا.

هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ڕێکخراوەی ڤایۆلێت و کۆمپانیای دەروازەی گەرمیان ڕێکخرابوو لەسەرەتاوە هاوینە هەواری سەرچنار پاک کرا، پاشان هەڵمەتی دابین کردنی حاویەی خۆڵ و خاشاک لە خۆ گرتبوو.

هەر لەو هەڵمەتە ژینگەییەدا داوا لە سەرجەم سەیرانکەران و گەشتیاران کرا لە خەمی پارێزگاری ژینگە و سروشتی کوردستاندابن هاوکاری ژینگە پارێزان بن.

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ بەڕێز( کاک قوباد تاڵەبانی )جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی کردبە ئا...
22/06/2026

ئەمڕۆ بەڕێز( کاک قوباد تاڵەبانی )جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی کرد

بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە ژینگییەکان و بەتایبەت ناوچەی تانجەرۆی پارێزگای سلێمانی بەرێز ( قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری هەریەک لە بەڕێزان ( کاک سەمیرهەورامی و مامۆستا عەتا محەمەد بەرپرسانی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کاک شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێز شایی ئاوات بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی )کۆبوونەوە و گفتووگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ و پیسبوونی ژینگەی تانجەرۆیان کرد و ڕایانگەیاند پێویستە حکومەتی عیراق بۆ ئەم پرسە هاوکارو هەماهەنگ بێت چونکە ئەم گرفتە نەک بۆ پارێزگای سلێمانی بگرە بۆ تەواوی عیراق کێشەیە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە بەڕێز قوباد تاڵەبانی لیژنەیەکی خێرایی لە پارێزگای سلێمانی و فەرمانگەی ژینگە پێکهێنا بۆ چارەسەری ڕیشەیی ناوچەی تانجەرۆ.

# راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.

11/06/2026

لێدوانی بەڕێز ( شایی ئاوات ) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ کەناڵی بی ئێم سی سەبارەت بە پڕۆژەکانی لەبری سەوزکردن بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە ناحیەی عەربەت،مەبەست لەم پڕۆژانە زیادکردنی ڕووبەری سەوازییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

پڕۆژەی لەبرى سەوزكردن وەك ستراتیژیەک بۆ داهاتوو.وەك يەكێك لەڕێكارە هەرە گرنگەکان بۆ زيادكردنى ڕووبەرى سەوزايى شار لەڕێگە...
11/06/2026

پڕۆژەی لەبرى سەوزكردن وەك ستراتیژیەک بۆ داهاتوو.

وەك يەكێك لەڕێكارە هەرە گرنگەکان بۆ زيادكردنى ڕووبەرى سەوزايى شار لەڕێگەی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن دوا نیوەڕۆری ئەمڕۆ لە بەرواری (١١/٦/٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز ( شایی ئاوات ) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی وە لێپرسراوی هۆبەی ژینگەی شارستانی و فەرمانبەرانی هۆبەکە مەراسیمی کردنەوەی باخچەکانی هەر یەک لە ( باخچەی ساوایانی ئامێز لە ناحیەی عەربەت)به ڕووبەری(٢١٠٠م٢) دوو هەزار و سەد مەتر،وە (قوتابخانەی نەهری بنەڕەتی ) بە ڕووبەری (١٥٠٠م٢) هەزار پێنچ سەد مەتر لەلایەن کۆمپانیای جێ بەجێ کار فاست لینک ، وەك بەشێك لەپڕۆژەى لەبری سەوزكردن بەجۆرێك خاوەن پڕۆژه پابەندە بەخزمەتكردن و پاراستنی ئەو ڕووبەره سەوزاييە بەشێوەیەکی هەمیشەیی و دابينكردنی سەرجەم پيداويستييەكان. بەهیوای ئەوەی بتوانين هەموومان پارێزەر و فراوانكاری ڕووبەری سەوزایی بين.
وێنەکان پێش سەوزکردن و دوای سەوز کردن .

# ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.

هەمووان با لە خەمی ژینگەدا  بین درووشمی "ژینگە  بپارێزە ، ژیان  بپارێزە ."لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا فەرمانگەی ژینگەی پارێزگ...
05/06/2026

هەمووان با لە خەمی ژینگەدا بین

درووشمی "ژینگە بپارێزە ، ژیان بپارێزە ."

لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە بەشداری هەر یەک لە بەڕێزان( شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و شایی ئاوات بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی)هەڵمەتی پاککردنەوەی چیای گۆیژە ئەنجامدرا.

هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژینگە و ژینگە پارێزانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو لەسەرەتاوە چیای گۆیژە پاک کرا، پاشان هەڵمەتی نەمام ناشتن و ڕێزلێنانی ژینگە پارێزانی لە خۆ گرتبوو

هەر لەو هەڵمەتە ژینگەییەدا داوا لە سەرجەم سەیرانکەران و گەشتیاران کرا لە خەمی پارێزگاری ژینگە و سروشتی کوردستاندابن هاوکاری ژینگە پارێزان بن.

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.

Address

Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:30
Tuesday 08:30 - 13:30
Wednesday 08:30 - 13:30
Thursday 08:30 - 13:00
Sunday 08:30 - 13:30

Telephone

+964533351476

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى Sulaimani Directorate of Environment posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to فەرمانگەى ژینگەى سلێمانى Sulaimani Directorate of Environment:

Shortcuts

Share