22/06/2026
شێخ حەسەن ناسی/2
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەربۆهەریەکێ لەئێمەڕاست بێت لەکاتی گەشت وگەڕانماندا
[ ] بەووردی چاودەخەینە سەرسروشتی بەهارەو پایزە بەتایبەتی وچواروەرزە بەگشتی،هیچمان لەدەست نەیەت لەناخی دڵەوە دەکەوینەدەربڕینی ئینشااللە ماشااللە وسبحان اللە،هەڵبەت شاعیرانیشمان لەخۆوە نەبووە کە بەنوسین وهۆنینەوەکانیان کەوتونەتە وەسفی ئەوسروشتەخواکردەناوازوجوانە،وەک جۆرێک لەتەرتیل ،پاشان هونەرمەندانی هەست ناسکیش ئەوسروشتە جوانەبەئاوازەکانیان تیلاوەدەکەن ونەشئە دەدەن بەگوێ و چاووهەست ونەستمان،بەنمونە گۆرانی شاعیردەڵێت
(بەئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە لەباخچەی بەهارگوڵم چنیوە)
(گاە سەرەو ژورەو گاە سەرەوخوارە تاڵی وشیرینی دنیای
ڕێبوارە)(ئەی مانگ من وتۆ هەردوو هاودردین هەردو گرفتار یەک ئاهی سەردین..)...
داخۆ بۆزمانزانێک ولەبەرکارێکی قورئان وفەلەکناسێکی وەک شێخ حەسەن هەمان تێڕامان و سەیرکردنە؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر،بەڵکو زیاترە، شێخ حەسەن بەپێ ی تێگەیشتنە قورئانیەکە،هەنگاوەکانی، قۆناغبەندی لەخۆدەگرێ، بۆئەو، لە
سەیرکردنەوە دەچێ بۆقۆناغی بیرکردنەوە(التفکر)لەپێناو
گەیشتن بەبەرهەمهێنانی ماناو مەرام(مقصود)لەئایەتەکان
،پاشان بەهەند گرتنی یان بەشتزانینی(الاعتبار)ئایەتە گەردون
یەکان،ڕەمبێ بۆکەسێکی ئاسایی هیچ سەرسوڕمانێکی تیانەبێ
هەڵهاتن و ئاوابونی ڕۆژو شەوانەی خۆرو مانگ وئەستێرەکان،
چونکەڕاهاتوین لەگەڵی و لای هەندێ ناحاڵیش ئەم دیاردەیە
بەواجب دەزانێ وابزانێ زەوی وئاسمان بۆئەو دروستکرابێ،
(وماقدروا اللە حق قدرە)(حج،انعام،زمر)....
بەڵام بۆکەسێکی پەیوەندیدار بەتێڕامان وتەدەبوری ئیلاهی وەک شێخ حەسەنەوە جیاوازە،کەحسابی تەواوی بۆهەڵهاتن وئاوابوونی خولەکانی هەریەکە لەوهەسارانەکردبێ هەربۆیە
تائەوکاتەی هەڵوێستەی نەکردبوو لەسەرئایەتی(ٳنَّ عدة الشهورِ
عندة اللهِ ٳثنی عشرة شهراً...)(توبة۳٦)حسابی ڕۆژ ژمێری
قەمەری(کۆچی)نەکردبوو،تاوەکو مانگانە چاوەدێری هەڵهاتن وئاوابونی مانگ بکات و دوانزە مانگەکەی بۆبەرجەستە بکات
و شارەزای مەتلەعەکانی هەڵهاتن و ئاوابونی چواروەرزەی مانگ ببێت،،،لەقۆناغی بەسیرەتدا بەهێزی ئەقڵ زاڵ بووبەسەر
نەزەردا،کەلێرەدا تەنها پشتی بەبینیی چاودەبەست...
بۆیەهەرهەنگاوێک شێخ حەسەن نابێتی لەبواری فەلەکناسیدا،
گەیشتوە بەوەی زەمینەی کاری بۆ بڕەخسێنێ، چونکە هۆشیار
ی (مەقاصید)مەرامی هەبوو لەتەدەبوور لەئایەتەکاندا بۆ
گەیشتن بەئەنجام..
بۆیە(مەدرەج)پەیژەی ژیری وهەستیاری لای شێخ حەسەن لە
خزمەت قورئان دا،لەتیلاوەوە بۆتێگەیشتن پاشان تەدەبور،واتە
کارکردن لەسەرهەنگاوەکان بەهێزی عەقڵ بوە، چونکە قورئان بەکەسێک هەڵناگیرێ کەتوانای جێ بەجێکردنی نەبێ و قوفڵ
لەدڵی درابێ(ٲفلا يتدبرون القرآن ٲم علی قلوبِِ ٲقفالُها)(محمد٢٤)....
هەربۆیە ئەوەنەی ئێمە خڕوخەپانیمان لامەبەستە وژمارە
دەخەینە سەرژمارەو ،زۆرخەریکی ووتنەوەین،ناڕوانین تا
بزانین لەسەرزەمیەی کارمان چیمان بەدیهێناوە..هەربۆیه ئەم
قورئانە بەوگەورەییە شوێنەواری دیاری کەمەبەسەرمانەوە،
بۆچی؟چونکەوەستاین لەسەرهەنگاوەسەرەتاییەکان،هەرسەیر
ئەکەین وبیرناکەینەوە،(وما قدروالله حق قدره.)(حج۷٤،انعام۹۱
،الزمر٦۷)بەهەند (ئیعتبار)نەگرتنی ئایەتە گەردونیەکان و،پشت
کردنە هەرهەنگاوێکی لەمجۆرە،توتی ئاسا شت دەڵێینەوەو
ڕوبەری کارکردنیشمان بەهێندەی قەفەزی توتیەکەیە،بۆیە حاڵی
بونێکی دۆگماییمان بۆدروست بووە،وەک ئەوەی یەکێ هەمیشە
لەبیری دەوڵەمەندیدا بێت و هەوڵی بۆبدات و لەکۆتاییدا بمرێ و پێی نەگات، بەپێی ئایەت و فەرمودەش ڕوونە کە دەوڵەمەند
و هەژاری ڕاستەقینەکێن؟(قل لايستوي الخبیثُ والطيبُ ولو ٲعجبكَ كثرةُ الخبيثِ فٲتقوا الله يا ٲولي الالباب لعلكم تفلحون)
(مائدە١٠٠)......