30/08/2026
لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە هەرێمی کوردستان
(یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١١) دا هاتووە کە:
هاوسەرگیریی بەزۆر، هاوسەرگیری ژن بە ژن (شغار)، منداڵ بە شودان و بە شوودان لەجیاتی خوێن بە تاوانی توندوتیژیی خێزانی ناسێندراون
بەپێی ماددەی ٧ لەم یاسایە سزای ئەنجامدانی ئەم کردارانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
• سزای بەندکردن: بۆ ماوەیەک کە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت و لە ٣ ساڵ زیاتر نەبێت.
• سزای دارایی (پێبژاردن): بە بڕێک کە لە ١,٠٠٠,٠٠٠ (یەک ملیۆن) دینار کەمتر نەبێت و لە ٥,٠٠٠,٠٠٠ (پێنج ملیۆن) دینار زیاتر نەبێت یاخود بە یەکێک لەم دوو سزایە.
ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزان/سلێمانی