Falah Mustafa sedeeq

Falah Mustafa sedeeq Legal Advisor

30/04/2024

1. 5 ی هەموو سالێك رۆژی جیهانی کرێکارانە لەو ڕۆژەدا هەموو چین و توێژێک لەپشوودان جگە لە کرێکاران.

24/09/2023

دوو پەلەی ڕەش لەمێژووی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان
ریفراندۆم وئابوری سەربەخۆ

23/09/2023

سێ ملیۆن هاولاتی کورد بەموچەخۆر و خێزانەکانیان چاوەڕێی دەستی کۆنە بەعسیەکن واژوو لەسەر بژێوی ژیانیان بکات.
هۆکارەکەشی گەندەلی حکومەتی هەرێمی کوردستانە!!!!!

21/09/2023

العدل اساس الملك:
رەنگە زۆرێك لەزانایان پێیان وا بێت ئەم ئایەتەی لەوێنەی خوارەوە ولەژووری دادوەرەکان هەلدەواسرێت مەبەست لێی دەسەلاتی جێبەجێکار بێت، بەلام زۆرینە پێیان وایە ئەم ئایەتە بۆ ئەوانەیە کە لەنێوان دوو لایەن بریاری یەکلاکەرەوە دەدەن.
ووشەی (ان) لە ان یحکموا بەشێوەی فەرمان هاتووە واتە مانای دەبێ بریاری دادپەروەرانە بدەن.
لەهەموو جیهان دادپەروەری بنەمای پتەوبوونی دەسەلاتە چونکە ئەگەر دەسەلاتدارێك دادپەروەر نەبوو ئەوە گومانی تێدا نییە کەدەسەلاتەکەی بەرەو نەمان دەروات، ومێژوو باشترین شاهیدە لەسەر ئەم واقیعە.
لەقورئانی پیرۆژ لەسورەتی ابراهیم خودای گەورە فەرموویەتی (ولا تحسبن الله غافلا عما يعمل الظالمون، انما يؤخرهم ليوم تشخص فيه الابصار) صدق الله العظيم.
کەواتە بریاری نادادپەروەرانە ئەنجامەکەی ستەم وسەمکارییە، وئەو واقیعەی ئەمرۆ تیای کەوتووین باشترین بەلگەیە، ومن لێرە قسەم لەسەر وەزیر وگزیر نییە یان ئەوانەی لەدەسەلاتی جێبەجێکارن بەلکو قسەم لەسەر ئەو دادوەر وداواکارییە گشتییە کەخوای گەورە فەرمانی پێ کردوون کەبەدادوەری بریارەکانیان بدەن بەلام ئەوەی دەگوزەرێ پێچەوانەی فەرموودەی خودایە.
پرسیار ئایا تۆی دادوەر لەسزای خوای گەورە ناترسیت بەلام لەسزای ستەمکار دەترسیت؟

15/09/2023

1%هەموو جهانی بەدەستە.
4% وەک بوکە شوشە دەجولێنرێن لە لایەن 1%…90% ی خەڵک نوستون. وە لە5% خەڵک بە ئاگان،کاری لە 4%کە ئەوەیە نەهێڵن 5%کە 90%بە ئاگا بێنێ. ئاوایە

" سەرماییەی وەهمی وەک کارڵ مارکسی فەیلەسوف ناویناوە (رأس_المال_الوهمي)
لە شارەدێیکی هەژار نشینی نوقم بوو لە قەرز،ژیانیان بەڕێدەکرد بە قەرزو قۆڵە....لە ناکاو گەشتیارێکی دەوڵەمەند رووی کردە شارەدێیەکەیان بە تایبەت ئەو بەناو جێگای حەوانەوەی کە لە وێدا هەبوو ، ١٠٠ $ دولار سەد دۆلاری لە سەر مێزی پێشوازییکەدا دانا چوو بۆئەوەی چاوێک بە ژوورەکاندا بگێڕێ لە نهۆمی سەرەوە بۆ هەڵبژاردنی ژوورێکی گونجاو بۆ حەوانەوەی..هەرلەو کاتەدا خاوەن هۆتێلەکە بە فرسەتی زانی 100 دۆلارەکەی هەڵگرت بە خێرای چوە لای گۆشتفرۆشەکە بۆ ئەوەی قەرزەکەی بداتەوە
قەسابەکە زۆردڵخۆشوو بەم دۆلارانە خێرا رایکرد بۆ مەیانەکە بۆ لای خاوەن ئاژەڵەکان بۆ ئەوەی پاشماوەی پارەی قەرزەکانی بداتەوەپاشان
خاوەن ئاژەڵەکان لە مەیانەکەوە دۆلارەکانی هەڵگگرت یەکسەر بۆ لای بازرگانی ئاڵفو کاو جۆگە بۆ ئەوەی قەرزەکە بداتەوە
،بازرگانی ئاڵفەکەش بۆ لای شۆفێری بارهەڵگرەکە کە ئاڵفەکەی لە جێگایەکی دوورەوە بۆ ئاژەڵەکانی هێنابوو بۆ ئەوەی قەرزە کەڵەکە بوەکانی بداتەوە. شۆفێرەکەش خێرا بەرەو هۆتێلەکە بەڕێکەوت کە ژووری تێدا بە کرێگرتبوو بە قەرز بۆ ئەوەی ماندوێتی ڕێگای دووری بشکێت کە ئاڵفی دەهێنا یەکسەر 100دۆلارەکەی دا بە خاوەن هۆتێلەکە ئەویش لە سەر مێزەکەی دانا پێش ئەوەی گەشتیارە دەوڵەمەندەکە بێتە خوارەوە، کە دابەزی ژوورەکانی بە دڵ نەبوو لێیداو ڕۆی و خەڵکەکانیش قەرزەکانیان دایەوەو کەسیش قازانجی نەکرد هەمووی گەڕایەوە لای دەوڵەمەندەکە....ئەمەیە حاڵی خەڵک لە ووڵاتانی سەرمایداریدا، ئەمەریکا ئاوا مامەڵە دەکات.....هەموو کرێکارین بە سەرمایەی وەهمی و نانەسکی بۆ بەردەوامی ڕەوڕەوەی ئەوان هەر پێچکەیەکیشی بشکێ سەد پێچکەی تەزویری لە جێگادا هەیە...... هەر شاد بن
وەرگیراوە.......لەپەیجی د سلاح سعید

21/08/2023

بانکی ناوەندی عێراق و نرخی دۆلار:
لەهەموو وولاتێك کەدەسەلاتەکەی نوێنەری راستەقینەی خەلک بێت و خەمخۆری میللەت بێت بڕیارەکانی بەئاراستەی بەرژەوەندی گشتی دەبێت.
یەکێك لە بەرژەوەندیەکانی میللەت سەقامگیری بوونی دراوە کەکاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر ژیانی هاولاتیان بەجێگیر بونی نرخی شتومەک و دابین کردنی پێداویستیە.
لەهەموو وولاتانی سیستماتێك واتە کەدام ودەزگای بەسیستم کراوە ڕێگا چارەیەک هەیە بۆ کۆنترۆل لەوانە دراو بەوەی مامەلە لەبازاڕدا تەنها بەدراوی وولات دەکرێت وئالوگۆری دراو یان لەڕێی بانکەکانەوە دەبێت یان نوسینگەی ئالوگۆر بەلام بەشێوەیەک کەرەچاوی پێویستی ناوخۆ بکرێت، هەروەها مامەلەی بازاڕ بەدراوی ئەو ووڵاتەوە دەکرێت نەك دراوی بیانی.
لەعێراق لەبەر ئەوەی هەموو ئەوانەی لەسەر دەسەلاتن تەنها بازرگانن نەك سیاسی یان خەمخۆر هەموو هەولێکیان تەنها بەرژەوەندی کەسیە نەک گشتی هەر بۆیە دەبینین بارودۆخی وولات چۆنە و بەچی ئاقارێک دەڕوات.
لەکوێ دونیا بووە بانکی ناوەندی ئەوەی حەواڵەی دەکات لەدراوی بیانی 30 ئەوەندەی ئەوە بێت کە لەناوخۆ دابین دەکرێت ئەگەر دەرکردن وسپی کردنەوەی پارە نەبێت؟
ئەم هەموو بەناو ئابووری ناس و فەیلەسوف و شارەزایە هەیە ناتوانن بەم چەند دێڕە روونی بکەنەوە بۆ حکومەتە بەناو دلسۆزە کەبەەژەوەندی گشتی لەکوێیە؟

بەشداری کردن لەچالاکی هەلسەنگاندنی کار وچالاکی ئەندامانی پەرلەمان عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەلەلایەن رێکخراوی ...
18/08/2023

بەشداری کردن لەچالاکی هەلسەنگاندنی کار وچالاکی ئەندامانی پەرلەمان عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەلەلایەن رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان رێکخرابوو لەگەل نوخبەیەکی جوان لەمامۆستایانی زانکۆ ورێکخراوانی کۆمەلگای مەدەنی لە 17.8.2023.

03/08/2023
02/08/2023

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تان بۆ چیە
پارەکە بدەنە مام سەید دابەشی سەر موچەخۆرانی بکات مەگەر ئێوە نوسینگەی حوالە نین؟
باشترین چارەسەر ناردنە مالەوەی ئەم حکومەتەیە چونکە لە زەرەر زیاتر هیچیان لێ سەوز نابێت.

01/08/2023

نوسینگەی حەواڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەر حەوالەکە گەیشت ئاگادارتان دەکەینەوە

01/08/2023

نوسینگەی حەوالەی حکومەتی هەرێمی کوردستان: کاتێک بەغدا پارەکەی نارد ئێمەش کاتی مووچە رادەگەیەنین.

ئەو شوێنەی مرۆڤەکان دەست دەکەن بەنزم کردنەوەی ئاستی دەنگیان و بەرزکردنەوەی ئاستی عەقڵیان.ریتشارد ارمۆرمرۆڤ هەمیشە وێلی ز...
29/07/2023

ئەو شوێنەی مرۆڤەکان دەست دەکەن بەنزم کردنەوەی ئاستی دەنگیان و بەرزکردنەوەی ئاستی عەقڵیان.
ریتشارد ارمۆر
مرۆڤ هەمیشە وێلی زانست و فێربوونە
تەنها گێلەکان عاشقی نەزانی و کەم بینینە

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647729997516

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Falah Mustafa sedeeq posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share