21/02/2021
پشکنينی گروپی خوێن:-
ئەم پشکنينە ئەنجام ئەدرێت کاتێک کەسێک بيەوێت جۆری گروپی خوێنی بزانێت کە لەم کۆمەڵەيە پێکهاتووە ناسراوە بە ABO system وەک (A, B, AB, O) ،يان لە کاتی گواستنەوەی خوێن لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر، يان لەکاتی سکپڕيدا.
شێوازی ئەنجامدانی پشکنينەکە:
سەرەتا پەنجەی کەسەکە بە کحول پاک دەکرێتەوە ئنجا بە لانسێت(Lancet) پەنجەکە کون ئەکەين باشترينيان دوو پنجەی ناوەڕاستە بۆ کونکردن چونکە دوورە لە دەمار و پێستەکەی ئەستوور نييه. پاشان يەکەم دڵۆپ لە خوێنەکە دەسرين و ئنجا 3 دڵۆپ لە خوێنەکە دوور لە يەکتر لەسەر slide ێک دا ئەنێين، ئنجا يەکی يەک دڵۆپ لە Reagent anti A و Reagent anti B و Reagent anti D بەجيا ئەکەينە سەر دڵۆپە خوێنەکە لەسەر Slide کە پاشان بە stirrer ێک reagent کان لەگەڵ خوێنەکە تێکەڵ ئەکەين و ماوەی 2 تا 5 خولەک ئەوەستن.
بەم شێوەيە ئەنجامەکان ئەخوێنرێتەوە:
* ئەگەر ئەو خوێنە ی لەگەڵ Reagnet anti A دا agglutinationی کرد واتە تۆپەڵبوو ئەوا جۆری خوێنەک A يە، وە ئەگەر لەهەمان کاتدا Reagent anti D ش تۆپەڵ بوو ياخوود مەيی(agglutination) ئەوا جۆری خوێنەکە ئەبێت بە +A، وە ئەگەر Reagent anti D agglutination ی نەکرد ئەوا جۆری خوێنەکە -A ە.
* ئەگەر ئەو خوێنە ی لەگەڵ Reagnet anti B دا agglutinationی کرد واتە تۆپەڵبوو ئەوا جۆری خوێنەک B يە، وە ئەگەر لەهەمان کاتدا Reagent anti D ش تۆپەڵ بوو ياخوود مەيی(agglutination) ئەوا جۆری خوێنەکە ئەبێت بە +B، وە ئەگەر Reagent anti D agglutination ی نەکرد ئەوا جۆری خوێنەکە -B ە.
* ئەگەر Reagnet anti A و Reagent anti B agglutination ی کرد لەهەمان کاتدا ئەوا جۆری خوێنەکە AB يە، وە ئەگەر Reagent anti D يش agglutination ی کرد ئەوا جۆری خوێنەکە +AB يە، ئەگەر Reagent anti D يش agglutination ی نەکرد ئەوا جۆری خوێنەکە -AB ئەبێت.
* ئەگەر تەنها Reagent anti D يەکە agglutination ی کرد ئەوا جۆری خوێنەکە +O. وە ئەگەر هيچيان agglutination ی نەکرد جۆری خوێنەکە ئەبێت بە -O.