Karim Shkur-ملاکریم

Karim Shkur-ملاکریم لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی ی.ن.ک لە خورماتوو

مسؤول مركز تنظيمات حمرين للاتحاد الوطني الكردستاني في طوزخورماتو

کریم شکور محمد ناسراو بە (مەلاکەریم) ساڵی ١٩٦٦ لە ناحیەی نەوجولی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو لەدایکبووە.
کاتێ خوێندکاری شەشی ئامادەیی دەبێ شانە رێکخستنەکەیان ئاشکرادەبێ و ناچار دەس لە خوێندن ھەڵدەگرێت و دەچێتە دەرەوە بۆشاخ دەبێت بە پێشمەرگە.
لە پرۆسەی ئەنفالدا خێزان و دوو منداڵ لەگەڵ پێنج خوشک و پێنج برا بێسەروشوێن و جینۆساید دەکرێن.
لە ساڵانی نەوەدەکان دووبارە دەگەرێتەوە بۆ خوێندن و شەشی ئامادەیی تەواودەکات، دواتر لەدوای روخانی رژێمی پێشووی بەعس کۆلێژی یاسا تەواو دەکات، دواتر لەساڵی ٢٠١٩ بروانامەی ماستەر بەدەسدەھێنێت و ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە یاسا.
لە ژیانی سیاسیدا زۆربەی پلەکانی رێکخستنی بریوە لە ئەندام کەرت و ئەندام پۆلەوە دەستی پێکردووە تا ساڵی ٢٠١٠ دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین، لە ساڵی ٢٠١٩ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی(ی ن ک) و دووبارە وەک لێپرسراوی ھەمان مەڵبەند متمانە بەدەسدەھێنێتەوە. لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ متمانەی خەڵکی خورماتوو بەدەسدەھێنێت و دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

29/07/2026

ئەمرۆ بەسەرپەرشتی وەفدێکی مەڵبەندی حەمرین سەردانی بەڕێز نوسرەت محمد لێپرسراوی ئەنجوومەنی کۆمەڵی دادگەری-مان کرد لە خورماتوو، بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا.

-دواتر ئەنجامدانی چەند سەردانی و بەسەرکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی.

27/07/2026

لەشاری کەرکوک سەردانی هەریەک لە خوێندکاران:
(بيلال عاصي)،(اواز اراز )، (ئاشنا صلاح)، (كوژين معروف)
خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی-مان کرد، پیرۆزبایی و ڕێزلێنانمان پێ بەخشین و هیوای سەرکەوتنی زیاترمان بۆ خواستن.

20/07/2026

ئەمڕۆ سەردانی بارەگای لیوای ٣٢ مان کرد و لەلایەن بەڕێز عەقید محمد چەوری فەرماندەی لیوا، ئەفسەران و پێشمەرگەی لیواوە پێشوازیمان لێکرا.
پاشان ڕێزلێنان و پیرۆزبایی مەڵبەندی حەمرین-مان بەخشییە ئەو ئەفسەرانەی پلەکانیان بەرزکراونەتەوە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنمان بۆ خواستن.

دواتر چەند سەردانی و بەسەرکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتیمان لە ناوچەی دوای ئەنجامدا.

17/07/2026

ئەمڕۆ لە خورماتوو…

سەردانی و بەسەرکردنەوەی کۆمەڵایەتی

15/07/2026

ئەمڕۆ لە بارەگای مەڵبەندی حەمرین لە خورماتوو، پێشوازیمانکرد لە بەڕێز «زیاد جەبار» ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستن و وەفدی یاوەری.

-دواتر سەردانی دیوەخانی بەڕێز شێخ غالب ساڵەیی-مان کرد.

02/07/2026

ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی حەمرین لە خورماتوو پێشوازیمانکرد لە بەرێز مقدم نەبەز فەرماندەی فەوجی پاراستنی گرتووخانەی چەمچەماڵ و وفدی هاوڕێی.

01/07/2026

ئەمڕۆ لە ناحیەی زینانە بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگر و کارگێڕانی مەڵبەند، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی کۆمیتەمان کرد. دواتر سەردانی بەرێز بەڕێوەبەری ناحیە و دامودەزگاکانی ناحیەکەمان کرد.
دواتر چەند کەسایەتییەکی سنوورەکەمان بەسەرکردەوە.

28/06/2026

ئەمرۆ لە شاری سلێمانی سەردانی بەڕێز تەحسین نامق لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردەکردن و پەرەپێدانی کادیران-مان کرد بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا.

21/06/2026

ئامادەبووین لە مەراسیمی کۆتایی دەرچوونی خوێندکارانی خولی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.

18/06/2026

بەردەوامی پرۆسەی دەستاودەستکردنی لێپرسراوی بەشەکان و کۆمیتەکان.

بەئامادەبوونی دکتۆر کەریم شکور لێپرسراوی مەڵبەند، بەڕێزان جێگر و بەشێک لە کارگێڕانی مەڵبەند، لێپرسراو و ئەندامانی کۆمیتەکان، پرۆسەی دەستاودەستکردنی لێپرسراوی بەشێک لە بەشەکانی مەڵبەندی حەمرین و کۆمیتەی کەرکوکی مەڵبەندی حەمرین بەڕێوەچوو.

Address

Tuz

Telephone

+9647701448747

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Karim Shkur-ملاکریم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Karim Shkur-ملاکریم:

Shortcuts

Share