بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی

  • Home
  • Iran
  • Rafsanjan
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی, Government Official, bakhtyary, Sulaymaniyah, Rafsanjan.
(1)

ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى سنورى کارەکانى قەزاو ناحیەکانى پارێزگاى سلێمانییە کە (٤٣ ) سەرۆکایەتى شارەوانى کارەکانیان پەیوەستە پێوەی .
بە پێی هەیکەلى ڕێکخستنى پەسەندکراوى وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى یە (٤٣ ) سەرۆکایەتى شارەوانى کارەکانیان پەیوەستە پێوەی . بە پێی هەیکەلى ڕێکخستنى پەسەندکراوى وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى یە لە (١٥) بەش پێک هاتووە لەگەڵ دوو جێگرى بەرێوەبەرى گشتى بۆ کاروبارى هونەرى و کاروبارى کارگێرى و دارایی .

05/08/2026

پاککردنەوە و دروستکردنی ئاگربڕ لە کەمپی باریکە

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت، ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس هەڵسا بە پاککردنەوە و دروستکردنی ئاگربڕ لەنێو کەمپی ئاوارەکانی باریکە.

ئامانج لەم هەڵمەتە پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکەیە لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە.

05/08/2026

دەروازەی گەرمک فراوان دەكرێت

بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكی شارەوانی گەرمك و بە هاوکاری کۆمپانیای گەردین گروپ، پڕۆژەی فراوانکردنی دەروازەی گەرمک دەستیپێکرد.

پڕۆژەكە لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی گەرمك جێبەجێدەكرێت بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو پێچانەی کە پێشتر هۆكاری چەندین ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

سەرۆكایەتی شاوانی گەرمك سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی گەرمک و بەشی هاتوچۆی پێنجوێن و هۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن و بنکەی دارستانی گەرمک دەكات کە هاوکاریان بون لە ڕاپەڕاندنی كارەكانیان.

چاكسازی ڕێگاوبان لە سنوری تەكیەی جەباریبەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكایەتی شارەوانی تەكیەی جەباری، كارمەندانی كۆمپانیای ئان...
05/08/2026

چاكسازی ڕێگاوبان لە سنوری تەكیەی جەباری

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكایەتی شارەوانی تەكیەی جەباری، كارمەندانی كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێكی چاكسازی شەقامی سەرەکی تەکیەی جەباری- بانی مەقانیان جێبەجێكرد.

هەڵمەتەكە بە چاودێری لیژنەی سەرپەرشتیاری شارەوانی تەكیەی جەباری ئەنجامدرا و تیایدا چاڵ و چۆڵی شەقامەكە چاككرانەوە تاكو شۆفێران بەدووربن لە مەترسی ڕووداوی هاتووچۆ.

هەڵمەتی بەرفراوانی ژینگەپارێزی لە قەزای قەرەداغ بە هەماهەنگی لیژنەی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و هاوکاری کۆمپانیای...
04/08/2026

هەڵمەتی بەرفراوانی ژینگەپارێزی لە قەزای قەرەداغ

بە هەماهەنگی لیژنەی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و هاوکاری کۆمپانیای (ئۆرانۆس)، هەڵمەتی بەرفراوانی ژینگەپارێزی لە سنوری قەزای قەرەداغ بەردەوامە.

هەڵمەتەکان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی شارەوانی قەرەداغ ئەنجامدەدرێ و تیایدا ڕێگای سەرەکی قەرەداغ -سەرشاخ و سەیرانگای دێلێژە پاككرانەوە.

دروستکردنی پردی پەڕینەوە لە پێنجوێنبەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن، پردێکی پەڕینەوە لە قەزای پێنجوێن د...
03/08/2026

دروستکردنی پردی پەڕینەوە لە پێنجوێن

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن، پردێکی پەڕینەوە لە قەزای پێنجوێن دوستدەکرێت کە بودجەکەی لەلایەن سەرمایەداری نیشتمانی "جەمال جەلال" دابینکراوە.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کارئاسانی باش بۆ هاوڵاتیان و خوێندکارانی سنورەکە دەکات و فاکتەرێکی بەهێزە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڕووداوی نەخوازراو.

ئەوەی شایانی باسە کاک "جەمال جەلال" جێدەستی بە ئاوەدانی پێنجوێنەوە دیارە و چەندین پڕۆژەی گرنگی لەم شارەدا دروستکردووە لە نمونەی (قوتابخانە و نەخۆشخانە و پڕۆژەی دەروازەی پێنجوێن و پڕۆژەی دروستکردنی جووتسایدێک و چەند پڕۆژەیەکی تر)، هیوادارین بەڕێزیان هەمیشە لەشساخ و تەمەن درێژ بن و نمونەیان زۆر بێت.

03/08/2026

چاکسازی ڕێگا و دروستکردنی بەربەستی گڵ لە گەرمک

بەمەبەستی نەهێشتنی ئاستەنگی و ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتوچۆ، هۆبەی ئامێرەکانی شارەوانی گەرمک؛ هەڵمەتێکی فراوانکردن و ڕێکردنەوەی لێواری شەقامی گشتی و دروستکردنی بەربەستی گڵینی ئەنجامدا.

هەڵمەتەکە لە ملەی (لاغاوگیرە) لە نزیک گوندی هەنگەژاڵ ئەنجامدرا تاکو شۆفێران لەمەترسی ڕووداوی هاتوچۆ بە دووربن، بڕیار وایە ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوامی هەبێت.

بەكرێدانی ۳ دووکان لە سنوری شارەوانی شۆڕشسەرۆكایەتی شارەوانی شۆڕش لە زیادکرنێكی ئاشكرادا هەڵدەستێت بەكرێدانی (۳ دووکان) ...
03/08/2026

بەكرێدانی ۳ دووکان لە سنوری شارەوانی شۆڕش

سەرۆكایەتی شارەوانی شۆڕش لە زیادکرنێكی ئاشكرادا هەڵدەستێت بەكرێدانی (۳ دووکان) لەسەر بەشێک لە پارچە زەوی ژمارە(١/٧٣٦٤)ك ۱۷مظفر لە سنوری شارەوانی شۆڕش.

هەركەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی شۆڕش بكات.

وێنەی نوسراو لە کۆمێنت دانراوە

ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى کرایەوەئەمڕۆ، ٣ی ئاب، بە ئامادەبوونی "ئاسۆ ش...
03/08/2026

ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى کرایەوە

ئەمڕۆ، ٣ی ئاب، بە ئامادەبوونی "ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق" بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی بەش و هۆبەکان و فەرمانبەران؛ مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەنجامدا.

جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال؛ بیرەوەرییەکی تاڵ و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر دەستی گروپی تیرۆرستی داعش ئەنجامدرا و هەزاران کەس کۆمەڵکوژ کران، هەزاران ژن و منداڵ ڕفێنران و سەدان هەزار کەس ناچار بە کۆچ کران، ئەم تاوانە لەلایەن ژمارەیەک دەوڵەت و دامەزراوەی نێودەوڵەتی وەک جینۆساید ناسێنراوە.

هێشتا چارەنووسی هەزاران کەسی ونبوو، بە تایبەتی ژنان و منداڵانی ڕفێندراو دیار نییە، لەهەمانکاتدا زۆرێک لە کۆچبەران نەگەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و شەنگال بەردەوام لە ئاستەنگییەکانی جێگیرکردنی ئاسایشدا دەژی.

لە ساڵیادی ئەم کارەساتەدا پێویستە هەموان کار بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ونبووان و گەڕاندنەوەی گرتووەکان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و شایستە بۆ دانیشتوانی شەنگال بکەن، لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی بیرەوەریی قوربانیان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانە بکەن.

جینۆسایدی ئێزدییەکان لەیادناکەین
03/08/2026

جینۆسایدی ئێزدییەکان لەیادناکەین

ئەم ناوانە سەردانی شارەوانی شارەزوور بکەنئاگاداری ئەم فەرمانبەر و خانەنشینانە دەکەین کە لە سنوری شارەوانی شارەزوور فەرما...
02/08/2026

ئەم ناوانە سەردانی شارەوانی شارەزوور بکەن

ئاگاداری ئەم فەرمانبەر و خانەنشینانە دەکەین کە لە سنوری شارەوانی شارەزوور فەرمانی تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبونیان هەیە؛ ناوەکانیان لە فەرمانەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەڵەی تێدایە، داواکارین لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٨/۳) بەدواوە سەردانی هۆبەی موڵکایەتی شارەوانی شارەزوور بکەن بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی ناوەکانیان.

هەر کەسێک دوو فۆتۆکۆپی ملەوەن لە (کارتی نیشتیمانی خۆیان و هاوسەریان) لەسەر یەک لاپەڕەی (A4) بهێنن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

Address

Bakhtyary, Sulaymaniyah
Rafsanjan
60046

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی:

Shortcuts

Share