Gorran La Italia

Gorran La Italia بزوتنه‌وای گۆران له‌ ئیتالیا رۆما-میلانۆ-بۆلزانۆ-تۆرینۆ-باری گه‌نجانی ئیتالیا میلانۆ

مەسولە دزەكان ئەوروپایان لە ھەژارەكان تێك داوە
23/01/2017

مەسولە دزەكان ئەوروپایان لە ھەژارەكان تێك داوە

ئاگاداری بە پەڵە
نوسینگەی پەنابەەانی ڕۆما ھیچ عێراقیەك وەرناگرێت بە بێ پاسپۆرت لە بەر ئەوەی خەلكێكی زۆر بە ڤیزەی شینگن ھاتوە دەست گیر كراوە بۆیە شاری ڕۆما كەس وەر ناگرێت

24/09/2016
03/06/2016

La Turchia richiama l'ambasciatore: "Un errore storico". Il Bundestag ha approvato la risoluzione nonostante la minaccia di Erdogan:

سڵاو هاوڕێان تكایه‌ لایك كۆمێنت بكه‌ن په‌یج ئه‌كتیڤی زۆر دابه‌زیهوه‌
03/03/2016

سڵاو هاوڕێان تكایه‌ لایك كۆمێنت بكه‌ن په‌یج ئه‌كتیڤی زۆر دابه‌زیهوه‌

12/02/2016
نوسینى بەڕێز د.کتۆر جاسم خۆشناولە پەرلەمانی ئیتالیا باسی کودەتای پارتی کرالە 11 ئۆکتۆبەر کە پارتی 4 وەزیرەکانی گۆڕانی لە...
29/11/2015

نوسینى بەڕێز د.کتۆر جاسم خۆشناو
لە پەرلەمانی ئیتالیا باسی کودەتای پارتی کرا

لە 11 ئۆکتۆبەر کە پارتی 4 وەزیرەکانی گۆڕانی لە هەولێر دەرکرد و ئاگاداری سەرۆکی پەرلەمانیشی کردەوەو کە ئیتر نابێت، وەک سەرۆکی پەرلەمان، بگەڕێتەوە هەولێر وتارێکم، بە زمانی ئیتالی، لەم پەیجە بلاوکردەوە، واتە شەوی 11 لەسەر 12، دۆست و هاوڕێ ئیتالیەکان شۆک دایگرتن، هەندێکیان هەمان شەو پەیوەندیان پێوەکردم "بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسیان نەکردوە، دلنیایی لەوەی نووسیووتە؟
رؤژی 12 ئۆکتۆبەر هەوالی رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان لە پردێ دەنگیدایەوە، ئاژانسێکئ "نوێی هەوال"ئ ئیتالی وتارێکی درێژی بلاوکردەوە.
ئاژانسی نوێی هەاوالی ئیتالیا، 12 ئۆکتۆبەر لە مالپەڕی خۆی دەنووسێ "کوردستانی عێراق، هێزەکانی ئاسایش رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن بچێتە هەولێر".
http://www.agenzianova.com/…/iraq-kurdistan-forze-di…/linked
رؤژی 21 ئۆکتۆبەر لەسەر پێشنیاری من هاورێیەکی ئیتالیم وتارێکی کاوە شێخ عەبدولا، لە مالپەڕی "نیقاش؛، لە ئینگلئزی کردە ئیتالی لە مالپەڕێکی تایبەت بە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراق بلاوکردەوە.
بۆ خوێندنەوەی وتارەکە بە کوردی بنواڕە:
http://www.niqash.org/…/بهپێچهوانهی-دنیاوه-لهكوردستان-حكومه…
ئەم وتارە دەنگێکی زۆریدایەوە لەناو رای گشتی ئیتالیا، ئەو بەشەی چاوەدێری بارۆدۆخی کوردستان و رۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکا.
ئەم وتارەی کاوە شێخ عەبدوللا و وتارێکیتری خۆم بە ناوی "رۆلی کورد لە گێژاوی عێراق"
http://osservatorioiraq.it/…/il-ruolo-dei-curdi-nel-caos-ir…
و چەند وتارو بەلگە بە زمانی ئیتالی و ئینگلیزی بۆ زۆر ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی ئیتالی و دەزگاکانی راگەیاندن رەوانەکرد.
رۆژئ 22 ئۆکتۆبەر هاورێیەکم، بە تەلیفۆن و ئیمەیل، پەیوەندی پێوەکردم و وتی "داوایەکمان لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان کردوە و کۆبونەوەیەکی تایبەتی بە دۆخی عێراق و کوردستان ساز بکات، پێشنیار دەکەین ئەگەر بکرێت تۆش وەک کەسێکی چاودێر و شارەزا بەشدار بیت، رات چیە؟ لە وەلام وتم زۆر باشە و زۆر سوپاس بۆ خەمخۆری و بەتەنگەوە هاتنت بۆ پالپشتی لە ماف و ئازادیە بنەڕەتیەکان مرۆڤ و گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان.
ناو ناوەش ئەو وتارو بەلگانەی وەکو راپۆرتی هومان رایت وۆچ و ئەمنستی ئینتەرناشنال، بە زمانی ئینگلیزی، لەم پەیجە بلاودەکردەوە و بۆ دۆست و هاورێ ئیتالیەکان رەوانە دەکرد.
رۆژی 9 نۆڤەمبەر پەیوەندیم پێوەکرا کە رۆژانی 10 و 11 نۆڤەمبەر هەردوو لیژنەی کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە و بەرگری لە پەرلەمانی ئیتالیا کۆدەبێتەوە ، لە رۆژی یەکەم هەردوو وزیر ئامادە دەبن، لە رۆژی دووەم نوێنەری دوو ئێن جی ئۆ: پردێک بۆ .. و ئێمرجێنسی
Emregency, Un Ponte per…
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای 174، سالی 2015 تایبەت بە "درێژکردنەوەی مسیۆنە سەربازیەکانی ئیتالیا لە دەرەوە"، حکومەت 350 ملیۆن یئڕۆ بۆ مسیۆنەکان 38 ملیۆنیش بۆ هاکاری و کۆپێراسیۆن تەرخان کردوە.
داوایان لێمکرد پێشنیارت چیە بۆمان بنووسە تا لە کۆبونەوەکان بیخەینە بەر باس و هەلسەنگاندن.
منیش هەر یەو بەلگە و وتارانەی پێشەوە، لە هەمان کات 2 نامەی گۆڕان، بە زمانی ئینگلیزی، بەدەست گەیشتبو بۆ ئەوەی ئاراستەی رای گشتی و کەسایەتیەکانی ئیتالیا بکرێت، رەاوانەکرد، ئەم پێشنیارانەشم نووسی:
1. ئیدانەی کودەتای پارتی بکرێت.
2. فشار بخرێتە سەر پارتی تا رێز لە دامودەزگا شەرعیەکان کوردستان، بە تایبەتی، پەرلەمان بگرێت.
3. گەڕانەوەی بارودۆخی سیاسی هەرێم بۆ پێش کودەتا.
4. پالپشتی لە پرۆسەی دیموکراسی و ماف و ئازادیە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەگەری و کاری میدیایی و دەستاودەستکردنی دەسەلات بە رێگای هەلبژاردن و ئاشتیانە.
5. هەلپەساردن و راگرتنی هەموو جۆرە هاوکاریەکی سەربازی بۆ حکومەتی هەرێم تا بارودۆخەکە نەگەڕێتەوە پێش کودەتای 12 ئۆکتۆبەر و ئارام بوونەوەی پەیوەندیەکان.
***
ئەوە بوو رۆژی 11 نۆڤەمەر، سەعاتئ 8:30 بەیانی دکتۆرە مارتینە پینیاتی، لە میانی وتارو هەلسەنگاندنەکان، بە باشی باسی بارودۆخی کوردستانی کرد، باسی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی، شەڕی ناوخۆی 1994 – 1998، کوردستان، بە فیعلی، بەسەر دوو ئیدارە دابەش بووە، تەنانەت دوای کەوتنی رژێمی سەدام حوسێن و تاکو ئیستا وەکو خۆی ماوە. هیزێکی پێشمەگەی یەکگرتوو نیە، پارتی و یەکێتی هێزی چەکردار - پێشمەرگە و پۆلیس، ئاسایش و زانیاری و تەنانەت زیندانی تایبەتی خۆیان هەیە، ئیستاش هەندێ لەو زیندانانە نهێنین و دوورن لە چاوی میدیا و پەرلەمان.
پارتی و یەکێتی کوردستانی عێراقیان لە هەموو ئاست و رویەکەوە لەسەر خۆیان دابەشكردوە. بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمە، 2 ویلایەتی تەواو کردووە و یەکیش بۆ درێژکراوتەوە کە ئێستا کۆتایی هاتووە بەلام نایەوێت پۆست و کورسیەکەی بۆ کەس و لایەنێکیتر چۆل بکات. کار گەیشتە ئەوەی 4 وەزیری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت دەربکات و شوێنیان پڕ بکاتەوە و نەیەلێت سەرۆکی پەرلەمان بچێتە پەرلەمان و شاری هەولێری پایتەختی کوردستان.
لەم هەلومەرجە ناسکە گونجاو نیە و ناکرێت پەیوەندی و یارمەیتە سەربازی و سیاسیەکانمان لە گەل حکومەتی کوردستان بەردەوامی پێبدەین چونکە دلنیانین لەوەی ئەم چەک و یارمەتیانە لە لایەن پارتی دژی نەیارەکانی بەکار ناهێندرێن.
ئەوەی من بۆ ئێوە باسی دەکەم تەنها بریتیە لە داواکاری و پێشنیاری دۆستەکانمان لە عێراق ق کوردستان و من دەیخەمە بەردەستان تاکو بە دوربینینانە هەنگاوبنێنین، داواکاریەکانیش ئەمانەن: 1 – 5
بۆ بینینی کۆبونەوەکە، لە سایتی پەرلەمان، بنوارە ئەم لینکە:
http://webtv.camera.it/archivio?id=8590&position=0
وتارەکەی دکتۆرە مارتینە ، سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان ،لە خولەکی 17 – 26،

بە ژداریکردنت ئەرکێکى نیشتمانیە  بەشداری ئەم راپرسیەی کۆشکی سپی بکەن بۆ لابردنی بارزانیزۆر ئاسانە تەنها ئەم چەند هەنگاوە...
22/10/2015

بە ژداریکردنت ئەرکێکى نیشتمانیە
بەشداری ئەم راپرسیەی کۆشکی سپی بکەن بۆ لابردنی بارزانی
زۆر ئاسانە تەنها ئەم چەند هەنگاوە جێبەجێ بکە ، بە ١٠٠ هەزار دەنگ وەک پرۆژەیەکی ئەمریکی دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکی
لە ریگەی ئەم لینکەوە بەشداری بکەن، هەنگاوەکان لە وینەکان رونکراوەتەوە .
https://petitions.whitehouse.gov/petition/masoud-barzani-must-be-removed-his-position

وێنەکان ئامادەکراوەلە لایەن (ڕۆژگوڵ)

http://osservatorioiraq.it/approfondimenti/kurdistan-iracheno-e-%E2%80%9Ccolpo-di-statoمالپەڕێکی ئیالی، زۆر بە وردی و زا...
21/10/2015

http://osservatorioiraq.it/approfondimenti/kurdistan-iracheno-e-%E2%80%9Ccolpo-di-stato
مالپەڕێکی ئیالی، زۆر بە وردی و زانیاری گرنگ، باسی کودەتای سەربازی پارتی دەکات، دەنووسێت: ئالای کورستان بە خوێنی بە ناهەق رژاو ،لە لایەن جەکدارەانی پارتی ، سور بووە.

Nel Kurdistan iracheno il partito al potere ha bloccato l’intero sistema politico. Come si spiega questo nel caso di una regione, spesso considerata come un “altro Iraq” per la sua stabilità e prosperità? L’analisi del sito iracheno indipendente Niqash tradotta da Osservatorio Iraq.

https://www.youtube.com/watch?v=7wJj58aLvdQئەم پارچە ڤیدۆیە بۆ کۆیلەکان سودى زۆرە دەتوانن کەمێک بە بڕشتەوە سەیرى بکەن لە...
20/10/2015

https://www.youtube.com/watch?v=7wJj58aLvdQ
ئەم پارچە ڤیدۆیە بۆ کۆیلەکان سودى زۆرە دەتوانن کەمێک بە بڕشتەوە سەیرى بکەن لە کۆتایدا دەزانیت خۆم و هەرخۆم واتاى چى بێ گوێ دانە هەماهەنگى و پێکەوە ژیان

Dir: Wolfgang and Christoph Lauenstein, Germany, 1989. Academy Award for Best Animated Short (1989).

د.كتۆر / ڕەفیق سابیر بە شێک لە ووتارەکەى  بە ناونیشانى پارتى سوکایەتى بە سەرۆکى هەرێمیش کرد .!!!!!رەنگە پارتی بتوانێت، ب...
20/10/2015

د.كتۆر / ڕەفیق سابیر
بە شێک لە ووتارەکەى بە ناونیشانى پارتى سوکایەتى بە سەرۆکى هەرێمیش کرد .!!!!!

رەنگە پارتی بتوانێت، بە زەبری هێزی چەکداری ماوەیەک خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنیت، بەڵام ئەزموونی وڵاتان، بە تایبەت دەوڵەتە دیکتاتۆرە رووخێندراوەکان، سەلماندوویانە کە سەرچاوەی رەوایی دەسەڵات و توانای بەردەواموونی لەوە دایە تا چەند متمانە و پشتیوانی گەڵەکەی خۆی بەدەست هێناوە. ئەو کودێتایەی پارتی پەردەی یەکەمی شانۆگەرییەکەیە، با چاوەڕێی پەردەکانی تری بکەین بزانین چی بەدوادا دێت و نۆرەی کێ و کام لایەن دێت. دیکتاتۆریا هەمیشە بە هۆی بێدەنگی و
سەرشۆرکردنی ئەوانی ترەوە دەسەپێندرێت.

سەرەتا ووشە بوو بتە کان هاڕەیان کرد, کۆیلەى پەرستگاى مەسینە , لە گۆڕان خوازەکان زیاتر چاوەڕی قسەى تۆن  , زۆر دڵخۆشم کە د...
20/10/2015

سەرەتا ووشە بوو بتە کان هاڕەیان کرد, کۆیلەى پەرستگاى مەسینە , لە گۆڕان خوازەکان زیاتر چاوەڕی قسەى تۆن , زۆر دڵخۆشم کە دووریت و بێدەنگیت ,دەزانم جارێ گوێ بۆ هەموان دەگریت و دەزانیت جارێ ئەقڵى سیاسى ختوکەى بەر کەوتووە چاوەڕێ ئەکەیت تا لەو ئاڵۆشە ڕزگارى بێت پاشان پێیان دەڵیت نەقیزەى سیاسى مەوەشێنن وەرن با بەووشە سیاسەت بەکەین نەک بە چەک , ئای چەند کوشەندەیە بۆ مەسینە هەڵگرەکان بە بێدەنگى هاوارو ناڵەتانى گەیاندە جیهان ئەى گەر بدوێت ,چاوەڕێ زیاتر بکەن

جوو جوو : تاقە دارێک جێژوانمان بوو تۆ بڵى ئەو دارە مابێ  شوشو : کام دار ئەڵێت جوو جوو : دار زەردەکەى قەرەداخ شو شو : ئەو...
20/10/2015

جوو جوو : تاقە دارێک جێژوانمان بوو تۆ بڵى ئەو دارە مابێ
شوشو : کام دار ئەڵێت
جوو جوو : دار زەردەکەى قەرەداخ
شو شو : ئەویش خۆمان خۆش
جوو جوو : بۆ؟
شو شو : ڕەشە بایەکى بە هێز شکاندى لە ناو قەوەوە
جوو جوو : ئەمەش دەستى حکومەتى تییایە
شو شو : بۆ ئەتەوێت حکومەت بەر بە باش بگرێت
جوو جوو : نا جە ناب خەڵاتم ووت مە بە ستم بوو بڵێم .....
شو شو : نا ....نا ......تۆو هاوشێوەکانت کارە کانى حکومەت نا بینن
جوو جوو: کام کار........
شو شو : هەر ئەبێت هەمیشە بیرت بخەمەوە بیەمەوە بە دەموو چاووتا پێت بڵێم
جوو جوو : من تێناگەم کام کار ئە ڵێییت
شو شو : زۆر باشە من بۆت باس ئەکەم و تۆ بیژمێرە
سیستەمى شۆسیال کە بریتىیە لە بڕینەوەى مووچە بۆ کابانى ماڵ و دابینکردنى شوێنى نیشتەجێو پێدانی کرێ نشینى و دابینکردنى پارەى مانگانە بۆ هە مووخێزانێک و دابین کردنى سەیارەى پێویست بۆ کەم ئەندامان و دابین کردنى سەنتەرێکى زۆر پڕۆفێشناڵ لە هەموو پێداویستییە کانى کەم ئەندامان و بۆ هەر کەم ئەندامێک دوو کەسى بۆ دابین کراوە بۆ خزمەت کردنی و مووچەى تایبەتى باڵایان بۆ بڕاوەتەوە و سالانە دەبرێنە گەشت و زوو زوو ئاهەنگى زۆر تایبە تییان بۆ ئەکەن و , وە خاتوونێک کاتێک مناڵێکى ئە بێت تا سێ ساڵ شۆسیال پارى تایبە ت بۆ ئەو دایکە ئە بڕێتەوەو زەختى کارى لێ ناکرێ وە پارەش بۆ منداڵەکە ئە بڕێتەوە و وە هەر لە کاتى لە دایک بوونى منداڵە کەدا لە لایەن شارەوانى شارەوە بە بڕی 2000 دۆلار بۆ ئەو خێزانە دابین دەکات وەک خەڵات پێیان ئە بە خشێت ,کەرتى خوێندن با خچەى ساوایان بە ئەندازەیەک ڕێکخراوە کەهەموو گۆشەکانى پەروەردەیى خێزانى بە شێوەیەکى تەندروست و وە خێزانى دووەمى جگەر گۆشەکانن پاشان لە باخچەى ساوایان فێرى مەلە کردن و وانە سەرەتاییەکانى میوزیک و وێنەکێشان و سەماى مناڵاو وەرزشى تایبەت و تەندروست ئەمە ڕۆژانە بۆ ٦ تا ٨ کات ژمێرە ئەوە باسى خوێندنى بنەرەتى و ناوەندى ئامادەى و زانکۆ و پە یمانگاکان هەر مەکە بە شێوەیەکە خۆ ت دەیبینى ساڵانە چەند خوێند کارى ئەڵمانى ئیتاڵى سویدى نەرویجى ئەمەریکى بەریتانى روسى کە پەیوەندى ئە کەن بە خوێندگاکانى وڵاتى ئێمەوە ئەوە هەر زۆر لە وولاتى دراوسێمان ئە پاڕێنەوە تا خوێنکارێکییان وەرگرین ,
بیرم چوو باسی ڕێژەى بێکاریت بۆ بکەم ئەزانى %00,01 بیکارمان هەیە ئەوەش لە چاو وولاتانى ئەرووپا سەرکەووتو ترین هەرێمین کە ڕێژەى بێکاریمان هەر وەکوو نە بوو وایە دایرەى کار هەمیشە پڕۆژەى نوێو و کاری نوێ دەخاتە بەر دەم خەڵک , خۆ دەبینیت ئەڵمانی و ئیتاڵى و بەریتانى و فەرەنسە و ئەمەریکى لێرەن بۆکار دەگەڕێن و هەلی کارییان پێدراوە ئەوە باسى وولاتە داماوەکان مەکە کە هەر بە 1000 ران دێنەئێرەوەک بەنگلادیش و سۆدان و سۆماڵو وولاتانى چواردەورى هەرێم ,خۆت باش دەزانى ئەو کوردانەى سالانى ٧٠ ١٩و ٨٠ ١٩کان و ١٩٩٠ رۆیشتبوون بۆ خوێندن و کارکردن ئێستا هەموویان بە پۆل ڕۆژانە دەگەرێنەوە هەموویان گەڕاونەتەوە سەر ژیانى خۆیان بە زمانی خۆیان ئەڵین ئەو سیستەمو خزمەت گوزارییەو ئەم ژیانە هیچ جیاوازییەکى نییە لە گەڵ ئەوروپادا بگرە لاى خۆمان باشترو پێش کەوتووترو خزمەتو داراییەکى بە هێزو هەلی کارو مافى مرۆڤو ز تر لاى خۆمان پرەى پێدراوە .جووجوو ئەوە بوو بە چەند کار تا چەندت ژمارد هى ئەوکارەناى حکومەت کە باسم کرد نەوا بە خاتریشەوە باسى کەرتەکان ترم نەکرد چونکە کوێریش ئەیبینێت .
جوو جوو / ڕاستىکەیت نەزبیحێکى 101 دەنیکم ژمارد و دیسانەوە دەستم پێکردەوە ئەوە نە زۆر بوو هەندێک جار هەڵام ئەکرد بۆ دوو کارت یەک دەنک تەزبیحم ئەخستە ئەولاوە.
شوو شوو : خەتاى شۆسیالە هەمووتانى تەمەڵ کردووە هەر ئەخۆن و ئەخەون و ئەگەڕێن و قسەى زل ئەکەن پارە ى زۆر بوو ئاوە دەر ئەنجامەکەیەتى خواى ئەم حکومەتە بتان گرێ لەمە زیاتر چى ترت ئەوێ ئاخ حکومەتە نمەک سوێرە بێ شانسەکەم ..
جوو جوو / بەراستى بیر خستنەوەیەککى باش بوو پێویستە ئەم جارە نەوەک بەدەست بە قاچیش مۆریان بۆ بکەین .
شوو شوو : پەنجەمۆرى چى ؟
جوو جوو / باسى هەأبژاردن و حزبی کابرا ئەکەم ئەم ژیانە خۆشە هەوڵى بەربوومى ڕەنجوو تێکۆشانى ئەوانە بۆیە بە پێویستى ئەزانم دەنگ بدەین بە کابرا
شوو شوو / ئێستا کاتى ئەڵقە تورکییەکەیە ئە بێت برۆم
جوو جوو / ئۆکەى گیان منیش سەیرى ئەڵقە کۆرییەکە ئەکەم کات ژمێر ٨ ئێوارە بەڵام ئۆ بە داخەوە چەند بێشانسم ئیمرۆ سەرەى ئێمەیە کارە بامان نەبێت
شوو شوو / زۆر عەیبە هەموو ساڵێک ٣ دەقە کارەبا ئەبڕێت ئەوە ش وەک ڕێزێک بۆ ئەدیسۆن , کردوتە بە هاوار
جوو جوو / بم بوورە شووشوو گیان تۆ راستت کرد

Indirizzo

Gorran La
Rome
00100

Telefono

+393338704550

Sito Web

Notifiche

Lasciando la tua email puoi essere il primo a sapere quando Gorran La Italia pubblica notizie e promozioni. Il tuo indirizzo email non verrà utilizzato per nessun altro scopo e potrai annullare l'iscrizione in qualsiasi momento.

Condividi