PDK Trondheim

PDK Trondheim PDK TRONDHEIM

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانهەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبووە لەو كێشە و گرژی و شەڕانەی لە ...
28/03/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبووە لەو كێشە و گرژی و شەڕانەی لە ناوچەكەدا هەیە بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك خەڵك هەن بە بێ ئەوەی كەس ڕێگرییان لێ بكات، تەركیزی سەرەكییان ئەوەیە چۆن و بە چ ڕێگەیەك دژایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن و هەمیشە بەناهەقی پەلاماری هەرێم و پێشمەرگە دەدەن و دەبنە هەڕەشە لەسەر ژیان و سەقامگیریی خەڵكی كوردستان.

بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو دەیانجار بە زوڵم و بە بێ پاساو بە درۆن و بە موشەك پەلاماری هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی پێشمەرگەیان داوە و خەڵكی بێگوناحیان شەهید و بریندار كردووە. لەوەتای ئەو شەڕەش دەست پێكراوە زیاتر لە 450 جار بە موشەك و بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. هەر لەو ماوەیە پێنج جار هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای ئێمە، بەڵام بێدەنگیمان لێ كردووە بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و تووڕەیی لەناو جەماوەر دروست نەبێت. دوێنێش لە شاری دهۆك بە درۆن پەلاماری ماڵی سەرۆكی هەرێمیان داوە. بابەتەكە ماڵ یان بارەگای كەس نیە، هەموو شوێنێكی كوردستان و هەموو ماڵی كوردستانیان لای ئێمە بەهای هەیە.

ئەو جۆرە هێرشانە شەڕفرۆشتنێكی ئاشكران و زوڵمێكی گەورە و زێدەڕۆیی و ناهەقیەكی گەورەن بەرانبەر هەرێمی كوردستان و دەبێ چارەسەرێكی جددی و یەكلاكەرەوەیان بۆ دابنرێت. لە ڕاستیدا ئەمە بە ئیدانەكردن و تەلەفۆن و بروسكە و لیژنە چارەسەر نابن. دەستەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەكلایی بكەنەوە یان ئەوەتا ڕایبگەیێنن كە لە توانایاندا نیە ڕێگری لەو گرووپە لەیاسابەدەرانە بكەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر هێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بكەن و ئیجرائاتی جددی بكەن كە چیتر ڕێگە نەدرێت پەلامار و هێرشی ناڕەوا بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.

لێرەدا دووپاتی دەكەینەوە، گەلی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەرگری لە پەیامی ئاشتیانە و دۆزی ڕەوای خۆی دەكات و هیچ هەڕەشە و پەلامار و دوژمنێك نەیتوانیوە و ناتوانێ ئەو ئیرادەیە بشكێنێت.

مسعود بارزانی
29ی ئاداری 2026

28/03/2026

Nêçîrvan Barzanî ji bo Şaho Emîn: Ev êriş ne kesane ye, lê komek xwe re maf didin ku cihê Serokê Herêma Kurdistanê bikin armanc, ev bûyerekî metirsîdar e.

نێچیرڤان بارزانی بۆ شاهۆ ئەمین: هێرشەکە شەخسی نییە، بەڵام گرووپێک حەق بە خۆی بدات شوێنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج، پێشهاتێکی مەترسیدارە

28/03/2026

❤️Serokê Kurdistanê Nêçîrvan Barzanî tu her hebê

24/03/2026

Serok Mesûd Barzanî hêvîya gelê Kurd û Kurdistanê

20/03/2026

Newroz pîroz be

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەڕێز كاك دانا ئەحمەد مە...
18/02/2026

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
17ی شوباتی 2026

05/02/2026

کۆبوونەوەی ئەمشەوی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام
ئەحمەد لە هەولێر

Civîna îşev ya Neçîrvan Barzanî bi Mezlûm Ebdî û Îlham Ehmed re li Hewlêrê.

پەرتووکا "بۆ دیرۆكێ" یا سەرۆک بارزانی ب شێوازێ PDF هاتە بەلاڤکرنپەرتووکا سەرۆک بارزانی یا ب ناڤێ "بۆ مێژوو" ب شێوازێ PDF...
27/01/2026

پەرتووکا "بۆ دیرۆكێ" یا سەرۆک بارزانی ب شێوازێ PDF هاتە بەلاڤکرن

پەرتووکا سەرۆک بارزانی یا ب ناڤێ "بۆ مێژوو" ب شێوازێ PDF هاتە بەلاڤکرن و نوکە بۆ خواندەڤانان یا بەردەستە.
ئەڤ پەرتووکە ب زمانێ کوردی ب هەردو شێوەزارێن (بەهدینی و سۆرانی) و ب پیتێن لاتینی ژی بەردەستە.
هەروەسا بۆ زمانێن (عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی) هاتیە وەرگێران.
دا کو خواندەڤان بشێن ب ساناهی ل سەر سایتێ فەرمییێ سەرۆک بارزانی بخوینن.

- كوردی سۆرانی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2832/for-history-by-president-masoud-barzani-kurdi-sorani.pdf
- زمانێ كوردی بەهدینی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2836/for-history-by-president-masoud-barzani-kurdi-badini.pdf
-زمانێ كوردی لاتینی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2834/for-history-by-president-masoud-barzani-kurmanci-latini.pdf
-زمانێ عه‌ره‌بی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2828/for-history-by-president-masoud-barzani-arabic.pdf
-زمانێ ئینگلیزی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2829/for-history-by-president-masoud-barzani-english.pdf
زمانێ توركی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2830/for-history-by-president-masoud-barzani-farsi.pdf
- زمانێ فارسی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/2830/for-history-by-president-masoud-barzani-farsi.pdf
-زمانێ رووسی:
https://www.masoudbarzani.krd/media/3350/bo_meju_rusi.pdf-

22/01/2026

Serok Mesûd Barzanî em piştgiriya Rojavayê Kurdistanê dikîn.

Adresse

Trondheim

Varslinger

Vær den første som vet og la oss sende deg en e-post når PDK Trondheim legger inn nyheter og kampanjer. Din e-postadresse vil ikke bli brukt til noe annet formål, og du kan når som helst melde deg av.

Kontakt Organisasjonen

Send en melding til PDK Trondheim:

Del