Kurdistan Regional Government - Representation in the USA

Kurdistan Regional Government - Representation in the USA The official page of the Kurdistan Regional Government's Representation in the United States of America to liberate Iraq.

For almost two decades—since the Kurdistan Region was first liberated with the help of American forces during “Operation Provide Comfort” in 1991—the Kurdistan Regional Government has been working to build its government, infrastructure, economy and social institutions to become a positive, contributing member of the global community. To this end, the people of the Kurdistan Region are doing their

part to help the country of Iraq along its path towards increased stability, security, and democracy, in accordance with our federal constitution. As we continue to progress, we are reassured by the commitment of the United States Government to a long-term, strategic relationship with Iraq and the KRG. We in the Kurdistan Region remain thankful for the sacrifices made by the U.S. We are further proud of the fact that no American has been killed or injured in the Kurdistan Region in almost 20 years. This fact stands as a testament to the friendship that exists between the people of the Kurdistan Region and Americans, as well as to the shared values that exist between us.

08/18/2026

I condemn the drone attacks originating from Iran on August 17 on the private office of Kurdistan Region Prime Minister Masrour Barzani and the residence of the Region's security chief in Erbil. My full statement:

یادێک بۆموزەفەر شافیعیهونەرمەندی بە توانا و دیار،هاوسەری خۆشەویستی بەیان سامی عبدالرحمن، و ئەندامێکی پاڵپشتیکاری کۆمەڵگا...
08/11/2026

یادێک بۆ

موزەفەر شافیعی
هونەرمەندی بە توانا و دیار،
هاوسەری خۆشەویستی بەیان سامی عبدالرحمن، و ئەندامێکی پاڵپشتیکاری کۆمەڵگای کوردی لە ئەمریکا

ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی ئاب، ٢٠٢٦، کاتژمێر ٥ بۆ ٧ی ئێوارە

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا

In Remembrance of Mr. Mozaffar Shafeie

A distinguished artist, beloved husband of Bayan Sami Abdul Rahman, and a supporter of the Kurdish community in the United States.

When: Thursday, August 13, 2026
5:00–7:00 PM

Address: 1532 16th ST NW, Washington, DC 20036

لە ڕۆژی شەهیدانی ئاشوری، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا  سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنێت بۆ شەهیدانی گەلی ئ...
08/07/2026

لە ڕۆژی شەهیدانی ئاشوری، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنێت بۆ شەهیدانی گەلی ئاشوری لە پیاوان و ئافرەتان و منداڵان کە گیانیان بەخشی و بوونە قوربانی جینۆساید و هەڵمەتەکانی چەوساندنەوە.

لەم ساڵیادەدا ئێمە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سیمێل لە ساڵی ١٩٣٣ و جینۆسایدی ئاشورییەکان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە شەهیدبوون و بوونە قوربانی ستەم و تاوانکاری و جینۆساید. ئێمە لەم ساڵیادەدا وێڕای ڕێز و بەرزڕاگرتنی ناوی تەواوی شەهیدان و قوربانیانی تاوانەکانی جینۆساید، جەخت دەکەینەوە لە پاراستنی ئازادی ئایینی و کەلتور و مێژووی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەجیاوازەکان، و خەبات و تێکۆشان و هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تراژیدیا و کارەسات و جینۆسایدانە.

لەم ساڵیادەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی پشتگیرییەکانی خۆی دەکات بۆ کۆمەڵگای ئاشورییەکان. هەموومان بەیەکەوە داکۆکی دەکەین لە شکۆمەندی و پێکەوەژیان و ئاشتی و ڕێزگرتن لە تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەجیاوازەکان.

Today, on Assyrian Martyrs’ Day, we honor the memory of the Assyrian men, women, and children who lost their lives because of persecution and violence.

We remember the victims of the 1933 Simele Massacre, the Assyrian Genocide, and all those who lost their lives in later conflicts. We honor their memory and reaffirm the importance of protecting religious freedom, preserving cultural heritage, and preventing such tragedies from happening again.

The Kurdistan Regional Government stands with the Assyrian community in remembrance. Together, we remain committed to dignity, coexistence, peace, and respect for all.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئەوپەڕی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خاتوو بەیان سامی عبدالرحمن...
08/05/2026

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئەوپەڕی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خاتوو بەیان سامی عبدالرحمن دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری خۆشەویستیان کاک موزەفەر شافیعی.

کاک موزەفەر کەسێکی هونەردۆست و شانۆکار و خاوەن سەلیقەیەکی بەرزی هونەری بوو کە بەردەوام جوانیەکانی ژیانی لە ڕێگای هونەر دەبینی. کاک موزەفەر هەمیشە لەیادمان دەمێنێتەوە وەک کەسێکی داهێنەر، خوێن گەرم و بەهرەدار، و ئەو کاریگەریانەی کە بەجێیهێشتووە لەسەر هەموو ئەو کەسانەی کە شەرەفی ئەوەیان هەبوو لە نزیکەوە بیناسن و ئاشنایبن.

لەم کاتە ناخۆشەدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەیان خان و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی کاک موزەفەر دەکەین. گیانی کاک موزەفەر شادبێت و جێگەی بەهەشت بێت.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا

The KRG-US Representation extends its deepest condolences to Ms. Bayan Sami Abdul Rahman on the passing of her beloved husband, Mr. Mozaffar Shafeie.

Mr. Shafeie’s passion for art and theatre was truly inspiring. He had a remarkable way of seeing the world and sharing its beauty with those around him. He will be remembered for his creativity, warmth, and the lasting impact he made on all who had the privilege of knowing him.

Our thoughts and prayers are with Ms. Bayan, their family, and loved ones during this difficult time. May he rest in peace.

ئێمە ئەمڕۆ لە ١٢ هەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدییەکان دا، یادی قوربانیانی ئەو جیۆسایدە دەکەینەوە کە وێڕای هاوسۆزی و هاو...
08/03/2026

ئێمە ئەمڕۆ لە ١٢ هەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدییەکان دا، یادی قوربانیانی ئەو جیۆسایدە دەکەینەوە کە وێڕای هاوسۆزی و هاوخەمیمان، پشتگیری خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ڕزگاربووان و خانەوادەی قوربانیان و تەواوی کۆمەلگای ئێزیدییەکان.

ئێمە لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و دووپاتی پشتگیری و کارکردن بۆ هێنانەدی دادپەروەری و لێپرسینەوە، هەروەها دڵنیابوون لەوەی قوربانیانی ئەم جینۆسایدە هەردەم لە یادەوەریمان دەمێننەوە و هەرگیز لە یادناکرێن.

Today, we remember the victims of the Yazidi Genocide and stand with survivors, their families, and the entire Yazidi community.

We honor those who were lost and reaffirm our commitment to justice, accountability, and ensuring these atrocities are never forgotten.

ئێمە ئەمڕۆ ساڵیادی ٤٣ هەمین ساڵوەگەڕی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان دەکەینەوە.لە ٣١/٧/١٩٨٣ ڕژێمی پێشووی بەعس لە تاوانێک...
07/31/2026

ئێمە ئەمڕۆ ساڵیادی ٤٣ هەمین ساڵوەگەڕی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان دەکەینەوە.
لە ٣١/٧/١٩٨٣ ڕژێمی پێشووی بەعس لە تاوانێکی دڕندانەدا ٨٠٠٠ هەزار لە پیاوانی بەتەمەن و گەنج و لاوانی بارزانیەکانی لە کەمپەکانی نزیک شاری هەولێر بێسەروشوێنکرد. لەم پرۆسەی جینۆسایدەدا هەموویان گواسترانەوە بۆ بیابانەکانی باشوری عێراق کۆتایی بەژیانیان هێنراو و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان شاردرانەوە کە تاوەکو ئەمڕۆش بە هەزارانیان نە دۆزراونەتەوە.
ئێمە لەمڕۆژەدا ساڵیادی قوربانیە بێتاوانە مەدەنیەکانی ئەو تاوانە دەکەینەوە کە خانەوادەکانیان تاوەکو ئەمڕۆش سۆراخیان نازانن، و ئافرەتان و دایکان بەخەمێکی قووڵەوە بەبێ بوونی پاڵپشتی باوک و هاوسەر و کوڕ و برا، منداڵەکانیان گەورەکرد.
ئێمە لەم ساڵیادەدا وێڕای دانانی سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان، هەروەها ڕێز لە خۆڕاگری ڕزگاربووان و هەموو ئەوانە دەگرین کە پەناگە و هاوکاری و پشتگیریان بۆ خانەوادەی قوربانیەکان دابینکرد.
قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیەکان و هەڵەمەتی ئەنفال هەرگیز لەیادناکرێن. یادەوەری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید هەوڵە بەردەوامەکانمان زیاتر بەهێزدەکات بۆ ڕاستی و دانپێدانان و دادپەروەری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکانی جینۆساید لە هەرشوێنک بێت.

Today, we commemorate the 43rd anniversary of the genocide of the Barzanis.

On July 31, 1983, the former Ba’ath regime abducted more than 8,000 Barzani men and boys from displacement camps near Erbil. They were taken to the deserts of southern Iraq, executed, and buried in mass graves. Thousands remain missing to this day.

We remember the innocent victims, the families who never received answers, and the women who endured unimaginable loss while raising their children without the fathers, husbands, sons, and brothers who were taken from them.

We also honor the resilience of the survivors and all those who helped shelter and support the targeted families.

The victims of the Barzani genocide and the Anfal campaigns will never be forgotten. Their memory strengthens our continued commitment to truth, recognition, justice, and the prevention of genocide everywhere.

07/30/2026

The July edition of The Kurdistan Report is here.

This month, read about:

• Renewed attacks affecting security, energy, and daily life across the Kurdistan Region
• President Nechirvan Barzani receiving one of Italy’s highest honors
• A major new water project serving 53 villages
• Recent KRG engagement in Washington
• 250 years of the United States and the lasting US-Kurdistan partnership
• The life and legacy of Senator Lindsey Graham
• New cultural, investment, and biodiversity initiatives across the Kurdistan Region

Read the full newsletter: https://conta.cc/4yEPZNn

ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢٦، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم...
07/28/2026

ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢٦، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بەشداریکرد لە مەراسیمی ماتەمینی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و سۆز و هاوخەمی بۆ لە دەستدانی دۆستی ڕاستەقینە و لەمێژینەی گەلی کوردستان.
بۆ ماوەی دەیان ساڵ، سیناتۆر گراهام پاڵپشتیکارێکی مەزنی گەلی کورد بوو و سەرسەختانە داکۆکی دەکرد لە هاوبەشێتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان. دۆستایەتی و سەرکردایەتی و پاڵپشتی دانەبڕاوی بەڕێزیان بە ڕێز و پێزانینێکی قووڵەوە لە یادمان دەمێنێتەوە.
ئێمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و دۆستان و هاوڕێیانی دەکەین کە ئەمڕۆ ماتەمینی دەگێڕن بۆ لە دەستدانی سیناتۆر گراهام.

Today, Representative Treefa Aziz attended the funeral services of Senator Lindsey Graham on behalf of the Kurdistan Regional Government and the Kurdish people to pay our final respects to a true friend of Kurdistan.

For decades, Senator Graham stood with the Kurdish people and strongly advocated for the partnership between the United States and the Kurdistan Region. His friendship, leadership, and unwavering commitment will be remembered with deep gratitude.

We extend our deepest condolences to his family, friends, colleagues, and all who mourn his passing.

May he rest in eternal peace.

Celebrating 250 years of America.Honoring a lasting Kurdish-American friendship — built on shared values and hope for th...
07/04/2026

Celebrating 250 years of America.

Honoring a lasting Kurdish-American friendship — built on shared values and hope for the future.

Happy Fourth of July. 🇺🇸

The Kurdistan Regional Government has released a new report detailing the scale of attacks targeting the Kurdistan Regio...
04/27/2026

The Kurdistan Regional Government has released a new report detailing the scale of attacks targeting the Kurdistan Region between February 28 and April 20, 2026.

Despite its neutrality, the Region has faced over 800 drone and missile attacks, resulting in 20 killed and 123 wounded, along with extensive damage to civilian homes, businesses, and infrastructure.

Erbil was the most heavily impacted, with significant damage also reported across Sulaimani, Halabja, Duhok, and Soran.

The KRG continues to condemn these attacks and calls on the Federal Government in Baghdad to take meaningful action to hold US-sanctioned terrorist groups accountable and prevent further assaults on civilians.

📄 Read the full report below.

Address

1532 16th Street NW
Washington D.C., DC
20036

Opening Hours

Monday 9am - 5pm
Tuesday 9am - 5pm
Wednesday 9am - 5pm
Thursday 9am - 5pm
Friday 9am - 5pm

Telephone

+12027977575

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Regional Government - Representation in the USA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Kurdistan Regional Government - Representation in the USA:

Shortcuts

Share