دواناوەندی بەڕۆژی کوڕان

دواناوەندی بەڕۆژی کوڕان Community page

23/05/2026
ئەمڕو رێکەوتی ١١/٥/٢٠٢٦ دوو شەممە لەدووەم ڕوژی تاقیکردنەوەکانی پولە ناکوتاکان بەرێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەم...
11/05/2026

ئەمڕو رێکەوتی ١١/٥/٢٠٢٦ دوو شەممە لەدووەم ڕوژی تاقیکردنەوەکانی پولە ناکوتاکان بەرێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان فەرهاد علی ف*ج سەردانی کردین بو ئاگادار بۆن لەسەر بەرێوەچونی تاقیکردنەوەکان و گشت تومارەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان خوشحالبوین بە سەردانی کردنی بەرێزیان

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم خۆلی یەکەم بۆ پۆلە ناکوتاکان و خشتەی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لەگەل دوازدەی ئام...
04/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم خۆلی یەکەم بۆ پۆلە ناکوتاکان و خشتەی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لەگەل دوازدەی ئامادەیی بەهەردوو بەشەکانیەوە

ئەمڕو رێکەوتی ٤/٥/٢٠٢٦ ڕوژی دوو شەممە کۆبونەوەیەکمان کرد لەگەل گشت مامۆستایان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ ...
04/05/2026

ئەمڕو رێکەوتی ٤/٥/٢٠٢٦ ڕوژی دوو شەممە کۆبونەوەیەکمان کرد لەگەل گشت مامۆستایان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ پولە ناکوتاکان و چونیەتی بەرێوەبردنی پڕوسەکە هەر لیژنەیەکیش لەسەر ئیش و کارەکانیان ئاگادار کرانەوە بۆ ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان بو سەرکەوتنی پڕوسەی تاقیکردنەوەکان کە لە ڕوژی یەک شەممە دەست پێدەکات لە رێکەوتی ١٠/٥/٢٠٢٦
بەهیوای سەرکەوتنی گشت قوتابیە ئازیزەکان

بۆ ساڵی خۆێندنی 2026-2027
23/04/2026

بۆ ساڵی خۆێندنی 2026-2027

خۆشحالبۆین بە سەردانی کردنی بەرێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی فەرهاد علی ف*ج بو ئاگاداربۆن   لەسەر چونیەتی بەرێوەچۆنی پرۆسەی...
21/04/2026

خۆشحالبۆین بە سەردانی کردنی بەرێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی فەرهاد علی ف*ج بو ئاگاداربۆن لەسەر چونیەتی بەرێوەچۆنی پرۆسەی خۆێندن لەدوای پشۆی باری نائاسایی و درێژەدانەوە بەخۆێندن لەناو پۆلەکان وە کۆبونەوەیەک لەگەل مامۆستایان ئەنجام دا و ڕێنمایی وەزارەت گەیەنرا بە مامۆستاکان

29/03/2026

ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی Ewana

https://ewane.krd

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

بو ئاگاداری روژا یێک شەمبی رێکەفتی 29/3/2026 بویە پشوی فەرمی ژبەر بارێ نا ئاسایی بو ئاگاداریا هەمی لایەکێ خودێ کوردو کور...
28/03/2026

بو ئاگاداری روژا یێک شەمبی رێکەفتی 29/3/2026 بویە پشوی فەرمی ژبەر بارێ نا ئاسایی بو ئاگاداریا هەمی لایەکێ
خودێ کوردو کوردستانا مەب پارێزیت ان شاءاللە

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

Alyan Barzan
Barzan

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دواناوەندی بەڕۆژی کوڕان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category