03/06/2026
بانگەواز بۆ بەشداری لە هەڵمەتی ئەلیکترۆنیی پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە - YPJ)
بەدروشمی، "یەپەژە (YPJ) هەبوونی ئێمەیە"، نوێنەری کۆنگرەی ستار بانگهێشتتان دەکات بۆ بەشدارییەکی فراوان لە هەڵمەتی ئەلیکترۆنیی پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، کە ئەمشەو کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئێوارە لە ڕێگەی سەرجەم پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستپێدەکات.
ئامانجی هەڵمەتەکە ڕووناکی خستنە سەر ڕۆڵی شەڕڤانانی یەپەژەیە لە بەرگریکردن لە ئازادی و کەرامەتی ژندا، و دەرخستنی قوربانیدان و تێکۆشانیانە لە پێناوی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
کات: ئەمڕۆ – کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو ( بەکاتی باشووری کوردستان)
شوێن: هەموو پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان