05/18/2026
ڕۆژی ١٧/ ٥/ ٢٠٢٦ دیدارێک لەگەڵ ڕێزدار هەڤاڵ هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ماڵی بەڕێز هەڤاڵ حکمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی ٧ سازکرا بۆ میوانداری لە هەڤاڵی هێژا هوشیار زێباری، کە بەڕێزیان چەند ڕۆژێکە لە واشنتنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەمەریکا.
لەم دیدارەدا کە بە بەشداری بەرچاوی جەماوەر بەڕێوەچوو، بەرپرسی لقی ٧ وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی بەڕێزیان سوپاسی بێ پایانی کرد بۆ تەرخانی کاتیان بۆ ئەم سەردانە، هەروەها سوپاسی هەموو هەڤاڵان، دۆستان و سەرجەم میوانانی کرد بۆ ئامادەبوونیان لەم ئێوارەیەدا.
لقی ٧ پارتی دێموکراتی کوردستان
لە ئەمەریکا و کەنەدا